بزگیلە/bizgîle: ن:[ ڕوو] په‌رده‌عروس، تەماتە جنانە _ تەماتە جنانێ، تووی ئاڵتونی : گیایه‌که‌ خۆڕست له‌ تیره‌ی( باینجانییه‌کان : Solanées) که‌ بەرزیه‌که‌ی ده‌گاته‌ 60 سم، گه‌ڵاکانی نووك تیژن و له‌ نێوه‌ڕاسته‌وه‌ پانن. گوڵی چه‌رمووی ئاماڵ سوورده‌گرێت، به‌ره‌که‌شی وه‌ك گیلاس وایه‌ و له‌ دیوی نێوه‌وه‌ ده‌نکه‌ی وردی تێدایه‌. گه‌ڵا و تۆکڵ و ده‌نکه‌کانی بۆ ده‌رمان ده‌شێن.

{

په‌رده‌ عروسێ له‌ په‌رده‌ی سووردا

ناز و نوزیه‌تی به‌رسه‌ر چنـووردا

}{ پیرەمێرد}.

.

[ ئینگـ :  GOLDEN BERRY][ bot : Physalis alkekengi].

.

.

.

{ سەرچاوە

Hamid Durudi 

Iraj Moradi