هوما ¹ /huma: ن:[ ئاین][ باڵ] بازی دەوڵەت، بازی یەقین، بازی هەوا :
1 . پەلەوەڕێکی ئەفسانەیی یە، دەڵێن سێبەر بەسەر هەرکەسێکەوە بکات، دەبێت بەپادشا یان خۆشبەخت دەبێت.
2 . بازی ئەو چیرۆکەیەکە پادشایەک دەمرێت و کەس لەدووی خۆی نەوەی بەجێنامێنێت بۆئەوەی تاج وتەخت وەرگرێت، ئەوجا هەڵدەستن هوما هەڵدەدەن لەسەر کێ نیشتەوە ئەو دەبێت بەپاشا. بەم کردوەیە دەگووترێت واژۆی هوما.
{
برۆت باڵی هوما سایهی سهری سوڵطانی حوسنت بوو
خهطت هات و وتی : من ناسیخی طوغرایی خونکارم
}{ نالی}
یان
{
باڵی هوما، سێبەری زولفی پەریشانی ژن
نافەیی میشکی خەتا، پەرچەمی ئەفشانی ژن
}{ ناری}.
.
.
____________
هوما ² /huma: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی مێیینە.
.
.
.
.