باخ/bax: ن: باغ.

 

نەشوناس

شوناس

تاک

کۆ

تاک

کۆ

شێوەزاری کرمانجی باکوور

باخەک

باخان

باخەكە

باخەكان

شێوەزاری کرمانجی ناوەند

باخێ ، باخێک

باخان

باخەكە

باخەكان

شێوەزاری هەورامی

باخێوە

باخێ ، باخن

باخێ

باخەكێ

1 – شینای لە گوڵ یان بەرزە درەخت. وەک : دارستانی میوە، رەز.

2 – پارک، لاتک، دەهل. باخ بەرەڵایە : بەشتێک دەگوترێت خاوەنەکەی ئاگای لێنەبێت یا نەتوانێت چاوەدێری بکات.

:: باخی بەبەرە: ئاواتی هاتووەتە دی، هەموو کارێکی ساز و لەبارە

:: باخ بەرەڵایە: بەشتێک دەگووترێت بێخاوەن بێت.

باخدار/baxdar: ئانتـ: بە باخ. 

باخداری/baxdarî: نچ: ئەوەی پەیوەندی بە باخدارییەوە هەبێت. 

باخەوان/baxewan: نتـ:[ باخ+ ئە+ وان] ئەو کەسەی چاودێری و سەرپەرشتی باخ دەکات. ڕەزەڤان _  ڕەزەوان.  

باخەوانێتی/baxewanêtî: نتـ:[ باخ+ ئە+ وان] ئەو کەسەی کە کاری باخەوانی دەکات.

باخەوانی/baxewanî: نتـ:[ باخ+ ئە+ وان+ ئی] ئەوەی پەیوەندی بە باخەوانەوە هەبێت

باخبڕین/baxbiřîn: کتن:[ باخ+ بڕین]

1 – پەرچکردنی چرۆ و چڵی دار.

2 – باخ تاڵانکردن.

باخی/baxî: نچ:[ باخ+ ئی] ئەوەی پێوەندی بە باخەوە هەبێت.

باخی بەردار/baxî berdar: نتـ:[ کشت][ باخ+ ئی+ بەر+دار] بەبەروەک : ئینجاز، ترێ، قۆخ، رەز، زەردەڵوو، سێو، هەنار، هەڵووژە، هەنجیر….هتد.

باخی بێبەر/baxî bêber: نتـ:[ کشت][ باخ+ ئی+ بێ+ بەر] سپی چنار، سوورەچنار، بی.

باخی مێو/baxî mêw: نتـ: رەز.  

باخی هەنار/baxî henar: نتـ: ئەنارسوو.

.

.

.

.