وەر/wer: :
تێبینی |
نموونەیەکی دیکە لە چوونەوە بۆ بنەچەکی زمانەکەمان : پێشگر ( وەر) لە وەرچەرخان، وەرگرتن، وەرکەوتن …. دا کەوا جۆرێک سووڕانیان تێدایە دەچێتەوە بۆ فیعلی ( ڤەریتەن)ی ئا‌ڤێستا بە واتای سووڕان و خول خواردن. شایەنی باسە بڵێم ( ڤەر ، وەر) لە فارسی ئێستادا کەبەرچاو ناکەوێت.< فرهنگ ایران باستان>{ زاراوەسازی، ل، ١٤}. |
ئەم پێشگرە بزوتنەوەیێکی کەوانەیی و بازنەیی ڕادەگەیەنێ. بنەچەکی ( وەر) دەچێتەوە بۆ ( ڤەریتەنی)ی ئا‌ڤێستا کە بەواتای سووڕان هاتووە. پێشگری ( وەر) لە فارسییدا نییە. بە باوەڕی من ( وەرین)ی کوردی و ( ڤەریتەن)ی ئاڤێستاش یەک شتن. { زاراوەسازی، ل، ٨٧}. |
پێشگری ( وەر) پەرەسەندووی نییە، لەگەڵ چەند( فعل) ێکدا، دەرکەوێت : وەرگرتن، وەرکەوتن، وەرسووڕان، وەرچەرخان، تێوەرپێچان، تێوەرهاتن، تێوەردان، تێوەرکردن، پێوەربوون.{ زاراوەسازی، ل، ٨٨}. |
فیعلی وەرگەڕان ، وەرگەڕاندن ، وەرگێران یەک ڕیشەن لە بیرم کردبوو. لە ئاخاوتنی ناو خەڵق ( وەرگەڕان) بە واتای ( کافربوون) هاتووە. بە وردی لێک بدرێتەوە ( وەرگەڕا) بۆ ( صبأ) لە باەر وەک کە کافرەکانی قورەیش گوتیان : ( صبأ الولید : وەلید وەرگەڕا ) . وەرگێڕ بۆ ( مقلب) دەست دەدات کە فەردان وەردەگێڕێ. |
مەسعوود محەمەد |
وەرگەڕان خۆیشی بۆ ( ارتداد) دەست دەدات
:: کابرا لە کوردایاتی وەرگەڕا.{ لێهەڵگەڕانەوە}.
بۆ { تمرد} باشە
:: کابرا لە حیزبەکەی هەڵگەڕایەوە.
بۆ ( سماعە)ی تەلەفۆن بە زاراوەی( وەرگرە) ڕەوایە کە بەرانبەر وشەی ئینگلیزی Receiver دێت. فارس ( گوشی)( گوێچکەیی) بۆ بەکار دێنێت.
بۆ ( مضمد) لە کوردییدا ( برینپێچ) ڕۆییوە، بۆ ( ضمادات) وشەی ( وەرپێچە) بە خراپ نازانم. وەک دیارە ( وەر) بە پێی واتای بنەڕەتی خۆی لەگەڵ فیعلێک دێت کە بزووتنەوەی ئاشکرای تێدا بێت. ناشێ بگوترێت ( وەرنووسین) و ( وەردیتن) بەڵام بە پێی دەستوور دەشێ هەر وەک دەگوترێ ( هەڵفڕین) یش دەگووترێ( وەرفرین) بۆ فڕێنێکی لە سەرەتاوە کەوانەیی بێ.
لە زاراوەی عەسکەری ( انتشار) هەیە لەگەڵ ( بڵاوبوونەوە) دا ناگونجێت، چونکە لە ( بڵاوبوونەوە)دا ئامانج نییە. بەڵام لە ( پێوەربوون) دا ئامانج و نیاز هەیە کە لە ( انتشار عسکری) دا هەیە. ( پێوەرکردن) تێپەڕی ( پێوەربوون) ـە.
تێبینی تیوەردان بۆ تورط بێ ناشێ ( تێوەرچوون) بۆ تورط بێت
{ زاراوەسازی، ل، ٨٩ – ٩٠}.
}
.
.
_________________
ڤەر/raW/ver: :
{ تێبـ : لە فەرهەنگی ئا‌ڤێستا دا، ماموەستا کانگا، زۆر بە بلێمەتانە پەیڤەکانی ڕاڤە کردووە، کە واتای مێژووی هێناوەتە ئەم سەردەمە}.
1 – پۆشین، شاردنەوە.
2 –
3 –
.
