خشت ¹ /xişt: ن:[ هـ][ ئەند][ پەهلەوی : xisht][ سانسکریت : ishtaka] بنەخڵ، خشتک، کەرپووچ، گردەڵە، لگبن، ئاجووڕ نەورشیانێ ( کباش){ تاق وەسان}. : قوڕێکی لە قاڵبدراوە بە کاڵی یان بە سوورەوەکراوی بۆ دیوار و شوێنانی تر بەکاردەبرێت. [ ئینگـ : Adobe building].

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
   ishtya
 تێبینی
 زاراوەیەکە بیناسازی یە، قالبێک وە شێوەی چوارگوشەیی یان لاکێشەی دروستدەکرێت و قوڕی تێدەکرێت پاشان قالبەکە بۆ خشتێکی دیکە ئامادە دەکرێت. 

:: ماڵه‌کانی ئه‌و گه‌ڕه‌که‌ هه‌مووی له‌ گڵ‌ و خشت، به‌ ده‌ستی خاوه‌ن ماڵه‌کان خۆیان ساز کرابوون.{ قالە مەڕە}

خشتاوێژ/xiştawêj: نفا:[ خشت+ ئاویژ( هاوێژتن)] کەسێکە لە کارگەران، کە خشتی بۆ وەستا بهاوێژێت بۆ دیوار و چشت دروستکردن.

خشت بڕ/xiştbiř: نفا:[ خشت+ بڕ( بڕین)]

1 – کەسێکە کە پیشەی خشت بڕین بێت، واتای خشت ساز بە قوڕ و قاڵب.

2 – قاڵبێکە خشتی تێدا دادەڕژێت.

خشت بڕین/xiştbiřîn: کتپ:[ خشت+ بڕین] خشت بڕیەێ( هـ)، خشت لە قاڵبداڕژتن، خشت دروستکردن.

خشت دروستکردن/xişt ditustkirdin: کتپ:[ خشت+ دروستکردن] خشت بڕین.

خشت ڕەنگ/xiştřeng: نتـ:[ ڕەنگ] ڕەنگێ مینای خشت.

خشت ڕێژ/xiştřêj: نفا:[ خشت+ ڕێژ( ڕێژتن)] خشتڕێز، بەردڕێژ _ بەردتاش، دوشکەمسی، سەنگچن، دوشکەچن، دوشەک کەڵەک : بریتییە لە بەرددانان بەبێ قور.

خشت ڕێژکراو/xiştřêjkiraw: نفا:[ خشت+ ڕێژ] بە خشت پۆشراو.[ ئینگـ : Tiled]{ رەنج. ل. 571}.

خشت ڕێژکردنی زەمینە/xişt řêjkirdinî zemîne: کتپ:[ خشت+ ڕێژ+ کردن+ ی+ زەمین+ ئە] دانانی خشت.

خشت کۆکردنەوە/xişt kokirdinewe: کتپ:[ خشت+ کۆکردنەوە] مەبەست لەو خشتەیە کە دوای خشت بڕین و وشک بوونەوەیان کۆدەکرێنەوە.

:: ژنانی کرێکار جگه‌ له‌ خشت بڕین و ‌خشت کۆکردنه‌وه‌، ده‌بێت یارمه‌تی پیاوه‌کانیشان بده‌ن.

     گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی خشت   

خشتی ئاگرین/xiştî agirîn: نتـ:[ ئەند] خشتی سوورەوەکراو. [ ئینگـ : fire bricks]

خشتی برژاو/xiştî birjaw: نتـ:[ ئەند] خشتی سوورەوەکراو. [ ئینگـ : ]

خشتی بۆش/xiştî boş: نتـ:[ ئەند] خشتی نێو بەتاڵ.

خشتی پڕ/xiştî piř: نتـ:[ ئەند] خشتی تۆکمە.

خشتی تەختەیی/xiştî texteyî: نتـ:[ ئەند]

1 – پارچە تەختەی ڕوو پۆشکردنی ڕووەکان.[ ئینگـ : Wooden tile]{ رەنج. ل. 624}.

2 – دەخرێتە نێوان ریزێک خشتەوە بۆ چەسپ کردنی.[ ئینگـ: Wooden brick]{ رەنج. ل. 623}.

خشتی خاو/xiştî xaw: نتـ:[ ئەند] خشت خاو : ئەو خشتەیە، کە لە خۆڵ و ئاو ئامادەکراوە و لەبەر خۆر وشککراوەتەوە. دیواری خشتی خاو لە زمستانان یان لە بەر سەرما شێ لێی دەدات و فشەڵ دەبێت.

خشتی خڵتە/xiştî xiľte: نتـ:[ ئەند] خشتی کوورەی ئاسن، گورئاسن، خشتی جۆش : جۆرە خشتێکە لە کوورەی ئاسن دروست دەکرێت.[ ئینگـ : slag bricks

خشتی ژێرەوەی پەڕپەڕەی سەربان/xiştî jêrewey peřpeřey derban: نتـ:[ ئەند] [ ئینگـ : Under tile]

خشتی سوورەوەکراو/xiştî sûrewekiraw: نتـ:[ ئەند] کەرپووچ، کەلپیچ.

