ئه‌نگوت/engut: ف: هه‌ڵات، هاته‌ده‌ر، پشكوت.

:: مانگ ئەنگوت.

:: رۆژ ئەنگوت. 

:: ئەستێر ئەنگوتن. 

:: چاوی یارم ئەنگوتن.

ئه‌نگوتن/engutin: كتن:

1 – هه‌ڵكردنی با به‌هێواشی، هه‌ڵه‌نگوتن.

{

به‌یان ئه‌نگوت و شه‌و رابوورد و من هێشتا خه‌وم نایه‌ 

ده‌خوێنن بولبول و قومری، به‌ڵام قاسپه‌ی كه‌وم نایه

‌}{ هێمن}.

2 – هه‌ڵاتنی تاک ئه‌ستێره‌، سه‌رده‌رهێنان، له‌ ئاسۆده‌ركه‌وتن.

3 – دەركەوتنی رۆژ، مانگ، ئەستێرە.

::  گه‌ڵاوێژیش ئه‌نگوت كه‌چی هێشتا گه‌رمایه‌.

:: نه‌خێر هێشتا نه‌نگووتووه‌( نه‌ئه‌نگووتووه‌)، سێ ڕۆژی دیكه‌ی ماوه‌ بنگوێ( بئه‌نگوێ).

تێکهه‌ڵه‌نگوتن/têkheľengutin: كتپ:[ تێک+ هه‌ڵ+ ئه‌نگووتن][ رۆژک، مكـ] تووشی یه‌كترهاتنی دوو یان چه‌ند كه‌س و ده‌سته‌ و له‌شكر، به‌رانگیر بوونه‌وه‌.

تێهه‌ڵه‌نگوتن/têheľegutin: كتپ:[ تێ+ هه‌ڵه‌نگوتن][ رۆژک، مكـ]

1 – تووشی كەسێک بوون.

:: له‌سه‌ری كوچه‌ی خۆیان ده‌ بارام هه‌ڵه‌نگووتم.

2 – ده‌شتێک هه‌ڵه‌نگووتن.

:: لاقی ده‌ به‌ردێک هه‌ڵه‌‌نگووت هه‌ر چابوو ملی نه‌شكا.

:: ئه‌وه‌ ده‌چی هه‌ڵه‌نگوو تووی؟ .

:: دارێک له‌وێ بوو تێیهه‌ڵه‌نگووتم.

هه‌ڵه‌نگوتن/heľengutin: كتپ:[ هه‌ڵ+ ئه‌نگوتن] له‌رێ ڕۆیشتندا تووشی به‌رد یا هه‌ر كۆسپێكی تربوون، كه‌ پێش به‌خێرایی لاق بگرێت و لای ژووره‌وه‌ی له‌ش هه‌ر لەسه‌ر خێرایی خۆی بمێنێته‌وه‌ و بەئه‌و بۆنه‌وه‌یه‌وه‌ سه‌ره‌نگرێ بوون.

:: چاوتان له‌به‌ر پێی خۆتان بێ باهه‌ڵنه‌نگوون( نه‌ئه‌نگوون).

:: وه‌یسه‌ دوێنێ زۆر خراپ هه‌ڵه‌نگووت.

:: یاخودا هه‌ر ئه‌وجاره‌ هه‌ڵبنگوێ و له‌ ئه‌ژنۆ به‌ره‌ژێری وورد و خاش بێت.

1 – [ مجـ] تووشی به‌ڵابوون، خراپه‌ به‌سه‌رهاتن. گیروگرفت بۆ په‌یدابوون.

2 – له‌كاراندا به‌سه‌هووچوون، له‌قسه‌دا به‌سه‌رچوون.

.

.

.

.