چک ¹ /çik: ن:[ ئەردە]

1 – زللە _ شەپازللە _ شەقەزللە.

2 – هەڵكەوتوو، ناوێزە.

.

.

__________________

چک ² /çik: ن:[ هـ][ دەنگ] دڵۆپێک لە چشتی شل.

چکان/çikan: كتن:

1 – چشتێكە زۆر بكوڵێت و ئاوی كەم مابێت.

2 – ئاو لە شێناوەردێ بڕان.

3 – دڵۆپە ڕاوەستان و وشککردن.

4 – ئیشک کردنی ئاوی بیر و کارێز.

چکانەوە/çikanewe: كتن: کۆڵانەوەی شلەمەنی لەسەر ئاگر بە پلەیەک تاوەکوو دۆشاوی پەیت دەبێتەوە.

چکاندن/çikandin: كتپ:

1 – مچکاندن، چۆڕاندن، تکاندن، چکیاندن: وشککردنی دڵۆپە و هەموو جۆرە تكەیەكی ئاوێ.

2 – [ کباک][ كشت] ڕوواندنی چشت، چەقاندنی دار و چشتی تر.

چکانن/çikanin: كتپ: چکاندن.

چکاو/çikaw: ئانفا: چۆڕاو، تکاو.

چکاوەوە/çikawewe: ئانفا: چۆڕاوەوە، تکاوەوە.

چکای/çikay: كتن:[ هـ] چکان، تکان.

چکایەرە/çikayere: كتن:[ هـ] چکایرە.

چکایرە/çikayire: كتن:[ هـ] هاتنەخوارەوەی شلە چک بە چک.

چکایەنە/çikayene: كتپ:[ هـ] چکاینە.

چکاینە/çikayine: كتپ:[ هـ] تێتکان، چک چک یان تک تک كەوتەناو. { وشەنامە، ل، 340}.

چکە/çike: نتـ: تكە، تنۆكەئاو، دڵۆپە، دادانی ئاوە لە كوندە و مەشكە و تەنەكە و دەفرانی كانی و گلی یان لە خانووانە لە كاتی بارینی باراندا.

چکەچک/çikeçik: ئانتـ:

1 – تکەتک، چۆڕەچۆڕ.

2 – [ دەنگ] نێوی دەنگی تكانی ئاویێە.

چکەکردن/çikekirdin: كتپ: تكەتک كردن.

چکبوون/çik bûn: كتن: بڕان : بڕانی بوونی ئاووبارانە، وشكبوونی درۆپە/دڵۆپە و تكەی ئاو.

چکچکە/çikçike: نتـ:[ چک+ چک+ ئە] لە نێو شاخ و چیایاندا بەشووێنێك دەڵێن: كە چک چک و تک تک ئاوی لێ بتكێت.

چکنای/çiknay: كتپ:[ هـ] چكاندن، تكاندن.

چکنایرە/çiknayre: كتن:[ هـ] تكاندنەخوارەوە بەچک چک.

چکناینە/çiknayne: كتپ:[ هـ] تێ تكاندن، تێكردن بەچکچک.{ وشەنامە، ل، 340}.

چکیان/çikyan: كتن:[ کباک، نەهـ، شكا] چكان : دڵۆپە وشک بوون.

چکیاندن/çikyandin: كتپ: چكاندن، دڵۆپە وشككردن.

چکیای/ çikay: كتن:[ هـ] هاتنەخوارەوەی شتی شل دڵۆپ دڵۆپ.

چکیایەرە/çikayayere: كتن:[ هـ] چكیایرە.

چکیایرە /çikayayire: كتن:[ هـ] داچۆڕان بەتکتک یا چکچک.

چکیایەنە/çikayayene: كتن:[ هـ] چكیاینە.

چکیاینە/çikayayine: كتپ:[ هـ] تێ چۆرانەناو بەچک چک. { وشەنامە، ل، 340}.

چکین/çikîn: كتن:[ کباک] ووشک بوون، بڕان.

:: چكینی بارانە: ڕاوەستان و وشكبوونی بارانە.

:: بهنا من ژ بەر چكیا : پشووم بڕا.

.

.

___________________________

چک ³ /çik: ن:[ کباک] بەتاڵووكە، ئامادە، ساز.

چکچکاندن/çikçikandin: كتپ:[ کباک] قۆڵ لێهەڵكردن بۆ شەڕێ یان خۆچەكداركردن.

چک کرن/çik kirin: كتپ: خۆئامادەكردن، خۆسازكردن.

چلوپک/çikûpik: نتـ:[مكـ] لەكاتی كایەی جەنگێنیدا بەكاردەهێندرێت.

