ئاڵه‌كۆك/aľekok: نتـ: [ ڕوو] ئاڵیقۆق، پاڵمە، پرچۆكه، پیشۆك، شنگ، قیزه‌ڵه، ههپڵۆك، ههڵهكۆك، : گیایه‌كی به‌هارییه، له ئه‌سپینگ و شنگ ده‌چێت. هه‌ر زوو له په‌نا ڕنوه‌به‌فران سه‌ر ده‌ردێنێت، به‌ڵام گه‌ڵای پانتره و تووكنه، بستێك بڵند ده‌بێته‌وه، گوڵێكی زه‌ردی هه‌یه، ڕه‌گی كه‌م له زه‌وی ده‌بێته‌خوار. بنكێكی خڕی هه‌یه ده‌خورێت.
زۆرخواردنی ره‌وانی دێنێت.
{
ئاڵه‌كۆكه پرچنه، چۆرچۆره‌م كه‌وته بنه
چی بكه‌م له و ماڵ و ژنه
}{–}.
ئاڵه‌كۆكه‌پرچنه/aľekoke pirčine: نتـ:[ ڕوو] جۆرێ ناڵه‌كۆكه، گه‌ڵاكانی تووكنه.
ئاڵه‌كۆكه ریخنه/aľekoke rîxne: نتـ:[ ڕوو] شه‌ڵوار به‌كۆڵ، رخه، شه‌له‌مه: گیایه‌كی به‌هارییه بۆ ڕه‌وانی باشه.
.
.
.