چاخ ¹ /çax: ن:

1 . [ جێۆ] بەشێکە لە بەشکەکانی سەردەمەکانی جێۆلۆجی لە پەیژەکاتی مێژوویی.[ ئینگـ : Era].

2 .  دەم، تاو، حەل _ هەل، بێن( هـ)،کات.

:: لەچاخی لاویمدا : لەهەڕەتی لاویمدا.

3 . بافت، پیل، ڕۆژگار.

چاخچاخ /çaxçax: ن: دەم دەم، جارجار.

چاخک/çaxik: ئانتـ: [ کباک] کات، دەم .

چاخی ژیانی دێرین/çaxî jyanî dêrîn: نتـ:[ جێۆ] ماوەیەکی جێۆڵۆجییە لە نێوان 542–251 ملیون ساڵ مەزەندە دەکرێت، کۆنترین پاشماوەی زیندەوەری تێدا بەدیکراوە. [ ئینگـ : Paleozoic] ئەمەش دەکرێت بە چەند دەمێکەوە وەک : 

1 . کامبیرووم : Kambrium. (542– 488م. س).

2 . ئۆردۆڤیسیووم : Ordovicium. (448- 443م. س).

3 . سیلور : Silur. (443– 416م. س).

4 . دێڤۆن : Devon. (416- 359 م. س).

5 . کاربۆن : Karbon. (359-299م. س.).

6 . پێرم : Perm. (299 – 251 م.س).  

چاخی ژیانی ناوەڕاست/çaxî jyanî naweřast: نتـ:[ جێۆ] ماوەیەکی جێۆلۆجیە کە مەزەندەدەکرێت بە 170 ملیۆن ساڵ بەسەرزەویدا تێپەڕیوە.[ ئینگـ : Mesozoikum]، ئەمەش دە کرێت بە سێ دەمەوە وەک:

1 . تریاس : Trias. (251 – 199 م. س).

2 . جوراسیک : Jurassic. (199.06–145.5م. س).

3 . کرێتاسێۆووس : Cretaceous. (145-65م. س).

چاخی ژیانی نوێ/çaxî jyanî nwê: نتـ:[ جێۆ] ماویەکی جێۆڵۆجیە کە مەزەندە دەکرێت بە 60 ملیۆن ساڵێک کە بەسەر زەویدا تێپەریبێت، لەکۆتای چاخی ژیانی ناوەڕاستەوە هەتاکو ئەم سەردەمەی ئێستا.[ ئینگـ : Cenozoic]. ئەمەش دەکرێت بە حەوت دەمەوە وەک:

1 . پالێۆسێنێ : Paleocene. (65-54م. س).

2 . ئێۆسێنێ : Eocene. (54-38م. س).

3 . ئۆلیگۆسێنێ : Oligocene. (38-24م. س).

4 . میۆسێنێ : Miocene(24-5م. س).

5 . پلیۆسێنێ : Pliocene. ( 5-1.8م. س).

6 .  پلێیستۆسێنێ : Pleistocene. (1.8- 11000 س).

7 . هۆلۆسێنێ : Holocene. (11000- هەتاکوو ئێستا).

 چاخی ژیانی دێرین   چاخی ژیانی ناوەڕاست   چاخی ژیانی  نوێ 
  کامبیرووم  تریاس  پالێۆسێنێ
 ئۆردۆڤیسیووم  ئێۆسێنێ
 سیلور  ئۆلیگۆسێنێ
 دێڤۆن  جوراسیک  میۆسێنێ
 کاربۆن  پلیۆسێنێ
 پێرم  کرێتاسێۆووس  پلێیستۆسێنێ
 هۆلۆسێنێ

چاخی ترس/çaxî tirs: نتـ: سەردەمی ترس.[ ئینگـ: reign of terror]{ ف. شەریفی. ل. 292}.

.

.

 ___________

چاخ ² /çax: ئان:[ هـ ، کهـ]

1 . قەڵەو، ئاژەڵی قەڵەو، گۆشتن چشتی ساز و لە بار.

2 . ساز و بەکەیف.

:: دەماخم چاخە.

3 . ساز و تەیارکراو.

:: سەبیلەکە چاخکە.

چاخ بوون/çaxbûn: کتن:[ کهـ] قەڵەوبوون.

:: ئەگەر نانی خاس بخوەین، چاخ بوین.

چاخ کردن/çaxkirdin: کتپ:

1 . [ کهـ] قەڵەوکردن.

:: چاخی بکەو سەری بوڕ.{ سایە، ل، 216}.

2 . [ ئەردە] سازکردن چشت، دروستکردن، ئامادەکردن.

چاخەوکردن/çaxewkirdin: کتپ:[ ئەردە] دابەستنی ئاژاڵ بۆ قەڵەوبوونی.

چاخوچڵ/çax û çiľ: نتـ:[ ئەردە][ چاخ+ و+ چڵ] خانومان، گۆشتن، بەتەنومەن، بۆ ئافرەت.  

چاخی/çaxî: نچ:[ هـ، کهـ] قەڵەوی.

.

.

____________

چاخ ³ /çax: ن:[ ئاب] قەباڵەی ملک.

.

.

.

.