ئه‌سر ¹ /esir: ن:[ هـ][ ئا‌ڤێسـ: ئه‌سره‌ڤ/ ئه‌زره‌ڤ][ پهـ: ئه‌رس، ئه‌رز][ پارسی نوێ: ئورس/ ئه‌رس] ئەس _ ئه‌سرین، عه‌سر، ئه‌شک، رۆندک، فرمێسک، هێسر : ئاوێ له خه‌م یان له خۆشی له چاو هه‌ڵده‌وه‌رێت.
{
تا دیده‌ی مه‌ستت په‌ڕ( پڕ) سورمه‌ی تووژه‌ن
ده‌ده‌ی پڕ ئه‌سرم، خاو جه‌لاش دووره‌ن
}{ سه‌یدای هه‌ورامی}.
ئه‌سرکردن/esir kirdin: کتن:[ کهـ] فرمێسک کردن.
:: چه‌وم ئه‌سرکێگ.
ئه‌سرۆکه/esroke: نتـ:[ ئه‌رمه‌نی: ئه‌سرۆک] له‌زمانی کوردی‌دا بووه به( ئه‌سرین). فرمێسک. ئه‌شک.
تێبینی |
ئه‌سرۆک له( ئه‌سرۆن)ـه‌وه هاتووه ئه‌ویش له( ئهﺛره‌وان)ـه‌وه دارێژژاوه |
ئه‌سرین/esrîn: ن:[ ئه‌سر+ ین] فرمێسک، ئاوی چاو.
:: ژینی پڕ ئەسرین.
{
له کۆ ئه‌سرین ده‌بارێنم بۆ کوردی په‌ڕاگه‌نده
له گه‌رمێن غه‌رقی ئاره‌ق بووم و چام هه‌ر له سامڕه‌نده
}{ هێمن}.
.
.
___________
ئه‌سه‌ر/eser: ن:[ بیا] شوێنه‌وار، شوێن دەست.[ ع: اثر : شوێنه‌وار]
{
نالـی ئه‌سه‌ری بێ ئه‌سه‌ری غایبه ئه‌مما
ناڵه‌ێکی حه‌زین دێ له‌مناجاتی سه‌حه‌ردا
}{ نالـی}.
.
.
______________
ئه‌سرین/Esrîn: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ مێیینە.
.
.
.
.