وەر/wer: :
وەرچەرخان/wer: :
وەرسووڕان/wer: :
وەرکەوتن/wer: :
وەرگر/wer: نفا:[ وەر+ گر( گرتن)]
وەرگرتن/wer: :
.
پێوەربوون/wer: :
تێوەرپێچان/wer: :
تێوەرهاتن/wer: :
تێوەردان/wer: :
تێوەرکردن/wer: :
تێوەرێخ/wer: : کە لە ( یەخستنەوە) هاتووە. زاراوەیێکی حازر بە دەستی بۆ ڕەخساندووین لە بری ( تحشیة ) لە ( حشو)ـ ەوە.
:: بە تێوەرێخ قسەکەی خستنەڕوو.
تێوەریەخستنی/wer: :
وشه‌ی وه‌ر له زمانی کوردی‌دا!
وشه‌ی “وه‌ر”، وه‌کوو پاشگر و پێشگر به‌گشتی له زمانی کوردی‌دا، چه‌ندین واتای هه‌یه:
1. وشه‌ی “وه‌ر”، له شێوه‌زاری که‌ڵوڕیدا واتاکه‌ی ده‌بێته: به‌ر یا پێش له سۆرانی‌دا. له فارسیشدا به ڕێنووسی خۆیان ده‌بێته: (و‌ر) که هاوکێشی (وه‌ر)ی کوردییه و به‌و وه‌زنه ده‌خوێنرێته‌وه و واتاکه‌ی ده‌بێته: به‌ر، لا، نک، کن، ته‌نیشت؛
بۆ میناک: “کامبیز اون و‌ر نشسته بود.” واته: “کامبیز له‌و لاوه دانیشتبوو.”
وشه‌ی “وه‌ر” له زمانی کوردی‌دا به ته‌نیا واتا نادات و وه‌کوو پێشگر و پاشگر که له‌گه‌ڵ وشه یان ناوێک یه‌ک بگرن واتا ده‌دا؛
بۆ نموونه به که‌ڵوڕی ده‌وترێت
: کاردۆخ وه‌ر جه من چییه ماڵ، وشه‌ی نیارهیی (خبری)یه که به سۆرانی ده‌بێته
: کاردۆخ به‌ر له من ڕۆشته‌وه بۆ ماڵ، یا پێش من ڕۆشته‌وه بۆ ماڵ.
.
له ناوچه‌ی ئیلام ئووشن: له کوورهو هاتیده؟
ئه‌وانیش له وه‌ڵامدا ئووشن: وه‌ر له فلانی هاتمه.
بۆ نموونه ئێمه ده‌ڵێن: گوڵه‌به‌ڕۆژه، ئه‌وان ئێژن: گوڵوهرهفتهو، یا گوڵبهرفتهو.
له ڕاستیدا تا ئه‌یوان کهڵوڕه، واته ڕشته کێوی ڕنوو، وه‌لێ زانسته یان نه‌زانسته، به گشتیان ئه‌ڵێم: پاڵه‌یی و درووستهکهشی هه‌ر ئه‌وه‌یه. وشه‌ی وه‌ر له پاڵه‌یی کۆندا که له گاتاکاندا هه‌یه، به “ڤه‌ر” هاتووه، که ئه‌ویش واتای سینگ و به‌ر ده‌دا، به‌ڵام وشه‌ى (ڤه‌ر) له ناو زاراوه‌ى (كوردهلی)یه‌كانی پارێزگای ئیلام، كه دانیشتوى ناوچه‌كانى پاڵه یا په‌هله و زهرینئاوان، به واتاى (بۆ یان بۆچی) دێت، بۆ وێنه ده‌ڵێن: ڤه‌ر كوو دچی؟ واته بۆ كوێ ده‌ڕوى؟ ڤهرچه نییهتییهد ئه‌ڕای بازاڕ؟ واته: بۆچی نایێی بۆ بازاڕ؟
له‌ناو سۆران و که‌لوڕی ناوچه‌ی کرماشان و شوێنانی دیه‌کی کهڵوڕزوواندا که وشه‌ی (له) وه‌کوو پیتی جه‌ڕ به‌کار ده‌چێ، به‌ڵام له ناو ئه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌دا وشه‌ی (ئه‌ژ) هه‌ر له‌و زاراوه‌یه‌دا به‌کار ده‌برێت، بۆ وێنه: (ئه‌ژ كوو یه‌تی) واتا له كوێوه دێی؟ له پارێزگای ئیلام که شێوه‌زار و بنزاراوه‌ی زۆری تێدا به‌کار ده‌چێ وه‌کوو: که‌لوڕی، له‌کی، لوڕی، فه‌یلی، کورده‌لی، له جێگای پیتی جه‌ڕی (له)، كه ئێمه‌ش به‌كار دێنن، ئه‌وان ئه‌م چه‌ند
پیتهجهڕهی (ده ) و ( ژه) و (ئه‌ژ) له ئاخافتندا به‌كار ده‌هێنن.
