پێشەكی¹/pêşekî: نتـ:[ پێش+ ئەکی] پیشکی( ل)، پێشین _ دەست پێشین.

1 – پارەیەک کە کڕیار بۆ بەڕێوەبردنی سەودا و مەعاملەلەیەک، بەر لە وەرگرتنی کاڵاکە، دەیدا بە فرۆشیار.

2 – پارەیەک بەر لە کاردەدرێت بە کرێکار.

3- دیباجە : سەرەتای کتێب و نووسراوە.

4 – خەڵاتی ژن هێنان.

پێشەكی بۆهێنان/pêşekî bo hênan: کتن:[ پێشەکی+ بۆ+ هێنان] دەست پێکردن بەسەودایەک.  

پێشەكی دان/pêşekî dan: کتن:[ پێشەکی+ دان] دانی دراو بەفرۆشیار بەر لە تەواو بوونی سەودا.  

پێشەكی لێستاندن/pêşekî lêstandin: کتپ:[ پێشەکی+ لێستاندن] لێسەندن: پارەی پێش لە کەسێک وەر گرتن کە زۆر مەیلی بۆ دانی پێشەکی نەبێت. پێسەکی لێوەرگرتن.  

پێشەكی لێوەرگرتن/pêşekî lêwergirtin: کتپ:[ پێشەکی+ لێ+ وەر+گرتن] پێشەکی لێستاندن.  

پێشەكی وەرگرتن/pêşekî wergitrin: کتن:[ پێش+ ئەکی] فرۆشیار یان کریکار کە دراو وەردەگرێت بەر لە تەواو بوونی سەودایەک.

.

.

_______________

پێشەكی²/pêşekî: ئاکتـ:[ پێش+ ئەکی] لەپێشدا، بە لە هەر تشتێک، سەرەتا.

:: پێشەکی سڵاوی خۆمتان پێشکەش دەکەم.

.

.

.

.