پاژنە/pajine: ن:[ توێ][ هیك : پەرشنی، ئاڤێسـ : پاشنە، پهـ : پاشنەك : păšnak، تات : پاشێنیە، فار : پاشنە][ لور : پاشنی. كباك : پانی _ پاژنی، پەهنی، پاحنی، پەحنی. كناو : پانێ، پانی، پانیە. زا : پاشنا، پاسنا، پالسنا] جیك
1 – یەشی دوای پێ.
2 – ئەو بەشەی لە كەوش یان گۆرەوەی كە دەكەوێتە سەر پاژنەی پێ.
3 – كونێك یان قولكەیەك كە دەرگا بۆ كردنەوە و داخستن لەسەری دەگەڕێ. بن ڕێسمانە، پاژنەدەرگا.
پاژنەبڵند/pajne biľind: ئانتـ، نتـ:[ پاژنە+ بڵند] كەوشێ ژنانە یا پیاوانە كە پاژنەكەی بەرز بێت >< پاژنەكورت.
پاژنەپارێز/pajneparěz: نتـ:[ واز][ پاژنە+ پارێز][ ئینگـ : AnklePad].
پاژنەپڕ/pajnepiř: ئانتـ:[ پاژنە+ پڕ] ژنی قوڵاپە، پاژنە خرپن و قەڵەو.
:: خوا ژنێكی پاژنەپڕت بداتێ.
پاژنەتاقڕانی/pajnetaqiřanî: نتـ:[ پاژنە+ تا+ قڕان+ ی] بنعانە، جۆرێك كەوشی قەدیمیە.
پاژنەفەرشی/pajne ferŝî: نتـ:[ پاژنە+ فەرش+ی] جۆرێك كەوشی پاژنە تەختە.
پاژنەكورت/pajne kurt: ئانتـ:[ پاژنە+ كورت] كەوشێك كو پاژنەكەی ئاسایی بێت >< پاژنەبڵند.
پاژنەكێش/pajne kěŝ: نتـ:[ پاژنە+ كێش( كێشان)] كەرەتە: كوتە فلزێكی ساف و لووس و هەندێك قوڵە بۆ دەپێكردنی ئەو كەوشانەی كە باسانایی دەپێناكرێن.
:: چۆنێتی بەكارهێنانی : لەپێشدا پەنجەی پێدەكەوش دەنێن و دوایی پاژنەكچش وا دادەنێن كە پاژنوی پا لەسەری بخزێ و بچێتە نێو كەوشەكەوە. پاژنەهەڵكێش.
پاژنەمێشولە/pajneměŝǔle: نتـ:[ پاژنە+ مێشولە] جۆرێ كەوشی ناڵچە بارێكی ژنانەیە.
پاژنەهەڵكێش/pajneheľkěŝ: نتـ:[ پاژنە+ هەڵ+ كێش( كێشان)] پاژنەكێش.
پاژنەی پێ/pajney pě: نتـ:[ پاژنە+ ی+ پێ] پەحنی، پانیە.
پاژنەی دەرگا /pajney derga: نتـ:[ پاژنە+ دەرگا] گرێژەنە، گیجەنە.
پاژنۆ/pajno: ن:[ توێ] پاژنە، پانیە.
پاژنی/pajnî: نتـ: پاژنە.
.
.
.
.
.
.