قرپ/qirp: ن:[ مكـ][ دەنگ] ئارشك، ئێق، قرپه‌، قرتك، قرقێنه، قورپ، هێلنج‌.

قرپاوی/qirpawî: ئانتـ:[ قر+ ئاوی] قرپی دێتەوە.

قرپەقرپ/qirpeqirp: ئانتـ:[ قرپ+ ئە+ قرپ] قرپی گەورە و زۆری یەك لە دوای یەكدا.

قرپ هاتنەوە/qirp hatinewe: کتن: قرپ کردن.

قرپ و قۆپ/qirp û qop: نتـ:[ هـ] دەنگی ڕشانەوە.

قرپ و هووڕ/qirp û hûr: نتـ:[ هـ] قرپ و هۆڕ.    

قرپێن/qirpên: ئانتـ:[ قرپ+ ئێن] ئەو چشتەیە یان ئەو خۆراکەیە کە قرپێنە دێنێت بۆ مرۆڤ.

قرپێنە کەرڎەی/qirpêne kerđey: ن: قڕقێنە.

قرپێنە کەنذەی/qirpêne kenđey: کتپ:[ هـ] قرقێنە ڵێدان. 

قرپێنە کەننەی/qirpêne keniney: کتپ:[ هـ] قرقینە کەندەی.        

.

.

____________________________

قرپ/qirp: ن:[ کە][ کشت] 

1 – دەغڵی شین دروون، شكاندن، لقوپۆکردنی دار، دوورینەوە.

2 – دەنگی بڕین و شکاندن.

:: قرپەی داری شکاو.

قرپان/qirpan: کتپ: هەڵپاچران.

قرپاندن/qirpandin: کتپ: هەڵپاچین.

قرپە/qirpe: ن:[ دەنگ] دەنگی شکانی چشت و پسانی دەزوو. دەنگی شکانەوە و بڕینەوەی دار.

.  

.

____________________________

قرپ/qirp: ن:[ هـ]  

1 – تاڵان.

2 – دەست بڵاوی، ئیسراف : خەرج کردنی پارە و بەکارهێنانی خوواردەمەنی زۆر و لە ئەندازە بەدەر.

:: ژنی بارامی دەستی بە قرپە.  

قرپ کەر/qirpker: ن:[ هـ] تالانکەر.  

قرپ کەرڎەی/qirp kerđey: کتپ:[ هـ] قرپ کردن، تاڵان کردن.  

قرپ کردن/qirp kirdin: کتپ: تاڵان کردن.

قرپ کریا/qirp kirya: ئانفا:[ هـ] قرپ کرێی، قرپ کراو.

قرپ کریای/qirp kiryay: چ:[ هـ] قرپ کران.

  

.

.

.

.