خاو ¹ /xaw: ئان:
1 – [ مجـ] بێ ڕابردوو، بێ ئەزموون، بێ تاقیكردنەوە.
2 – سست، تەمەڵ_ تەمبەڵ : بەقو و نەقوون، بێقوون وهونەرودرژ.
3 – فش، فل، فشەڵ، سستەک، خشم، سست.
4 – خاڤ، خام، تازی، نەكوڵاو.[ ئینگـ: raw]
5 – یەواش( کهـ).
:: گۆشتی خاو : كاڵ.
:: خشتی خاو.
:: بەنی خاو.
:: بەن و دەزووی بانەدراو، پووخ، هۆڤ، كە كرژ نەبێت.
6 – خەو، خەف، نووستن، وەنەووز.
:: پێستی خاو : خۆشە نەكراو.
7 – نەرم، شلک.
خاوبوون/xawbûn: كتن: جەفلین، سستبوونەوە، نەمانی كرژی چشت، ساردبوونەوەی یەكێک لەکارێک.
خاوبوونەوە/xawbûnewe: کتن:[ خاو+ بوون+ ئەوە] خاو وەبیەێ( هـ).{ درودی، ل، 54}.
:: پیاو و ژن دوای کاری سێکسی بهتایبهتی ئهگهر گهیشته لوتکهی چێژ ههندێک ماددهی کیمیایی له دهماخیانهوه دهڕژێته خوێنه و بهتایبهتی ههردوو ماددهی ئۆکسیتۆسین و سیرۆتۆنین، دهبێته ئهوهی ههست به خاوبونهوه و شهکهتیهکی زۆر بکهن لهوه دهچێت کاریگهری ئهو دوو ماده کیمیاویه زۆر لهسهر پیاو زیاتر بن بۆیه خاوبونهوهکه درێژه دهکێشێت و دهبێته هۆی خهوێکی قووڵ، بهڵام له زۆرێک له ژناندا چهند خولهکێک دهخایهنێت و به پێچهوانهوه دهبێته هۆی پێدانی وزهو توانایهکی زۆر بۆ چالاکی لهبهر ئهوه دهبینین زۆرێک له ژنان پاش کاره سێکسیهکه به چهند خولهکێک چالاکیهکی زۆریان بۆ دێت و دهکهونه کارکردنی زۆر له ماڵدا و زۆر جار توانایهکی زۆرتریان بۆ دێت.{ گەل پرێس}
خاوبوونەوەی گرژی/xawbûnewey girjî: نتـ:[ پز][ ئینگـ: Spasmolysis]{ پەزیشكی، ل، 330}.
خاوبوونەوەی ماسوولكە/xaw bûnewey masûlike: نتـ:[ پز][ خاوبوونەوە+ ی+ ماسوولكە][ ئینگـ: Muscular Laxity].
خاوکەر ² /xawker: نفا:[ خاو+ کەر( کردن)] هێمنکەر.
خاوكەرەوە/xawkerewe: نفا:
1 – برێتییە لەساردكردنەوەی یەكێک لە چشتێک.
2 – خاووەكەر( هـ).
خاوکردن/xawkirdin: کتپ:
خاوكردنەوە/xawkirdinewe: كتپ: خاو وەكردەێ( هـ)، سست كردنەوە، خاوكەردەبۆ، خام كردن : نەهێشتنی كرژی چشت، شل كردنەوەی چشتی خەست و پەیت.
:: کرێمی قژ خاوکردنەوە.
خاولیچ/xawlîç: ئان:[ لەنگە][ خاو+ لیچ] سستەپەلە، تەمبەڵ، تەپ لە ووتە و كاردا.
خاووخلیچ/xaw û xilîç: ئانتـ: مرۆڤی سست وخاو، سست پەل، تەنبەڵ، تەپڵەتڕە، دەستەودەستان.
خاووخلیچک/xaw û xilîçk: ئانتـ: بێكار، تەپڵەتڕ، شل و شێواو.
خاوەوخێز/xawewxêz: نتـ: خاووخێزان.
خاوی/xawî: نچ: خاڤی، خامی.
بەخاوی/bexawî: ئاكتـ: بخاڤی.
خۆخاوکردنەوە/xo xawkirdinewe: کتن:
:: تهكنیكی خۆخاوكردنهوه.{ دەروونناسی}
خەیاڵی خاو/xeyalî xaw: ئان:
شیری خاو/şîrî xaw: ئان:[ ئینگـ: raw]
:: قاوهى سهوزى خاو كێشى لهش دادهبهزێنێت
قژی خاو/qijş xaw: ئان:
گۆشتی خاو/goştî xaw: ئان:[ ئینگـ: raw]
مۆسیقای خاو/mosîqay xaw: ئان:[ ئینگـ: raw]
:: کاریگەری مۆسیقای خاو لە سەر مێشک.
