بابان ¹ /Baban: ن:[ مێژ] باوان، بەبە : ناوە بۆبەرەی فەقێ ئەحمەدی دارشمانە کەساڵەهای ساڵ فەرمانداری کوردستان بوون بەناوی ئیمارەتی بابان.
بابانی/babanî: نچ: هەر شتێک پەیوەندی بە ئیمارەتی بابانەوە هەبێت.
.
.
_____________
بابان ² /baba: نتـ:[ خێز][ باب+ ئان] باوان، ماڵەباب.
1 . ئەم ووشەیە ئەگەرچی لەبارەی زمانەوانیەوە کۆی(باب)ـە، بەڵام بەدەگمەن بەم واتایە دەکاردەکرێت.
2 . بە ماڵەبابی ئافرەت و زاوا دەگووترێت
:: بابانی ئەفراسیاب هەموو پیاوی چاک بوون.
:: بابانت شێوێ : تووك و نزایە تەنها لە ناو ژنان باوە، لەكاتی ئاساییدا تەنها پەندە، بەلإم لە شەر و دەمەقالیدا جنێوە.
بابانە/babane: ئاکتـ:[ باب+ ئانە] باووکانە، لەشێوەی باووک
.
.
______________
بابان ³ /baba: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ رەگەزی نێریینە.
.
.
_________________________
هۆزی بابان/hozî Baban: نتـ:[ کوردستان] هۆزێکە لە کوردی فەیلی کۆن.
.
.
.
.