دڵۆپ/diľop: ن:[ ئاڤێستایی : Tap -auua : ئەوە. پەت ][ درۆپ]
1 – پەشک( کباک)، ئرمس( ل)، تکە، تنۆک، چپک، چکە، ڕێزە، نمە : کەمترین ئەندازە لە ئاو.[ ئینگـ : drop].
:: ههڵمهتێكی تری دڵۆپ دژ به ئيفليجی دهستی پێ كرد.{ هێدی}.
{
دڵۆپ دڵۆپ باران گوڵ ئەنووسێتەوە و
نمە نمەیش چاوانم تۆ
چ ساڵاوێکی نامۆیی و چ ژانێکی بەخشندەیە
وا لەسەرخۆ
بەرد بە بەردی کێوی سەرم ئەپشکوێنن
لق بە لق و چڵ بە چڵی
دەست و پەنجەی وشکەڵاتووم
شین ئەکەن وەک باویلکە
}{ شیرکۆ بێکەس}
2 – چۆڕ : ئاو، شلە.
3 – قەترە : دەرمانی شلە بە دڵۆپ ( قەترەی چاو، قەترەی گوێ، قەترەی لووت ….هتد).
: دڵۆپەی فرمێسک.
: دڵۆپێک لە ژەهری مار.
: یەک دڵۆپ لە خوێن.
:: پزیشکەکان، ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی وەرگرتنی یەک دڵۆپ لە خوێنی مرۆف، تەمەنی ئەو مرۆڤە دیاری بکەن.{ ژوان}.
دڵۆپان/diľopan::
دڵۆپاندن/diľopandin: کتپ:[] دەرهێنان، ئارەق گرتن، تکاندن، چۆڕاندنەو، چکاندن.
دڵۆپاو/diľopaw: ئانفا:[ دڵۆپان]
دڵۆپە/diľope: ن: ئرمس( ل)، درۆپە.
:: دڵۆپەی فرمێسک.
دڵۆپە چەقان/diľope çeqan: نتـ: سرینگ، ئاودزەک.
دڵۆپەکردن/diľope kirdin: کتپ: دلوپ کرن( کباک).
دڵۆپ دڵۆپ/diľop diľop::
دڵۆپ دڵۆپ ڕژاندن/diľop diľop řijandin:: چیکاندن.
دڵۆپ دڵۆپ هاتنەخوارەوە/diľop diľop hatinexwarewe: کتپ: تک تک لێ هاتنە دەرەوە.
دڵۆپرێژ /diľopirêj: نتـ: دلوپکەر.( کباک). [ ئینگـ : dropping tube , dropper].
دڵۆپێکی زۆر بچووک/diľopêkî zor biçûk : ئانتـ: دلوپک( کباک). [ ئینگـ : droplet]
دڵۆپین/diľopîn::
دڵۆپەی چاوشووشتن/diľopey çaw şûştin: نتـ: قەترەی چاوشووستن. [ ئینگـ : collyrium]{ کەمالنامە، ل، 1066}.
دڵۆپی ئەفیدرین/diľopî efîdrîn: نتـ: قەترەیەکە بۆ لووت. [ ئینگـ : ephedrine]
دڵۆپی فینۆل/diľopî fînol: نتـ: قەترەیەکە بۆ گوێچکە.[ ئینگـ : phenol drops].
.
ئاوبەنگ/diľop: نتـ: ئاڤارەر : نەخۆشییا ئاڤبەندی [ ئینگـ : dropsy]{ سەلاحەدین، ل، 256}.
ئاوبەنگی/diľop: ئانتـ: ئاڤارەری : ئاڤبەندی [ ئینگـ : dropsical]
بە دڵۆپ دڵۆپ بەردانەوە/be diľop diľop berdanewe: کتپ: تکاندن.
بە دڵۆپ دڵۆپ کەوتنەخوارەوە/be diľop diľop kewtine xwarewe: کتپ: [ ئینگـ : dropping].
.
.
.
.