ئه‌وه ¹ /ewe: ئـمـ:[ ئه‌و+ ئه][ ئاڤێستایی : auua : ئەووە ، ئەڤە] ڤە( کباک)،
1 – ڕاناوی هیماكاری دیاره بۆ تاكی گیاندار و چ تری ووری بزر.
:: ئه‌وه كێ ئه‌م ته‌قه‌ی كرد.
{ …ئه‌وه‌شم پێ سه‌یر بوو !! چونكی ڕێبواڕیش به‌م جۆره شه‌وانه… }{ مه‌م : چیرۆكه‌كانی}.
2 – ئامرازی پێناسه‌كردن : گووته‌یه‌كه تا شتێكی دوور پێ نیشان بدرێت. پێچه‌وانه‌ی( ئه‌مه)یه.
تەنیا پاشگری “ەوە” دەچێتە سەر چاوگ: وەك شاردنەوە، خواردنەوە، ژیاندنەوە. ئەم پاشگری “ەوە”یە لە كرمانجیی سەروودا دێتە پێشەوە و دەبێ بە پێشگر: ڤەشاردن، ڤەخواردن، ڤەژیاندن. لە هەندێك شێوەزاری كرمانجیی خوارووشدا “موكریانی بۆ نموونە”، وەك سەروو دەچێتە پێشەوە: وەشاردن، وەخواردن، وەژیاندن.
.
.
__________________________
– ئه‌وه ² /ewe –:
پاشگرێكه له زوانی كوردی به‌دوای هه‌ندێك چاووگه‌وه ده‌نووسێت و چاوگێكی نوێی لێدروستده‌كات. كه به پێچه‌وانه‌ی كاری پێشوو، یا دووپاتكردنی كارێك پێشان ده‌دات.
1 – دەگەڵ ڕێژەی کار( فرمان) دا
{ تێبـ : لە ڕووبەری هەموو زمانی کوردییدا ڕەگەزی ( ەوە ) دەچێتە سەر هەموو چاوگێکی یەك لۆ و دەیکات بە دوو لۆ، تەنها دوو کردار لەم بنەمایە درەرباز دەبن، کە بریتین لە ( بوون) و ( هەبوون)}.
:: بردن+ ەوە : بردنەوە >< دان : ەوە : دانەوە
:: ڕۆیشتن+ ەوە : ڕۆیشتنەوە
:: مان+ ەوە : مانەوە
:: نووسین+ ه‌وه: نووسینه‌وه
[ ئەو چاووگانەی کە هەر ڕێژەیەک یان ووشەیەک کە ڕۆنرابێت لێیانەوە، دەتوانێت ئەم ڕەگەزە وەرگرێت]
1 – کتن ( کارا چالاک)
:: سووتان+ ەوە : سووتانەوە
2 – کتپ ( کارا چالاک)
:: . . . سووتاندن+ ەوە : سووتاندنەوە
3 – کتپ ( کارا بزر)
:: . . . سووتێنران+ ەوە : سووتێرانەوە
:: گرتن+ ەوە : گرتنەوە
.
کرمانجی ناوەند | کرمانجی باکوور | کرمانجی باشور | هەورامی | |
ئەوە | ڤە | وە | ۆ | |
شاردن | شاردنەوە | ڤەشارتن | وەشاردن | شارتەیۆ |
کردن | كردنەوە | ڤەکرن | وەکردن | کەردەیۆ( کەرڎەیۆ) |
خورادن | خواردنەوە | ڤەخوارن | وەخورادن | واردەیۆ ( وارڎەیۆ) |
دۆزین | دۆزینەوە | وەدۆزین | ||
جیابوون | جیابوونەوە | جیاوەبوون | جیائەوەبییەی، جیابییەیۆ |
.
{ تێبـ : کەرەستەی ( ئەوە) هەم دەچیتە سەر چاوگی سادە و هەم ناسادە یان تێکەڵ وەک لێکدراو و داڕێژراو}
:: . . . پێ+ گرتن : ەوە : پێگرتنەوە
:: . . . خۆ+ گرتن+ ەوە : خۆگرتنەوە
:: . . . تێ+ گرتن : ەوە : تێگرتنەوە
:: . . . دا+ گرتن : ەوە : داگرتنەوە
:: . . . نە+ گرتن : ەوە : نەگرتنەوە
:: . . . هەڵ+ گرتن : ەوە : هەڵگرتنەوە
2 – به‌دوای هه‌ندێك چاووگه‌وه ده‌بیندرێت، وه‌كو به‌شێكی چاووگه‌كه وایه و ئه‌گه‌ر لێی بكرێته‌وه یان واتا یه‌ك نابه‌خشێت.
