پەی ¹ /pey: ن:[ کباک] شوێن _ شوێنپێ، رێ، جێ _ جێ پێ.

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 514
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
پەیری iriap  until  یان to the time of

{

گەرنە روحی مەد پەی دل برتن

مەد وێ قەنج و دلالێ چ غەرەز ؟

}{ جەزیری}

یان

{

پەی نگای باڵای نەمامی بێ گەرد

یەخ ئایینەگرت، تەم جارشیو ئاوردا

}{ مەولەوی}.

پەیبەر/peyber: نفا:[ پەی+ بەرڎەی]

پەیبەرڎەی/peyberđey: کتن:[ هـ][ پەی+ بەرڎەی] پەی بردن.

پەیبردن/peybirdin: كتن:[ پەی+ بردن]

1 – بنجۆریی كردن.

2- پەی پێبردن، ڕێ پێبردن، زانین، شتی شاراوە دۆزینەوە، سەرلێدەرچوون، هەموو شتێک لێزانین.

پەی پێبردن/pey pêbirdin: کتن:[ پەی+ پێ+ بردن]

1 – زەفەر پێبردن.

2 – شوێن كەوتن، وەدواكەوتن.

3 – لەتكردن، بڕین، پەڕاندنی پێ مرۆڤ یان ئاژەڵ بە تیغ و شەمشیر.

پەیجۆر/peycor: نفا:[ هـ] لێکۆڵینەوە.

پەیجۆرەپییەی/peycore bîyey: نفا:[ هـ] پەیجۆربوون.

پەیجۆری/peycorî: نچ:[ هـ] لێکۆڵینەوە.

پەیپێکردن/peypêkirdin: کتپ:[ پەی+ پێ+ کردن]

1 – شوێن کەوتن، وەدواکەوتن.

2 – لەتکردن، بڕین، پەڕاندنی پێ مرۆڤ یان ئاژەڵ بە تیغ و شەمشیر.

{

دڵ پەی دەکا نیگاهی سەهمی موژەی سیاهی

رەمزی هەموو بەڵایە، غەمزەی هەموو موسیبە

}{ نالـی}.

پەی كەرڎەی/peykerđey: کتپ:[ هـ][ پەی+ کەردەی : کەرڎەی ] دواكەوتن، لێكۆلینەوە، پەیجۆری ( تعقیب) : پەی کردن.’

پەیكۆگەی/peykogey: شڕ:[ هـ] بۆكووێندەرێ.

پەیكۆی/peykoy: شڕ:[ هـ] بۆكووێ.

پەیكۆی ملی/peykoy milî: شڕ:[ هـ] بۆكووێ دەچی.

پەیگەر/peyger: نفا:[ پەر+ گەر( گەرین)] توژەر ( باد)_ توێژەر، پشکنیار( باد) _ پشکێنەر( کناو). [ ئینگـ : investigatore]  

پەیگەرین/peygerîn: نفا:[ پەر+ گەرین] [ ئینگـ : investigation]  

پەیگیر/peyger: نفا:[ پەر+ گیر] پەیگەر.

پەیگیریی/peygerîy: نچ:[ پەر+ گیریی] لێکۆڵینەوە.  

پەیهەڵگرتن/peyheľgirtin: كتپ:[ پەی+ هەڵ+ گرتن] شوێنی دز و ڕاكردوو هەڵگرتن، شوێن پێهەڵگر تن، بەبۆن شتێکەوە ڕۆیشتن.

.

.

______________________

پەی ² /pey: ئمـ:[ هـ ، كباک] بۆ. بەردەوامی بوونی رووداو پێشان دەدات.

:: پەی شەر مێرخاز گەلەکن.

:: پەی وان شێخ دهاتن.

:: ئەڤدال بەگێ شاندە سەرتیپ.

پەیچێش/peyçêş

: ئمتــ:[ هـ] بۆچی ؟ .  

پەی ….را/pey… ra: ئمـ:[ پەی+ ……+ را] لەدوای

:: خدر پەی مرنا باڤێ خوە را بوو سەروێرێ ماڵێ.

