چاندراو/çandiraw: نفا:[ کارابزر] چێندراو.

:: بەزەویدا چەقێنراو .

چاندن ¹ /çandin: کتپ:[ کشت] 

1 – پاشین( كهـ)، چەقاندن، داچکاندن، داچکلیلاندن، داچاندن، شانای( هـ)، شاندن، ناشتن، ناژتن، نیان، وەشاندن(کباک).

2 – زانستێکە کە دەخوێندرێت لە کۆلێژی کشتوکالێ، لەمەر شێوە و شێوازەکانی چاندن.

:: فاکۆلتیا چاندن و رادستانێ.

:: تۆڤ کردن بۆ کشتوکاڵ و بێستانان.

چاندنگە/çandinge: نتـ:[ چاندن+ گە] نەمامگە : ڕووبەڕە زەوییەک دادەمەزرێندرێت بۆ زۆركردن، بەخێوكردن و پاراستنی ڕووەكە جۆراوجۆرەكان، هەتا پێدەگەن و دەگوازرێنەوە بۆ شوێنی هەمیشەیی.{ چناران}

چاندنگەی بازرگانی/çandingey bazirganî: نتـ:[ چاندنگە+ ی+ بازرگانی] نەمامگەی بازرگانی : بۆ مەبەستی فرۆشتن و بازرگانی دروست دەكرێ و بەشێوەی فراوان هەیە بەبێگوێدانە خاوەندارێتیەكەی. جا چ هی تاكەكەس بێت یان هی میری یان كۆمبانیاكان .

چاندنگەی تایبەت/çandingey tayibet: نتـ:[ چاندنگە+ ی+ تایبەت] نەمامگەی تایبەت : ئەو نەمامگانەیە کە لە لایەن كەسانی تایبەتیەوە دروستدەكرێن و هەر بۆ خۆشیان سەرپەرشتی دەكەن یان بەكرێی دەدەن ,قازانجی بۆ تاكە كەسەكان دەگەرێتەوە , كە زیاتر تایبەتمەندن بەرووەكی جوانی و هەندێكیشیان بە میوەجات و بە بەر.

چاندنگەی دارستان/çandingey daristan: نتـ:[ چاندنگە+ ی+ دارستان] تایبەتە بە بەرهەمهێنانی درەختی دارستان بە هەموو جۆرەكانی وەك : سەرو، سنۆبەر، سۆیا، چنار، سبیندار، یوكالیبتۆس و گوێز….. هتر.

چاندنگەی سەوزەوات /çandingey sewzewat: نتـ:[ چاندنگە+ ی+ سەوزەوات] نەمامگەی سەوزەوات : تایبەتە بە بەرهەمهێنانی نەمامی رووەكە سەوزەواتەكانی وەك : تەماتە، باینجان، بیبەر، قەرنابیت و لەهانە……..هتر.
:: نەمامگەی جوانی : كەتایبەتن بەبەرهەمهێنانی رووەكی جوانی وبەرسێبەر وەك گوڵی زستانەو هاوینەو بەتەمەن و گوڵەباغ قەفەزەی سنگ و گوێی فیل و فیكس و ئەسبراگس ……….. هتر.

چاندنگەی گشتی/çandingey giştî: نتـ:[ چاندنگە+ ی+ گشتی] نەمامگەی گشتی : لەلایەن كەرتی میرییەوە دروست دەكرێ بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی باغچە و پارك و شەقامەكان .

چاندنگەی میری/çandingey mîrî: نتـ:[ چاندنگە+ ی+ میری] نەمامگەی میری : ئەو نەمامگانەیە لە لایەن دەزگاكانی میرییەوە دروست دەكرێن و سەرپەرشتیش دەكرێ بۆ مەبەستی نەمامی میوەجات و درەختی جوانی و رووەكی جوانی و بەرسێبەر.

:: نەمامگەی وەزارەتی كشتوكاڵ

:: نەمامگەکانی وەزارەتی شارەوانی و ئەندازەی پاركەكان .

چاندنگەی میوەجات/çandingey mîwecat: نتـ:[ چاندنگە+ ی+ میوەجات] تایبەتە بە بەرهەمهێنانی نەمامی میوەجات بە هەموو جۆرەكانی وەك : نارنج، برتەقاڵ، سێو، هەرمێ، ترێ، زەیتون و هەنجیر ….. هتد .

چاندنی/çandinî: نچ:[ کشت] زەویێکە بۆ چاندن دەستبدات. تۆوکردن.

:: دبێژن ئیمساڵ بارام گەلەک چاندنی کریە.

چانن/çanin: کتپ:[ ئەردە] چاندن.

