چاڤک/çavik: ن:[ کباک][ پۆشاک][ چاڤ+ ک] چاوێلکە، عەینەک(ع)، گوێزلک(تور).

.

.

________________________________

چاڤک/çavik: ن:[ نخ] ئاڤزێ، هەکۆکە، زڵزڵە، کوانەپیسە : نەخۆشی یەکی هاوبەشی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤە. ئەم نەخۆشییە لە سەرەتادا تووشی ئاژەڵ دەبێت بە تایبەتی ئاژەڵی گیاخۆر. پاشان لە ئاژەڵەوە میکرۆبی نەخۆشییەکە دەپەڕێتەوە بۆ مرۆڤ، هۆی ئەم نەخۆشییە بەکتریایە کە پێی دەڵێن : anthrax bacillus، کە لە ناو خاک و خۆڵدا هەیە. لە ڕێگای خواردنی بەروبوومی ئاژەڵی تووش بووەوە یان نزیک بوونەوە لێیان تووشی مرۆڤ دەبێت و ئەگەر بەزووی چارەی نەکرێت، ئەوا لەوانەیە نەخۆشەکە بکوژرێت. باشترین چارەسەر بۆ چاڤک بەکارهێنانی ئەنتی بایۆتیکایە.

.

.

.

.