.
.
______________
خاو ² /xaw: ن: [ جێۆ] کانزا: ماددەیەكی سروشتی نا ئەندامی چونیەكی ڕەقە( جگە لە جێوە) پێكهاتنێكی كیمیایی دیاریكراو و ریزبوونێكی گەردیلەیی و بلووری ڕێكوپێكی هەیە.[ ئینگـ: mineral]{ زەویناسی، ل، 64}.
خاوە تەنكەكان/xawe tenkekan: نتـ:[ جێۆ][ ئینگـ: Flaky mineral]{ زەویناسی، ل، 32}.
خاوە مافییەكان/xawe mafîyekan: نتـ:[ جێۆ] بەو خاوانە دەگوترێت كە لە پێكهاتنیاندا ئاسن و مەگنیسیۆمی تێدایە، بە گشتی ڕەنگیان ڕەشە.[ ئینگـ: Mafic mineral]{ زەوی ناسی، ل، 60}.
خاوی بێسوود/xawî bêsûd: نتـ:[ جێۆ] ئەو خاوەی لەڕووی ئابوورییەوە سوودی نییە.[ ئینگـ: Gangue mineral]{ زەویناسی، ل. 36}.
خاوی بێگانە/xawî bêgane: نتـ:[ جێۆ] تیابوو.[ ئینگـ: inclusion]{ زەویناسی، ل، 48}.
خاوی سەرەكی/xawî serekî: نتـ:[ جێۆ] بەو خاوە دەگوترێت كە پێویستە لەناو نان و پۆلێنكردنی كەڤرەكاندا، مەرج نییە گەورەترین ڕێژە پێكبهێندرێت لەكەڤرەكەدا.[ ئینگـ: Essential mineral]{ زەویناسی، ل، 29}.
خاوی نەرم/xawî nerim: نتـ:[ جێۆ] ئەو خاوەیە كە لەكوارتز نەرمتر بێت، واتە ڕەقێتی یەكەی لە(7) كەمتر بێت بە پێی پێوەری مۆهس بۆ ڕەقێتی.[ ئینگـ: Soft mineral]{ زەویناسی، ل، 105}.
بوون بەخاو/bûn bexaw: كتن:[ جێۆ] زیادكردنی مادەیەكی خاوی بۆ هەر تەنێک یان كرداری جێگرتنەوەی مادەیەكی ئەندامی لەلایەن مادەیەكی خاوییەوە وەك بوون بە بەرد دا.[ ئینگـ: Mineralization]{ زەویناسی، ل، 64}.
گۆڕینی خاوی/gořînî xawî: كتپ:[ جێۆ] ئەو كردارانەیە كە دەبێتە هۆی جێگرتنەوەی خاوێک بەخاوێكی تر كە جیاواز بێت لە پێكهاتنیدا.[ ئینگـ: Metasomatsim]{ زەویناسی، ل، 63}.
زانستی خاو/zanistî xawekan: نتـ:[ جێۆ] ئەو زانستەیە لەخاوەكان دەكۆڵێتەوە، لەڕووی چۆنێتی دروست بوونیان و پۆڵێنكردن و سیفاتەكانیان و شوێنی هەبوونیان.[ ئینگـ: Mineralogy]{ زەویناسی، ل، 64}.
لە خاوچووەكان/le xaw çuwekan: نتـ:[ جێۆ][ ئینگـ: mineraloids]{ زەویناسی، ل، 64}.
نەوتی خاو/newtî xaw: نتـ:
: عێراق توانای یەدەگكردنی نەوتی خاو زیاددەكات.
نیشتووە خاوییەكان/nîştûe xawîyekan: نتـ:[ جێۆ][ ئینگـ: mineral deposite]{ زەویناسی، ل، 64}.
.
.
______________
خاو ³ /xaw: ن:[ ڕوو] گیایەكی بۆنخۆشە لە كەرەوز دەچێت، لەچیاكان و لە جێگای تووش و خەخت پەیدا دەبێت، كاتێك مەشكە بۆگەن دەبێت، ئەو گیایەی تێدەكرێت، بۆنی خۆش دەبێت.
.
.
_____________
خاو 4/xaw: ن: خوری نەڕێسراو.
خاوانە/xawane: نتـ:[ خاو+ ئانە] بەنێكە كە دانردابێت بۆ پۆی پەڕە و چشتی دیكە.
خاوە/xawe: نتـ:[ ئەردە][ خاو+ ئە] دەزووی خاو، دەزگ خاو، لباد یا قاپووتێكی خورینە كەنەپەسترابێت.
خاوەخاو/xawexaw: نتـ: تووكی چۆغە و مافوورە.
.
.
______________
خاو 5 /xaw: ئان:[ ئای تی][ ئینگـ: raw]
.
.
.
.