كاراتێ/karatê: ن:[ واز][ بیا][ ژاپۆنی : 空手 ] كاراتێ وشه‌یه‌كى ژاپۆنییه،‌ بەواتای ده‌ستى به‌تاڵ دێت، هه‌روه‌ها پێشی ده‌گوترێت كاراتێ دۆ‌ : ڕێ و شوێنى ده‌ستى به‌تاڵ. جۆرێكه‌ له‌ جۆره‌كانى هونه‌رى شه‌ڕكردن، ده‌ست و پێ و ئه‌نیشك و ئه‌ژنۆى تێدا به‌كاردێت وه‌ك چه‌ك. : كاراتێ به‌بڵاوترین هونه‌رى شه‌ركردن ده‌ژمێردرێت له‌ جیهاندا ، ئه‌میش به‌هۆى گه‌شتكردنى قوتابیه‌ لێزانه‌ ژاپۆنیه‌كانى (مسته‌ر فونا كۆشى جیچین فونا كۆشی) به‌مه‌به‌ستى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م هونه‌ره‌ له‌ هه‌موو جیهاندا.

.
مه‌شق كردنه‌كه‌شى دابه‌ش ده‌بێت بۆ سێ بوار

:: كه‌یهۆن : مه‌شقكردنى جوڵه‌ سه‌ركییه‌كانى كاراتێ یه‌.

:: كاتا : زنجیرێك جوڵه‌یه‌.

:: كۆمێتى: به‌ماناى شه‌ڕ كردن دێت.

.

.

.

.