ئێجگار/êcgar: ئاکتـ:[ له‌نگه‌: ئێگ( ئێک: یه‌ک)+ جار]

1 – زۆر، بێئه‌ندازه‌، گه‌له‌ک، یه‌کجار، فره‌فره‌.

2 – تا ئه‌م ئاسته‌، تا ئه‌م ڕاده‌یه‌.

{

حه‌ڵوای گه‌زۆ ده‌باری

ئێجگار لێوی خاڵداری

}{ پیره‌مێرد}.

:: بێ قه‌زا بێت ئێجگار واش نا.

  تێبینی 
  ئه‌م وشه‌یه‌ ڕه‌چه‌ڵه‌کی خۆی له‌[ یه‌ک، یێک+ جار] پێک هاتووه‌، نیزیکی ده‌نگی( ک) و ( گ) وای کردووه‌ ببێت به‌( ئێگجار).

  که له ‌هه‌ندێک شوێنی کوردستاندا هه‌ر( ئێکجار) به‌کاردێت. به‌ڵام ده‌نگی( ج) له ‌پێش ده‌نگی( گ)وه‌ قورسه‌، به‌ره‌به‌ره‌ جێ گۆرکێیان پێ کراوه‌وه‌ بووه‌ به‌( ئێجگار).

 { ئێگجار، ئێگجاری، یێجگاری، یه‌جگار}.

ئێجگارزۆر/êcgarzor: ئاکتـ: زەبەند، زەعەف، زەوەند، زۆروزەوەند، زۆرزۆر، گەلێک.{ گیو، ل، 527}.

ئێجگاره‌کی/êcgarekî: ئانتـ:[ ئێجگار+ ئه‌کی] به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واو به‌جارێک.

:: ئێجگاره‌کی وازیهێنا : یه‌جگاره‌کی.

ئێجگاریی/êcgarîy: ئاکتـ: به‌ته‌واوی بۆ هه‌میشه‌، به‌جارێ، گووته‌یه‌که‌ بڕانه‌وه ‌و ئه‌و په‌ڕی شت نیشان ده‌دات.

:: به‌ئێجگاریی وازی له‌ خوێنن هێناوه‌. 

:: فیسارکه‌س ئێجگاری راۆی. 

ئێجگاریی/êcgarîy: ئانتـ: ئێگجاری، ئێجگاری، ئێنز، قه‌ت، یه‌جگاری، هه‌میشه‌یی، هه‌رده‌میی.

:: رۆیشتنی ئێجگاری بێت.

بەئێجگاریی/beêcgarîy: ئاکتـ:[ بە+ ئێجگار+ یی]

1 – بەیەکجارەکی، بەیەکجای، بەیەکچەلی. 

2 – بباڕی ببڕ، بۆدواجار، هەرگیزاوهەرگیز. 

.

.

.

.