وه‌ر له که‌ڵوڕیدا بێژگه له کاتی پرسیار (سئوال) دوای هێنانی ناوی که‌س یان کۆ، دێت. وه‌کوو: ئاکۆ وه‌ر جه من سوار بی و چی ئه‌ڕای ماڵ. واته: ئاکۆ به‌ر له من سوار بوو و ڕۆییشته‌وه بۆ ماڵ. به‌ڵام له‌کاتی نیاره (خبر) و دۆخه‌کانی دیکه له ناو ڕسته‌دا به‌کار ده‌چێت.
وشه‌یه‌کی دیکه له که‌ڵوڕیدا هه‌یه که واتای “به‌ر یا پێش”ی سۆرانی ده‌دا و ئه‌ویش وشه‌ی “نوا”یه، که له ناوه‌ڕاست و کۆتایی وشه‌دا به‌کار ده‌چێ، وه‌کوو: به‌وه نوا برام، له‌وره نه‌وسه، واته: وه‌ره پێشه‌وه برام، له‌وێ ڕا مه‌وه‌سته؛ وشه‌ی نوا نه پاشگره نه پیشگر به‌ڵکوو بۆ خۆی وشه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیه و تا ئێستا هه‌ر وا به‌کار چووه. “نوا و دما”ی که‌ڵوڕی به‌رانبه‌ره به “پێش و پاش و به‌ر و دوا”ی سۆرانی و “پێش و پاشی”ی کرمانجی و (وه‌ر و دما)ی هه‌ورامی. بۆ نموونه:
له هه‌ورامیدا ده‌بێژرێ: (وه‌ر دهمو منهنه مهمدرهره)، واته: له‌به‌ر ده‌م مندا ڕامه‌وه‌سته، یان له پێش منه‌وه
ڕامه‌وه‌سته؛ به‌ڵام که بوو به ڕابردوو ده‌بێته: (ئاکۆ وه‌ڵێ منهنه سوار بی لواوه‌و په‌ی یانێ). بۆ دماش، ده‌ڵێن: ئاکۆ دما و من لواوه په‌ی یانێ؛ واته: ئاکۆ دوای من چووه‌و بۆ ماڵ؛ به کهڵوڕیش بۆ دما، ده‌ڵێن: ئاکۆ له دمای منه‌وه تیاد، واته ئاکۆ له دوای منه‌وه دێت.
وه‌ر له که‌ڵوڕیدا هه‌ر هه‌مان “به‌ر”ی سۆرانییه، وه‌لێ له هه‌ندێ ڕسته‌دا حه‌رفی جه‌ڕ له هیچیاندا ناکه‌وێته پێش، مه‌گه‌ر پرسیار بێ؛ وشه‌ی نواش که ئه‌ویش واتای به‌ر و پێشی سۆرانی ده‌دا ته‌نیا به‌و شێوه‌یه به‌کار ده‌چێ که باسم کرد. ئه‌گه‌ر بێژی وه‌ر جه من، نابێته نوا جه من، هه‌ڵه‌یه. به‌ڵام به که‌ڵوڕی ده‌توانی بڵێی: بچوو وهرتر، بچوو نواتر، ته‌نیا ئه‌وه‌یه نوا له سه‌ره‌تای وشه‌دا به‌کار ناچێ. هه‌میشه له هه‌موویاندا وشه‌ی ناو ده‌که‌وێته پێش و ئه‌وسا واتا ده‌دا.
وه‌ر بۆ “تاو” و “ماوه”ش له شێوه‌زاری که‌ڵوڕیدا به‌کار ده‌چێ، وه‌کوو: یه‌ی وه‌ر هات و چی؛ واته تاوێک هات و چوو؛ وه‌ر دیسان له که‌ڵوڕیدا کاتێ حه‌رفی جه‌ڕی “ئه‌و” بکه‌وێته پێشی و ببێته ئه‌و وه‌ر، له
سۆرانی‌دا واتای ئه‌و به‌ر ده‌دا، وه‌کوو: ڕسته‌ی فه‌رمانی بچوو ئه‌و وه‌ر بووسه، واته بچۆ له‌و به‌ر ڕاوه‌سته.
