خزم/xizim: ن:[ پەهلەوی : vizim] کەس و کاری مەردووم، خوێش، خنام( کباک)، لێزم.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 187 | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ڤیس | siW | family |
ڤیسان | nAsIW | household |
ڤیستە | atsiW | |
ڤیستی | itsiW |
تێبینی |
گۆرانکاری لەنێوان دەنگی( V : ڤ) و ( خ) دا هاتووە، هەروەها گۆڕانکاری لەنێوان دەنگی( س) و( ز) کە یەشتا لە شێوەزاری هەورامی زۆرباوە. |
1 – بە سۆرانی بداخوازا مرۆڤ : خوەدی هاتیە.
:: بارام خزمی نازادارە. مرۆڤی وێ یە. خوەدییێ وێیە.
:: خزمی خەزووری سەپانی ماڵی شێخە.{ پەند} بەتەوسەوە بەخزمێک دەگووترێت کە خزمایەتییەکەی زۆر دوورهەبێت.
خزماتی/xizimatî: نچ:[ باد][ خزم+ ئات+ ئی] خزمایەتی، خزمانی.
خزمان/xiziman: ن:[ خزم+ ئان] خوێشان.
خزمانە/xizimane: ئانتـ:[ خزمان+ ئە] خوویشانە : ئاکار و شێوە و کردارێکە، کە لە خزمان دەوەشێتەوە.
خزمانی/xizimanî: نچ:[ کباک] خزمایەتی.
خزمانی کردن/xizimanî kirdin: کتپ:[ باد] خزمایەتی کردن.
خزمایەتی/xizimayetî: نچ:[ خزم+ ئایەتی] خزماتی، خنامی، خۆێشی، خوەدی، قۆمایەتی( قەومایەتی)، لێزمی : پەیوەندیەکی کۆمەڵایەتییە لەسەر بناغەی هاوسەرگیری یان پەیوەندی خوێن لە سەر بنەمای ژن و ژنخوازی.{ کۆمەڵناسی. ل. 119}.
خزم مارەکردن/xizim mare kirdin: کتن:[ ئینگـ : Intermarriage]{ پەزیشکی. ل. 173}.
خزم و خێش/xizim û xêş: نتـ: خاڵوان.
خزم و دۆست/xizim û dost: نتـ: کەسێکە نرخی خزمایەتی و دۆستایەتی بزانێت.
:: خزم و دۆستی : خۆشویستنی خزم.
خزم و کار/xizim û kar: نتـ: کەس و کار.
خزمینە/xizimîne: ن:[ خزم+ ئینە] خزمان.
}
خزمینە مەدەن پەنجە لەگەڵ عەشرەتی جافا
مێروولە نەچێ، چاکە، بە گژ قوللەی قافا
}{ شیخ ڕەزا}
.
.
.
.
{ دیوانی شێخ ڕەزای تالەبانی – شوکور مستەفا}