تەرە/tere: ن:[ رامیا][ تاران]

1 – ئاوارە، دەربەدەر، لانەواز، هەڵوەدا.

2- تاراو و دوورکەوتوو لە ماڵوحاڵ.

{

ئەی مەلـی خۆشخووێنی ئاوارە و تەرە بێ ئاشیان 

موژدە بێ زوو دێیەوە ناو میللەتی رزگاری کورد

}{ هێمن}.

تەرەبوون/terebûn: كتن:[ تەرە+ بوون] ئاوارەبوون، تاربوون، چوونی بێگەڕانەوە، دەربەدەربوون، دوورکەوتنەوە لەشوێنی خۆ، قەشیتن.{ هەژار، ل، 582}. 

:: کۆترەکان تەرەبوون.

تەرەكردن/terekirdin: كتپ:[ تەرە+كردن] ئاوارەكردن، تاركردن، دەربەدەركردن، دوور خستنەوە لە شووێنی خۆ.

.

.

________________________________

تەرە/tere: ن:[ كشت] ترێ و مییوەیەكی بۆ مێلاق ئامادەدەكرێت لە پێش هەڵاوەسینیدا لەسەر پووش و گەڵا و چشتی وای هەڵدەخەن تاكەمێك سیس دەبێت.

لەتەرەدان/le teredan: كتن:[ لە+ تەرە+ دان]

1 – ترێ و میوەی سیس كردن بۆ مێلاق.

2 – كاتێك گەڵای تووتن كە پۆقژەی زەرد دەربكات، لێدەكرێتەوە و گەڵالێكراوەكانی پێكەوە دەنووسێندرێت و دەمارەكانیان لەسەر زەوی دادەنێن لە ناو جۆگەیەكدا، كە پنگی تێدا ڕاخرابێت و سەرەكەشی بە پنگی و چاووی دادەپۆشن لە نێوانی سێ تا هەوت ڕۆژان دەمێنێتەوە، ئەوجا دەریدێنن و بە ڕستەوە دەكەن یان دەیكەنە دەستەو شیشەی تێهەڵدەكێشن، پنگەكەی سەرو خواروویی ناو جۆگەكە بۆنخۆشی دەكات.

.

.

.

.