:: خشتی سوورەوەکراوی کاڵ.

خشتی سوورکراو/xişt sûrkiraw: ئانتـ:[ ئەند][ خشت+ ی+ سوورکراو] ئاجوڕ.

خشتی شووشەیی/xiştî şûşeyî: نتـ:[ ئەند] کەرپووچی شووشەیی: جۆرە خشتێکی بەهێزە، بەرگرییەکی زۆری هەیە دژ بە داخوڕان.[ ئینگـ : Vitrified brick].

خشتی شێواو/xiştî şêwaw: نتـ:[ ئەند] کەرپووچی خەوشدار.[ ئینگـ : Waster]{ رەنج. ل. 609}.

خشتی قەراغەکانی بنمیچ/xiştî qeraĝekanî binmîç: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ: Tegula]{ رەنج.ل. 561}.

خشتی قوڕ/xiştî quř: ن:[ ئەند][ ئینگـ : brick].

خشتی کاڵ/xiştî kaľ: نتـ:[ ئەند] پاکەف : خشتی خاو. [ ئینگـ : sun dried bricks]

خشتی کوورە /xiştî kûre: نتـ:[ ئەند] کەرپووچ : خشتی کوورە هەر هەمان خشتی خاوە،لە بری لە بەر خۆر وشک بکرێتەوە، لە ناو کوورە بە ئاگر سوور دەکرێتەوە، تایبەتمەندی خشتی کوورە یان کەرپووچ زۆر بەهێزە و شێ فشەڵی ناکات.

خشتی لار/xiştî lar: نتـ:[ ئەند] لەدامێن و قەراغەکاندا دادنرێت بۆ ڕۆکردنی ئاوی باران.[ ئینگـ : Tile fillet]{ رەنج. ل. 571}.

خشتی لمی/xiştî limî: نتـ:[ ئەند] [ ئینگـ : sand bricks]

خشتی نیمچەبرژاو/xiştî nîmçebirjaw: نتـ:[ ئەند] خشتی سوورەوەکراو. [ ئینگـ : semi bruns bricks]

بنکەی خشت/binkey xişt: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ : Tile bed]{ رەنج. ل. 571}.

چەکوشی خشت/xişt çekuşî: نتـ: کوتەکی خشت.

قوڕی خشت/quřî xişt: نتـ: ئەو قور و لیتەیەی کە خشتی لێدروست دەکرێت.[ ئینگـ : Tile clay]{ibid}.

کوورەی خشت/kûrey xişt: نتـ:[ کوورە+ ی+ خشت].

:: كوره‌ی خشت و كوره‌چیه‌كان مێژوویه‌كن بۆ شاری هه‌ولێر.{ ره‌وه‌ست}  

لۆچی خشت/loçî xişt: نتـ:[ ئەند] دوو ریز یان زیاتر لە خشت لە نێوان دیوار و بنمیچ دادەنرێت بۆ پاراستنی دیوارەکە.[ ئینگـ : Tile cresing].

نیمەخشت/nîmexişt: نتـ:[ ئەند] ئەو ئەندازەیەیە کە خشتێک لە ناوەڕاستەوە کەرت بکرێت، پێیی ئێژن نیمەخشت.

.

.

_________________________________

خشت ² /xişt: ن:

1 – [ کباک] شیشەی کەبابییە.

2 – خڕ، جغزی خڕ. چشتی گرد (باد)، زەرگی دەرووێشان.

.

.

_______________________________

خشت ³ /xişt: ئان: ڕێک. ڕێکوپێک.

خشتبوون/xiştbûn: کتن:[ خشت+ بوون] ڕێک بوون.

:: دەغڵە کە خشتبووە: واتە هەموو گوڵەکانی ڕێک وەستاون.

خشتخشت/xiştxişt: ئانتـ: ڕێک ڕێک.

خشتکردن/xiştkirdin: کتپ: قرتاندنی چشت بەڕێکی، ڕێککردن، ڕێکوپوختکردن.

خشتی/xiş: نچ: ڕێکی، قشتی، چوارگۆشە.

.

.

___________________________

خشت 4 /xişt: ئاک: یەکسان، تەواو، گشت، خڕ، هەموو.

.

.

______________________

خشت 5 /xişt: ئان: ڕێک. ڕێکوپێک.

خشتبوون/xiştbûn: کتن:[ خشت+ بوون] ڕێک بوون.

:: دەغڵە کە خشتبووە : واتە هەموو گوڵەکانی ڕێک وەستاون.

خشتخشت/xiştxişt: ئانتـ: ڕێک ڕێک.

خشتکردن/xiştkirdin: کتپ: قرتاندنی چشت بەڕێکی، ڕێککردن، ڕێکوپوختکردن.

خشتی/xiş: نچ: ڕێکی، قشتی، چوارگۆشە.

.

.

.

.