.
.
_________
جیک/cîk: ن:[ دەنگ] جیکە، جووک _ جووکە.
جیکاندن/cîkandin: کتپ:[ جیک+ ئاندن] جووکاندن، جووقەکردن : جیکەکردنی چۆڵەکە و باڵندەی تر.
جیکانن/cîkanin: کتپ: جیکەکردن.
جیکە/cîke: نتـ:[ جیک+ ئە] جووکە، چریوە، زریوەی چۆلەکە و باڵندەی دیکە.
جیکەبڕین/cîkebiřîn: کتن:[ جیک+ ئە+ بڕین] جووکەبڕین، خەفەکردن، بێ دەنگکردن.
جیکەجیک/cîkecîk: ئانتـ:[ جیک+ ئە+ جیک] جووکەجووک، جرووکەجرووک، جووقەجووق، چریوە چریو، زریوە زریوو: دەنگی چۆڵەکە، جووجیلە و ئیترە.
جیکەجیک کەرڎەی/cîkecîk kerđey: کتپ:[ جیکەجیک+ کەردەی] جیکاندن.
.
.
.
.