باپیر/bapîr: نتـ:[ خێز][ با (باب)+ پیر( 1- پیەر ( كباش : باووك : زەبیحی). 2- پیل( مەزن، گەورە : نانەوازادە)] 

بابەگەورە، باوكی باووك، باووكی دایك، كال، بابا، باوا، بابەگەورە.

باپیران/bapîran: نتـ:[ كۆ] باوان، ئاژداد _ ئەژداد، بنەوبنەچەك، تۆرەوە.

باپیرە/bapîre: شر:

1 – باپیر.

2 – گازكردنی باپیر.

{ تێبـ : كە هەندێك جار باپیرەكە بەنەوەی خۆی دەڵێت : باپیرەكەم }.

باپیرەگەورە/bapîre gewre: نتـ: باوكی باپیری كەسێك دەگرێتەوە كە واتا چوار پشتی نوێترین نەوە.

.

.

_____________________

باپیر/bapîr: نتـ:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی نێرینەیە.

.

.

.