بۆ زانین، له هه‌ورامان گوندێکمان هه‌یه که جێگای ژیانی یارسانه‌کان بووه و ناوی (پردیوه‌ر)ه، که واتای پردی ئه‌وبه‌ر ده‌دات و ئایینی یارسان له‌وێ ژیاوه‌ته‌وه.
.
.
٢. له ئهنبانهبۆرینهدا نووسراوه: وه‌ر واتای: ته‌ته‌ڵه و ته‌خته‌ی له‌سه‌رنووسراو ده‌دات. ئه‌گه‌ر وا بێ، جیاواز له‌وه‌ی که بۆ پێشگر و پاشگر به‌کار ده‌چێ، وشه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆشه و ناوه؛
.
.
٣. وه‌ر ئه‌گه‌ر ببێته پاشگری ناوێک، ناوێکی دیکه‌ی تاک درووست ده‌کات و پاشگره‌که نه‌خشی خاوه‌ن ده‌گێڕێ، وه‌کوو
: گیانه‌وه‌ر؛ په‌له‌وه‌ر؛ هونه‌روه‌ر.
ئه‌م پاشگره له فارسیشدا هه‌یه و هه‌مان ده‌ور ده‌بینێ که له کوردی‌دا هه‌یه و ده‌کرێ بوترێ پاشگرێکی هاوبه‌شه به هه‌مان واتاوه.
هه‌روه‌ها وه‌ر وه‌کوو پێشگر له فارسیشدا هه‌یه و هه‌ر هه‌مان ده‌وره ده‌بینێ که له کوردی‌دا هه‌یه.
دیاره وه‌ر به ڕینووسی فارسی ئاوه‌ها ده‌نووسرێ: (و‌ر).
.
.
٤. وه‌ر له کوردی‌دا هه‌ندێ جار ده‌بێته پاشگر به‌ڵام دوو واتا له خۆ ده‌گرێ، واتایه‌کی ده‌بێته خاوه‌ن و ئه‌وی دیکه‌شی ده‌بێته پاشگری بکه‌ر، وه‌کوو: خه‌زه‌ڵوه‌ر، “خه‌زه‌ڵ” واته: گه‌ڵا و، “وه‌ر”یش واته: وه‌رین و داکه‌وتن و داڕێزان.
که وابوو، وه‌ر له سۆرانی و کرمانجیدا به ته‌نیا واتا نادا و له‌گه‌ڵ وشه‌ی دیکه واتا ده‌گرێته خۆ، وه‌کوو: وه‌رکه‌وتن، وه‌رسووڕان، وه‌ربوون و هی تر.
ئه‌م وشه‌یه هه‌ر له کۆنه‌وه ڕیشه‌ی له‌ناو زمانی کوردی‌دا هه‌بووه و خه‌ڵک به شێوه‌ی جیاواز که‌ڵکیان لێ وه‌رگرتووه و هاتۆته ناو زمانه‌که‌مان و جێی گرتووه و وشه‌ی لێ درووست کراوه وه‌کوو: وه‌ردێنه یا وهردێنک که واتای تیرهنان ده‌دات و وشه‌ی ناوه، دووریش نییه له ڕیشه‌ی وشه‌ی (وه‌رد)ه‌وه که بۆ کێڵانی زه‌وی و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و ئاماده‌کردنی بۆ چاندن به‌کاری ده‌به‌ن وه‌رگیرابێ و وشه‌ی دیکه‌ی لێ که‌وتبێته‌وه، وه‌کوو:
وه‌رگرتن: چاوگ، سه‌ندن و وه‌رگرتن له که‌سێک.
وه‌ربوون: چاوگ، به‌کۆمه‌ڵ خه‌ریکی کارێکبوون.
وه‌ربوون: چاوگ، به‌گه‌ل ڕژان به سه‌ر شتێک یان که‌سێکدا.
وه‌رکه‌وتن: چاوگ، ڕاکشان و ڕازان بۆ خه‌و، که زیاتر بۆ سه‌گ و گا و مانگا و ئاژه‌ڵ به‌کار ده‌چێ.
وشه‌ی وه‌ر له کرمانجیدا هه‌ر وه‌کوو سۆرانی به‌کار ده‌چێ وه‌کوو:
وهرئانین: له ده‌ور خۆ ئاڵاندن، لحێف دۆرا خوه وهرانی.
وهرڤین: ته‌پین و داڕووخان و له‌ناوچوون.
وهرئافتن: تێکههڵگوشین و گوڵۆڵهکردنی شتێک.
