کەباب/kebab: ن:[ بیا][ خوار][ خۆراکێکی شاری حەلەب( حلب)ـە، دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی ئارامییەکان] کەواو : شێوازێکە لە ئامادەکردنی خواردنی گۆشتی سوور و چەوری بەهەنجێندراوی یان لە شیوەی قیمە، و لە شیش دەدرێت و دەبرژێندرێت لەسەر ئاگری ڕەژوو یان غەلووز. سەرەتا بەس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باووبوو، بەڵام ئێستا خۆراکێکی گێتییە، وەک خۆراکیکی خێرا دەخورێت.[ ع : کباب]
{
دەروونم پڕ کەباب و دەردە بێ تۆ
دڵم گەرمە و هەناسەم سەردە بێ تۆ
}{ نالـی}.
:: نەفەرێ کەباب.
:: نەفەرێ کەباب سەفەری.
کەبابچی/kebabçî: نتـ:[ کەباب+ چی] ئەو کەسەی کە کەباب دروست دەکات یان دەی برژێنێت.
:: دەبێتە نازناوی ئەو کەسەی کەباب دروست دەکات.
:: شێرەی کەبابچی.
کەبابخانە/kebabxane: نتـ:[ کەباب+ خانە] دوکانێکە کە کەبابی لێ ببرژێندرێت و لێی بفرۆشرێت.
کەباب فرۆش/kebab firoş: نفا:[ کەباب+ فرۆش( فرۆشتن)]
کەباب کردن/kebab kirdin: کتپ:[ کەباب+ کردن] کەباب لێدان.
کەبابی/kebabî: ئان: گۆشت یان ماسی یان هەر تشتێک، کە وەک کەباب برژابێت، هەر چشتێک کە شیاو یان بابەتی کەباب و تایبەت بە کەباب کە ئامادەکرابێت بۆ ئەوەی بکرێت بە کەباب.
کەبابی دڵ/kebabî diľ: نتـ:[ مجـ][ کەباب+ ی+ دڵ] دڵی زۆر ڕەنجاو : مەبەست لە دڵی سووتاوە.
{
نیهان نەکرا کەبابی دڵ لە ئەغیار
چ زوو تەشخیسی دا بۆنی هەناسەم
}{ سالم}
هەندێک لە جۆرەکانی کەباب |
کەبابی پل/kebabî pil: نتـ: کەباب لە پلە گۆشت : کەبابی چنجە.
کەبابی لوول/kebabî lûl: نتـ: کەبابی قیمە کە لە شیشی پانی دەدەن.
چڵاو کەباب/čiľaw kebabî: نتـ: جۆرە خواردنێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
کباب چنجه
کباب ترش
کباب کوبیده
کباب برگ
کباب سلطانی
کباب دوش – جوجه کباب
کباب شیشلیک
کباب بختیاری
.
_________________
کەبابی/kebabî: ن:[ کوردستان] ناوی خێلێکی کوردە، دوو تیرەی هەیە. زاگا و شەموولە. لە کەناری شاری هەولێر نیشتەجێن.
.
.
.
.
{ سەرچاوە
: دیوانی شاعیران، ل، 731
: فەرهەنگی شیخانی، ل، 437
: فەرهەنگی ناهید، ل، 587
گیوی موکریانی، ل، 737
}.