تڵتە/tiľte: ن:[ دزە] تلپڕس، ترپڕس، تۆلف( کرما)، تڵپە، تڵفە( هـ)، تڵفار، خشتوخاڵ، سەرپاتە، سلپەک، مڵت : پاشماوەی میوە، گیا و گەڵا و شتی لەم بابەتە کە ئاوکەی گیرابێت.

{

هێشتا لە بەهەشتا دەگەڕا بابادەم
لەو ڕۆژەوە من هۆگر و مەستی بادەم
ئەو تڵتە کە پیری مەیفرۆش دەیڕێژێ
تۆزێکی بە زێڕ و گەنجی قاروون نادەم

}{ چوارینەکانی خيام}

.

.

.

.