پاپۆر/papor: ن:[ فەر : vapeur] گەمیە، كەشتی گەورەی دەریایی كە زۆر چەشنی هەیە وە بۆ فرە شتی جیاواز جیاواز بەكاردێت وەك

:: پاپۆری بازرگانی

:: پاپۆری جەنگی

:: پاپۆری گواستنەوەی نەوت.

پاپۆرەوان/paporewan: نتـ: ئاڤژەن، زریەوان، گەمیەوان، كەشتیەوان. ئەوكەسەی كەپاپۆر لێ دەخورێت . (كەپتاین).

پاپۆری بار/paporî bar: نتـ:[ پاپۆر+ ی+ بار] كەشتی بار.

پاپۆری جەنگی/paporî cengî: نتـ:[ پاپۆر+ جەنگ+ ی] كەشتی شەڕ. [ ئینگـ : warship].

پاپۆری هاتووچۆ/paporî hatǔčo: نتـ:[ پاپۆر+ ی+ هاتووچۆ] كەشتی هاتووچۆ.

.

.

.

.