چاندی/çandî: نچ:[ کباک] ئەوەیە، كەچاندراوە.

:: دبێژن تۆڤی تەئێ چاندی چقایە ؟.  

چاندیار/çandiyar: نتـ: کشتوکاڵکەر.{ ئیزۆلـی.ل. 85}.  

تۆو چاندن/tow çandin: کتپ:[ کشت][ تۆو+ چاندن] چاندنی تۆو، تۆو وەشاندن.

گەنم چاندن/genim çandin: کتپ:[ کشت][ تۆو+ چاندن] شێوەی گەنم چاندن لە کوردستان پشت بەستنە، بە ئاوی باران. واتا لە وەرزی پاییز دا دەست دەکرێت بە تۆوچاندن.

گوڵچاندن/gul çandin: کتپ:[ کشت][ تۆو+ چاندن]

:: وەک ڕێزگرتن لە ئەنفال، 182 هەزار گوڵ چێندرا لە شاری هەوڵیر.

نەمام چاندن/nemam çandin: کتپ:[ کشت] دارچاندن : چەقاندنی شەتڵ و نەمام.

:: هەموو بەهارێ هەڵمەتی نەمام چاندن دەست پێدەکاتەوە لە شارەکانی کوردستان.

.

.

___________________________________

چاندن ² /çandin: کتپ:[ پز]

چاندن لە لەشدا/çandin le leşda: نتـ، شڕ: چاندنی ئەندام یان پارچە ئەتەم لە لەشی مرۆڤدا، بۆ نموونە گەورەکردنی مەمکی ئافرەت بە هۆی تێکردنی ماددەی تایبەتییەوە، بۆ مەبەستی جوانی بەکاردێت.[ ئینگـ :  implantation].

چاندنی پێست/çandinî pêst: کتپ: پێست چاندن : مەبەست ئەوەیە کە پێست لە شوێنێک هەڵبگیرێت و لە شوێنێکی تردا دەأوێندرێت، بۆ نموونە بۆ چاککردنەوەی پستی سووتاو، زۆرجار پێستی ڕان یان سک بەکاردەهێندرێت.  [ ئینگـ :   skin transplantaion].

چاندنی گلێنە/çandinî : کتپ:

چاندنی گورچیلە/çandinî : کتپ:

چاندنی لولپێچی گوێ/çandinî : کتپ:

چاندنی میکرۆبەکان/çandinî : کتپ:

ئەندام چاندن/endam çandin: کتپ: چاندنی ئەندامی لەلەشی مرۆڤ دا. [ ئینگـ : transplantaion].

ددان چاندن/didan çandin: کتپ:[ قژ+ چاندن] چاندنی ددان : بریتییە لەو پرۆسێسەی کە شوێنی ددانێکی خراپ یان کەوتوو، بەشێوەیەکی تایبەتی هەڵبکۆڵرێت و برغوویەکی میتاڵی لێ جێگیر بکرێت و پاشان سەرە ددانێکی دەستکردی پێوەبەند بکرێت.

قژچاندن/qij çandin: کتپ:[ قژ+ چاندن] چاندنی قژ :

کەف چاندن/kef çandin: کتپ:[ توێ][ کباک][ کەف+ چاندن] گلیز (ژ دەڤی)هاتن.

گورچیلە چاندن/gurčîle çandin: کتپ:[ قژ+ چاندن] چاندنی گورچیلە.

:: یەكەمین نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە لە ساڵی( 1954) ئەنجامدراوە.

.

.

_____________________

چاندن ³ /çandin: کتپ:[ مجـ] خستنەمێشک.

:: بیروباوەڕی کوردایەتی لە نێو مێشکی لاوان بچێنە.

بۆتێچاندن/botêçandin: کتپ:[ بۆ+ تێ+ چاندن]  ئارێشە بۆ گرتنەوە.

پێکوڵ چاندن/pêkul çandin: کتپ:[ ][ پێکوڵ+ چاندن]

:: گوڵ چنین به‌ده‌م  ڕێگاوه ‌و پێکوڵ چاندن له‌سه‌ر چه‌قی ڕێگا! … { حەبدوڵڵا ئیبراهیمی}

.

.

_______________________

چاندن 4 /çandin: کتپ:[ کباک] شاندن، ئاژۆتن.

هاتن چاندن/hatin çandin: کتپ: هاتن ئاژۆتن.  

هاتیە چاندن/hatiye çandin: نتـ: هاتیە ئاژۆتن.

چاندنی/çandinî: نچ:[ کباک] ئاژۆتن.{ ئیزۆلی، ل، 573}.  

.

.

.

.