ئافره‌ت/afiret: ن:[ گر : ئافرۆدیت : Ἀφροδίτη]

1 – ئا‌ڤراد( كباک)، پیره‌ک، پت _ پتکۆ _ پتۆ( هـ)، جێنیە : cêniye( زا) : توخمی مێ یینه‌ی مرۆ‌ڤ، ژن : ئافره‌تێکی چاکه‌( ژنێکی چاکه‌).

2 – هه‌ندێک پیاو که‌ ناوی ژنی خۆیان نابه‌ن به ‌ئه‌م ووشه‌یه‌ بانگی ده‌که‌ن : ئافره‌ت چمان هه‌یه‌ بۆ نیوه‌ڕۆ : عافره‌ت.

{ تێبـ: ئافرۆدیت: که ‌به‌خودای جوانی و دڵداری به‌ ناوبانگه‌ ولای رۆمانێکان بووه‌ به‌‌ڤینۆس}.

ئافره‌تان/afiretan: نتـ:[ ئافره‌ت+ ئان] کۆی ئافره‌ته‌.

ئافره‌تانه‌/afiretane: ئانتـ:[ ئافره‌ت+ ئانه] ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به‌ ئافره‌ته‌وه‌ هه‌بێت وه‌ک

:: جلوبه‌رگ

:: قسه‌ و هه‌ڵسوکه‌وت

:: که‌ره‌سته‌ی ئاڕایشت

ئافره‌تی/afiretî: نچ: ئافره‌تانه‌.

ئافره‌تی جوان/afiretî cwan: نتـ: ژنی جوان.

ئافره‌تی نه‌زۆک/afiretî nezok: نتـ:[ ئافره‌ت+ نه‌+ زۆك] به‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ ده‌گووترێت که‌ له ‌به‌ر نه‌خۆشی یاخو هۆی زکماکی که‌ نه‌توانن منداڵیان بێت.

ئافره‌تی خراپ/afiretî xirap: ئانتـ: داوێن پیس، كۆكنه‌.

ئافره‌تی خراپ کراو/afiretî xirapkiraw: نفا: به‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ ده‌گووترێت که‌ په‌لامار داربێت له‌ لایه‌ن پیاوێکه‌وه‌ یان پتر.

ئافره‌تی زۆرڕه‌و/afiretî zorřew: ئانتـ: ئافره‌ته‌ له‌وچه‌.

ئافره‌تی سه‌لار/afiretî selar: ئانتـ: ئافره‌تی قورس و گران.

.

.

.

.