ئه‌برۆ/ebiro: ن:[ توێ][ ئا‌ڤێسـ : taUUrb: برووهت ][ پهـ : برووک][ پارسی نوێ : ئه‌برۆ] برۆ، بروێ، برڤێ، بری، ئه‌بروو، بره : خه‌ته مووی بهرتێوڵ و باڵای چاو.
{ ئه‌برۆ چ که‌وانی بێ گرێ و رێک؟ || یهیکانی بژانگ چیتری دڵ پێک }{ مهم وزین}.
ئهبرۆداگرتن/ebiro dagirtin: کتن:[ ئه‌برۆ+ دا+ گرتن] چاوداگرتن.
ئه‌برۆ هه‌ڵته‌کاندن/ebiro heľtekandin: کتپ:[ ئه‌برۆ+ هه‌ڵ+ ته‌کاندن] چاوهه‌ڵته‌کاندن.
ئهبرۆههڵگرتن/ebiro heľgirtin: کتن:[ ئه‌برۆ+ هه‌ڵ+ گرتن] برۆ ئارایشت کردن به ده‌رکردنی مووی زیاده و درێژ.
.
.
__________________________________________
ئه‌بروو/ebirŭ: ن:[ کهـ] برۆ، بروێ، برڤێ، بری، ئه‌برۆ، بری، بره.
.
.
.