:: پەی جڤانی را گوندی بەلابوون، چوون سەرئیشێ خوە. لەبەر، بەخاتریو هۆی، ئەڕای.

پەی لۆای/pey loay: کتن:[ هـ][ پەی+ لۆای] بۆچوون.  

پەیوێت/peywêt: نتـ:[ هـ] بۆ خۆت.

.

.

_______________________

پەی³/pey: ن: [ ئاب]

1 – پاشەكەوت( پارە)، دەسكەوت، داهات.

2 – [ كباك] بارمتە، دیپۆزیت، دیپۆزیۆ.

.

.

______________________

پەی 4 /pey: ن:

1-  قووڵایی، قووڵی، بنی ئاو، بن و بێخ، بنی گۆم.

2- بنەڕەت، پایە.

پەیدان/peydan: كتن:[ پەی+ دان]

1 – چۆم و ڕووبارێك كەمرۆڤ بێ ئەوەی نوقم بێ، بتواتێت بە پێیان لێیبپەڕێتەوە.

:: ئەو چۆمە قووڵە پێموانە بێ پەی بدا.

2- ئەگەر ژەرفایی چەم یان ئاوێک لە بارستایی باڵای مرۆڤ کەمتر بێت دەڵێن

:: ئەوچۆمە پەی دەدات. وە ئەگەر زۆرتر بێت : ئەم چەمە پەی نادات. 

پەی نەبوون/peydan: نتـ:[ پەی+ نە+بوون] بێ بن، قووڵ.

.

.

___________________________

پەی 5 /pey: ن:[ توێ]

1 – ووردە دەمار.

2- ڕەگ، ڕیشە، ڕیشاڵی خوێن، بۆری خوێن.

{

دەری بێنن بە زۆری نۆێڵی شادی

درەختی غەم لە بنچینە و ڕەگ و پەی

}{ بێخود}.

3- [ دەروو] دەرککردن لە ڕێگای نەستەکانەوە. ئەم دەستەواژۆیە پتر وەک بەرەواژۆیەک بەکاردەهێندرێت، زیاتر هەستە دەروونی و نێرڤیەکان دەگرێتەوە، کە چۆن شوێنپێیەک (cues ) پاچڤە دەکرێت وەک ئەزموونێکی بیستەکی یان دیدەکی. [ ئینگـ: perception].

4 – پێ، لاق.

پەی پێبراو/peypê biraw: کتن:[ پەی+ پێ+ براو( بردن)] هەستپێکراو. [ Datum].  

پەینەبردن بەگفتوگۆ/peypêbirdin: شڕ:[ نخ][ پەی+ نە+ بردن+ بە+ گفتوگۆ] کەسێک کە توانایی تێگەیشتنی کەمبێتەوە یان وونی بکات، لە دەمەتەقێکدا، کە بە هۆی خڕووبوونەوەی یان بارخراپی هەستەکانیەوە تووشی دەبێت، وەک کوێری یان كەڕی مێشک. [ ئینگـ : acatamathesia].

پەیكردن/peykirdin:كتپ: بڕینەوەی چوارپەڵی وولاخ. قاچ بڕینەوە.

{

خێل و قیچە، یابەغەمزەبۆ نیشانەی دڵ بەچاو

مەیلی راست هاوێنی موژگان دڵ پەگكەر دەكا ؟

}{نالی}.

.

.

________________________

…..پەی6……/…. pey …..: ئاک:[ كباک]

{ ئاوەڵکاری تێکەڵ بەهۆی دووپاتکردنەوەی نێو و ژمارە بەیارمەتی ئامرازی پێوەندی (پەی). ئەو ناوەی دووەم لە دۆخی تیان (ناڕاستەوخۆ) ژدا دەبێت.

:: رۆژ پەی رۆژێ

:: سال پەی سالـێ

:: رێز پەی رێزێ

:: یەک پەی یەکێ

.

.

.

.