تەراز ¹ /teraz: ن:[ ئەند][ ل][ فار : تراز] تەرازووی بەننا : ئامرازێکی بەنناییە کە بۆ ڕێکی و ڕاستی دیوار کەلکی لێوەردەگرن، چەند جۆری هەیە.

تەرازبوون/terazbǔn: کتن:

1 – بەرابەربوون، هاوشان بوون.

2 – ڕێک و ڕاست بوون.

تەرازکردن/terazkirdin: کتن:

1 – بەرابەرکردن.

2 – دیاریکردنی بەرزی و نزمی جێگایەک.

3 – مـیزان کردن.

تەرازنامە/terazname: نتـ:[ تەراز+ نامە] پێرستێك كە یانەكان لە كۆتایی ساڵ دەینووسن و ڕادەی دارایی و قەرزی تێدا دەنووسن.

تەرازی ئاویی/terazî awyî: نتـ:[ ئەند] لوولەیەکی کانزایە کە دووسەرەکەی لە شووشەیە و لە نێو شووشەکان ئاوەکییەکی ڕەنگینی تێدایە و پتر لە جادەسازی دا کەڵکی لێو‌ەردەگیرێت.

تەرازی هەوایی/terazî hewayî: نتـ:[ ئەند] لوولەیەکی شووشەیی سەر بەستراوە بە ئاوەکییەکی ڕەنگینی تیدایە و لە کاری بەنناییدا کەڵکی لێوەردەگرن.

.

.

_______________________

تەراز ² /teraz: ن:

1 – بەرانبەر، هێندەی یەكتری( دەر)، دەرانوەر( ڕۆژ).

2 – خواستنەوەی ئاژەڵە بۆ بەشە ڕۆن و دۆشین، كە تەنها بۆ مانگا بەكاردەبرێت بۆ مەر و بزن دەڵێن( شووانكارە).

3 – [ كباك] سەوزی، تەڕی، بەروبۆ، داهات.

.

.

.