ئاڵه‌كۆک/aľekok: نتـ:[ ڕوو] ئاڵیقۆق، پاڵمە، پەلوک، پرچۆكه‌، پیشۆک، شنگ، قیزه‌ڵه‌، هه‌پلۆک، هه‌ڵه‌كۆک، هەپوولک : گیایه‌كی به‌هارییه‌، له‌ ئه‌سپینگ وشنگ ده‌چێت. هه‌رزوو له‌په‌نا ڕنوه‌ به‌فران سه‌ر ده‌ردێنێت، به‌ڵام گه‌ڵای پانتره‌ و تووكنه‌، بستێک بڵندده‌بێته‌وه‌، گوڵێكی زه‌ردی هه‌یه‌، ڕه‌گی كه‌م له‌ زه‌وی ده‌بێته‌خوار. بنكێكی خڕی هه‌یه‌ ده‌خورێت.

زۆرخواردنی ره‌وانی دێنێت.

{

ئاڵه‌كۆكه‌ پرچنه‌، چۆرچۆره‌م كه‌وته‌ بنه

‌چی بكه‌م له‌ و ماڵ و ژنه‌

}{–}.

ئاڵه‌كۆكه‌پرچنه‌/aľekoke pirçine: نتـ:[ ڕوو] جۆرێ ناڵه‌كۆكه‌، گه‌ڵاكانی تووكنه‌.

ئاڵه‌كۆكه‌ ریخنه‌/aľekoke rîxine: نتـ:[ ڕوو] شه‌ڵواربه‌كۆڵ، رخه‌، شه‌له‌مه‌: گیایه‌كی به‌هارییه‌ بۆ ڕه‌وانی باشه‌.

.

.

.

.