توانج/twanc: ن:[ ؟ ] سەرکۆنە، تۆپ و تەشەر، تیر و تانە، پلار : و قسە هاوێشتن بۆ یەکێک.
:: هەرزەکاران دەداتە بەر توانج.
توانج تێگرتن/twanc têgirtin: کتن:[ توانج+ تێگرتن] توانج لێدان.
:: رەخنە گرتن و توانج تێگرتن کارێکی زۆر سادە و ئاسانە و هەمووکەسێک دەتوانێت دەستی بداتێت.
توانجگر/twancgir: نفا:[ توانج+ گر( گرتن)] تانەهاوێژ، پلارهاوێژ.
توانج لێدان/twanclêdan: ن:[ توانج+ لێدان] سەرکۆنەکردن، تانەلێدان، توانج تێگرتن، تۆپ و تەشەر لێدان، تیروتانەلە کەسێک دان.
:: كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن.
توانج هاویشتن/tiwanc hawîştin: کتپ:[ توانج+ هاویشتن] تانەلێدان، ڕەت دانەوە.
:: توانج هاوشتن دیاردهیهکی قێزهونە له کۆمهلگا دا.
بێتوانج/bêtwanc: ئانتـ:[ بێ+ توانج]
:: وەرو بەڵام بێ توانج مەڕۆ.
.
.
.
.