له زمانی کوردی‌دا و له هه‌موو زمانێکدا، هه‌ندێ جار پیتێک داده‌که‌وێ و کاتێ پێشگر یان پاشگری وه‌رگرت، وشه‌که واتایه‌کی دیکه ده‌دا. وه‌کوو: وه‌ر ده‌بێته: ڤه و واتاکه ده‌گۆڕدرێت. ئه‌م “وه‌ره”ی که ئێمه لێره‌دا باسی ده‌که‌ین، له کرمانجیدا ده‌بێته: “ڤه” و ده‌بێته پیتی جه‌ڕ و وه‌رگێڕانی سۆرانی ده‌بێته: ڤهگهڕاندن و وهرژماردن ده‌بێته: ڤهبژارتن.
دیسان ئه‌م (ڤه)یه له کرمانجیدا جێگای خۆی ده‌دا به پاشگری دووپاتبوونه‌وه (ه‌وه) و، گه‌ڕانه‌وه ده‌بێته:
ڤهگهڕیان؛ ئه‌م ڤه‌گه‌ڕیانه واتای (ئێمه گه‌ڕاینه‌وه) نادا چوونکه له زمانی کرمانجیدا پاشگری گه‌ڕانه‌وه‌مان نییه، تۆزێک له بادینان نه‌بێ.
دیسان له زمانی کوردی‌دا که سه‌ره‌تای هه‌ندێ وشه و ناو به پیتی (ب) ده‌ست پێ ده‌کا، ده‌گۆڕدرێ بۆ پیتێکی تر، بۆ میناک له پاڵه‌یی کۆندا پیتی (ب) به (ڤ) به‌کار هاتووه و له هه‌ورامی و له که‌ڵوڕی و ته‌نانه‌ت له بنزاراوه‌ی سنه‌یییانه‌شدا گۆڕدراوه بۆ (و)، بۆ نموونه: باران له که‌ڵوڕیدا ده‌بێ به واران و بینه‌ر له هه‌ورامیدا ده‌بێ به وینه‌ر و ده‌بینم له سنه‌ییدا ده‌بێ به ئه‌وینم.
نووسه‌رانی ئێمه چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌وانه‌ی که زمان‌زان و زمانه‌وان بوون، که‌وتنه وشه‌دانان یان وشه‌ڕۆنان و هاتن له چاوگی وشه‌ی (وه‌رگه‌ڕان)، وشه‌ی (وه‌رگێڕان)یان داڕشت و بۆ کاری (ترجمه)ی زمانێک بۆ سه‌ر زمانی کوردی، ده‌کاریان کرد؛ هه‌روه‌ها له چاوگی وشه‌ی “وه‌رسووڕان” وشه‌ی “وه‌رچه‌رخان”یان هێنایه به‌ر کار و له کاری سیاسی‌دا که‌ڵکیان لێ وه‌رگرت. منیش له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌رچه‌ند (هه‌مدیسان و له‌سه‌رڕا و چه‌ندجاره و
چهنکهشه)مان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وشه‌ی “وه‌ر” بکه‌ینه پێشگر بۆ هه‌ندێ وشه‌ی دیکه و واتای تازه‌ی لێ درووست بکه‌ین وه‌کوو: وه‌رپاته، واته: دیسان لێدانه‌وه‌ی سی دی و فیلم و گۆرانی و له جێگای وشه‌ی (دووباره)ی فارسی که ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان بۆ (ڕێپید)ی ئینگلیسی به‌کاری ده‌هێنن دابنرێ، شتێکی باشه، چوونکه ئه‌م وشه‌یه ده‌توانێ بۆ چه‌ندین جار لێدانه‌وه‌ش به‌کار بچێت. وشه‌ی دووباره ئه‌گه‌ر بۆ دووجار له شاشه‌ی تهلهڤزیۆنهکانیاندا دای ده‌نێن، به‌ڵام وه‌رپاته ده‌کرێ بۆ هه‌ر چه‌ند جارێک که لێ ده‌درێته‌وه، به‌کار ببرێت. وه‌رپاته: چاوگه‌که‌ی له دوو دۆخدا ده‌بێته وهرپاتهکردن و وه‌رپاته‌بوون؛ ئه‌وه‌ش چه‌ند نموونه‌ی دیکه:
وهرکێڵه، واته: دیسان کێڵانه‌وه که چاوگه‌که‌ی ده‌بێته وهرکێلان.
وهرچانده، واته: دیسان چاندنه‌وه، که چاوگه‌که‌ی ده‌بێته: وهرچاندن.
.
{ سەرچاوە :
مەسعوود محەمەد
ناسری ڕه‌زازی ستۆکهۆڵم ٢٠١٠/٨/١٥
}