ئاودان/awdan: کتن:[ ئاو+ دان]
1 – ئا‌ڤدان، ئاوان، ئاو به ئاژه‌ڵ دان، مەڕوماڵات تێر ئاوکردن، یان بردنی وولاغ بۆ سه‌رچه‌م و کانی ئاو‌و ڕووباران بۆ ئاوخواردنه‌وه.
:: وولاغه‌کان ئاوبده‌ن هه‌تا بڕۆین.
2 – ئاوداشتن : ئاوکردنه سه‌رکشتوکاڵ، یان به ئاو پاش و ئامرازی ترئاوکردنه ژێردره‌خت و گوڵ وئه‌و جۆره شتانه‌ی کارێکی ئاودێر ده‌کات.
:: له پێره‌وه باخچه‌که تان ئاو نه‌داوه.
:: ئه‌وشه‌وه ئه‌ستێله‌که بگرن به‌یانی ئه‌و په‌ڵه تووتنه ئاوده‌ن.
:: شامراد دوێنێ بێستانی ئاودا.
3 – پیش : سه‌خت و ڕه‌ق کردن( ئاسن وه‌ک : چه‌قۆ، شمشێر، کێرد، گاسن، تییر).
{ تێبـ: ئامرازه که له کووره‌دا سوورده‌کرێته‌وه و تا ئه‌و ئاسته‌ی پێویسته، پاشان له ئاوی هه‌ڵده‌کێشن بۆ ئه‌وه‌ی ساربێته‌وه، ئاودانه‌وه.
4- ده‌یباته سه‌رچه‌م و ئاوی ناداتێ و ده‌یهێنێته‌وه { پپ } : فریوی ده‌دات ، فێلی لێ ده‌کات، فێلبازو زرینگه.
5- جاران برینیان به شێوه‌یک تیمار ده‌کرد که چه‌قۆیان گه‌رک ده‌کرد و ئه‌گه‌رچاک نه‌بێته‌وه له باتی ئاو لە ژه‌هراویان هه‌ڵکێشاوه.
.
ئاودانه‌وه/awdanewe: کتپ:[ ئاودان+ وه] جیابوونه‌وه‌ی ئاوێک که‌له هه‌ندێک شت‌دا هه‌یه وکۆبوونه‌وه‌ی له‌ده‌فره‌که‌ی شته‌که‌ی تێدایه.
:: ماستی مانگا ئاوده‌داته‌وه.
.
(له) ئاودان/(le)awdan: کتپ: له ئاو په‌رینه‌وه له‌رووباردان، چوونه ئه‌وبه‌ری ئاو.
ئاودادان/awdadan: کتن:
1- ئاوڕۆچوون( به‌زه‌وی)دا، ئاوگوزه‌رردن، ئاوبه‌خۆوه‌ڕانه‌گرتن( زه‌وی و زار له‌به‌رفشه‌ڵی).
2- ئاولێ چوون، ئاوتێ په‌ربوون، ده‌ڵاندن، پاڵاوتن.
.
(به)ئاودادان/(be)aw dadan: کتپ:[ ئد] به‌فیرۆدان، فه‌وتاندن، له‌کیس خۆدان، گوم کردن(شتێک) به گه‌وجیه‌وه.
.
جۆگەی ئاودان/cogey awdan: نتـ:[ جۆگە+ ی+ ئاودان] کاناڵی ئاودان.[ ئینگـ : catch feeder]{ پەیامی ڕەنج، ل، ٤١}.
.
.