خەڵات/xeľat: ن:

  نەشوناس شوناس
تاک کۆ تاک کۆ
شێوەزاری کرمانجی باکوور خەڵاتەک خەڵاتان خەڵاتەکە خەڵاتەکان
شێوەزاری کرمانجی ناوەند خەڵاتێ ، خەڵاتێک  خەڵاتان خەڵاتەکە خەڵاتەکان
شێوەزاری هەورامی خەڵاتێوە خەڵاتێ ، خەڵاتن خەڵاتێ خەڵاتەکێ

1 – بەخشش، پاداشت، پەروو، پەروە، پێشکەشی، دیاری، رێزانە، شاباش : چشتێکە کە یەکێکی گەورە بیبەخشێ بە یەکێکی بەرەو خوارتر لەخۆی لە ڕووی جوامێرێتی، ئازایەتی، زیرەکی و جوانی . . . ئیتر.

2 -[  ئەردە] جیاز، دیاری نێو تێڵانە.

خەڵات پێدان/xeľatpědan: کتپ: دیاری پێدان.

خەڵات دابەشکردن/xeľat dabeŝkirdin: کتپ: دیاری دابەش کردن.

خەڵاتدان/xeľatdan: کتپ: بەخشین دان.

خەڵاتکەر/xeľatker: نفا: بەخشندە.

خەڵات کردن/xeľat kirdin: کتپ:[ خەڵات+ کردن] پێ بەخشین، دیاری پێدان.

خەڵات وەرگر/xeľatwergir: نفا: دیاری وەرگر.

خەڵات وەرگرتن/xeľat wergirtin: کتپ: دیاری وەرگرتن.

خەڵاتی/xeľatî: نچ:

1 – چشتێکە کە بە خەڵات بدرێت.

2 – بەخشراو : لە لایەن کەسێکەوە پێشکەش کراو.

:: خەڵاتی یاری.

:: خەڵاتی سەرکەوتن.

.

.

.

.