تاووس/tawus: ن:[ باڵ][ هێند : मयूर : تاوسا : tawsa] پەلەوەرێکە بە ئەندازە لەقەڵێک گەورەترە، نێرەکەی تا تەمەنی سێ ساڵی کلکی درێژ و پەڕەکانی تەواوجوان دەبێت. درێژی پەڕەکەی تا پێنج هێندەی خۆی درێژدەبێت، مێیەکەی 4 – 6 هێلکەدەکات. ئەم پەلەوەرە بەکۆمەڵ دەژێت. جوانترین جۆری تاووس هیندییە. تاووس لەسەر کرم، بۆق، زیندەوەری گچکە و هەروەها دانەوێڵە و سەوزە و تەرەش دەخوات.
دوو جۆری سەرەکی تاووس هەن یەکەمیان هیندی شینە. [ لا : Pavo cristatus].
دووەمیان تاووسی سەوزە. [ لا : Pavo muticus]، کە ئەم جۆرەیان بەرەو قران دەچێت.
لەجۆری یەکەم لە بری ڕەنگی شین، ڕەنگی سپی[ لا : Pavo cristatus alba ]. دەبێت، تاجدارە [ لا : pavo].
.
.
.