.

.

_________________________

چک 4 /çik: ن، ئان:[ ڕۆژ، جا]

1 – پاژ( ئەردە)، پت، تۆز، نەخت، كەم، چووك، قیچ: ئەندازەیەكی كەم.

2 – [ پهـ : ڤەچەک : منداڵ] بچک، بیچک، گچکە، چوک.

 تێبینی 
  وشەی( وەچ) بۆ گیا و گوڵ و( بەچ)لە وشەی بەچكە دا لە( بوجک)ی بن زاراوەی سنەیی بۆمان دەردەكەوێت}{ زەبیحی}.
 ( بـ، بیـ، گـ) وەک پێشگر و ( و) وەک ناوگر چۆن گۆی ووشەكە دەگۆرێت بەڵام واتاكەی هەر ( وورد یان منداڵ) دە مێنێتەوە

چکەڵە/çikeľe: ئانتـ:[ چک+ ئەڵە] گچكەڵە، تۆزڵانە، نەختەڵانە.

چکڵەچزێ/çikiľeçizê: ئانتـ:[ چک+ ڵە+ چزێ] مەبەست لە پەیداكردنی چشتە بەكەم و كوڕی و بە ڕەنجی شان و ئارەقەی نێوچاوان.

چکۆڵ/çikoľ: ئانتـ:[ چک+ ئۆڵ] بچكۆڵ، بچوچک، بچووک.

چکۆڵە/çikoľe: ئانتـ:[ چک+ ئۆڵە] بچكۆڵە، چووكەڵە، تووژک _ تیژک( کباک)، ووردەڵە _ ووردیڵە، خوردە، گچكە _ گچكۆڵە، هوورک.

چکۆڵەیی/çikoľeyî: نچ: بچووکی، بەندەیی، بچووکاهی، بچووكێتی، منداڵێتی، گچكەیی.

چکێ/çikê: ئانتـ: بەشێ، كەمێ، كونێ، لەتێ، لەپێ، پچێ، نەختێ، تۆزێ.

چکێک/çikêk: ئانتـ: پتێک، تۆزێک.

بچووک/biçûk: ئانتـ:[ بـ + چووك (ناوگری وو/و)] چكۆڵە.

{ تێبـ: بۆ زیاتر قوڵبوونەوە لە بەرەڤاژۆی پەرەسەندنی ووشەكە بڕواننە ووشەی بچووک}.

.

.

____________________________

چک 5 /çik: ن:[ توێ][مكـ] لای قوونی جگییە، لە هەندێك شووێنانیش بەلا مووڵایێكەی بەرینی دەڵێن، بەختەوەری هاتە بۆ جگ بەكاردەهێندرێت.

.

.

___________________________

– چک 6 /çik –: پاشگرێكە لە زمانی كوردیدا دەلكێت بەدوای ناوەوە و ناوێک یان ئاوەڵناوکی دیكە دروست دەكات، هەرەسا هێمایە بۆ بچووکكردنەوەی شوێنێک.

 پاچک   پا   چک 
 پاچک  پاچ  ک
 پاچکە  پاچ  ـە
 بەچک
 بنچک  بن  چک

:: پێچک : پێ+ چک

:: پێچک : پێچ+ ک

:: تەرچک : تەڕ+ چک.

:: جاچک : جا+ چک

:: جنچک : جن+ چک

:: جووچک : جوو+ چک

:: زنچک : زن+ چک

:: سرنچک : سرن+ چک

:: سرۆچک : سرۆ+ چک

:: ڕێچل : ڕێ+ چک

:: فرچک: فر+ چک

:: فنچک : فن+ چک

:: قاچک : قاچ + ک

:: قەپووچک : قەپ+ وو+ چک

:: قنچک : قن+ چک

:: قونچک : قون+ چک

:: كەچک : كەو+ چک

:: گەرچک : گەر+ چک

:: گچک : گـ+ چک

:: گۆڵچک : گۆڵ+ چک

:: گورچک : گور+ چک.  هیمایە بۆ چەكەرە یان چەقەرەدان.

:: گوێچک : گوێ+ چک

:: لینچک : لین+ چک

:: مرچک  : مر+ چک

.

.

___________________________

– چکە/çike –: پاشگرێكە لەزمانی كوردیدا دەلكێت بەدوای ناوەوە و ناوێكی دیكە دروست دەكات، هێمایە بۆ

بچووککردنەوەی شوێنێک

:: گوێچكە : گوێ+ چكە

:: پێچكە : پێ+ چكە

:: ڕێچكە : ڕێ+ چكە.

:: مێچکە : مێ+ چكە

.

.

.