:: پاڕانه‌وه
:: لاوانه‌وه
:: شه‌كانه‌وه
:: خواردنه‌وه( ڤه‌خوارن)
:: چه‌مانه‌وه
:: شكاندنه‌وه
{ تێبـ :
1 – ئه‌م پاشگره له دیالێكتی باكووری و بن دیالێكتی( مه‌نگووری)دا به شێوه‌ی( ڤه، وه) له پێشه‌وه‌ی كاردێت.
:: ڤه‌خۆ >< خۆوە
:: ڤه‌گه‌ڕێ >< وەگەرێ
:: وه‌ی به‌سته
:: وی خوێنه
2 – من وای ده‌بینم كه ئه‌م پاشبه‌نده له( ئه‌پاچ)ی په‌هله‌وی به واتای : دیسان، دووباره، پاش، كه‌وتۆته‌وه كه له فارسی دا بۆته( باز){ زه‌بیحی}.
.
.
_________________________
– ئه‌وه ³ /ewe -: ئـمـ:[ ئه‌و+ ئه] لەگەڵ ئامرازی پەیوەندی كه‌رتی ته‌واوكه‌ری
سێ ڕوخساری جودا و سێ ڕوخساری لکاو پاشپرتی ( ەوە) دەگرن :
{ }
به+ | ناو+ | ئه‌وه |
:: بەنانەوە ناخورێت
{
مه‌مكت سێوه به‌داره‌وه
خودا داویه مه‌ی شاره‌وه
}{فۆڵكلۆر}.
:: ڕاوه‌ستاوه به پێوه.
:: پاڵی داوه به‌جێوه.
ده+ | ناو+ | ئه‌وه |
:: ڕێوی ده‌كونێوه نه‌ده‌چوو قانگه‌ڵاشكی وه‌دوو خۆی ده‌دا.
له+ | ناو+ | ئه‌وه |
( له+ ناو+ ئه‌وه)
:: له‌و ڕۆژه‌وه ڕۆیشتووه، تۆراوه دڵی من.
{ تێبـ : لە زۆر ناوچەی کوردستان،( ەوە) دەگۆڕدرێت بۆ( ڕا)}
:: لە هەوڵیرەوە : لە هەوڵێر ڕا.
:: لە گەرمیانەوە : لە گەرمیان ڕا.
ـه+ نێو | ناو+ | ئه‌وه |
:: دەچێتە نێو گیرفانەوە.
.
پێ | ناو+ | ئه‌وه |
:: پێمانەوە ناهێت.
تێ | ناو+ | ئه‌وه |
:: تێیوە گلاوە : تێ+ ( ی)ەوە+ گلاوە.
لێ | ناو+ | ئه‌وه |
:: لێتانەوە دیارە.
1 – 2 ئه‌گه‌ر كارا دیار بێت ده‌كه‌وێته پێشه‌وه هه‌ردوو كه‌رتی ئامرازه‌كه تێك ده‌بنه‌وه و شێوه‌ی( پێوه، تێوه، لێوه)وه‌رده‌گرن :
:: كونی ده‌رزێكه بچووكه ده‌زووی پێوه ناچێت
:: له لادێ كه سه‌نه‌می ده‌كه‌ن هه‌ر ماڵه‌ی چه‌نگه ئاردی خۆی تێوه‌ده‌دات
:: كوا هه‌رچی ته‌ماشا ده‌كه‌م هیچم لێوه دیار نیه
2 – 2 ئه‌گه‌ر كارا دیار نه‌بێت ڕاناوێكی كه‌سی ده‌چێته نێوان دوو كه‌رتی ئامرازه‌كه‌وه.
:: پێوه دیارنیه
:: تێمه‌وه ڕاماو قسه‌ی نه‌كرد
:: لێتانه‌وه دووره.
{ تێبـ :
1 – له بن دیالێكتی سلێمانیدا هه‌ندێك جار [ ئانێ] شی وەك ته‌واوكه‌رێكی دووه‌م به‌داوادا دێت :
:: له ماڵه‌وانێ بووم.
:: به‌ده‌سته‌وانێیه بچین.
2 – به پێویستی ده‌زانـم كه‌وونی كه‌مه‌وه
: پێ
: تێ
: لێ یه‌ك به‌دواییه‌كدا ته‌ركیبێكن له
( به+ ی)
( ده+ ی)و
( له+ ی)
كه( ی) ڕاناوی سێیه‌م كه‌سی تاكه.{ زه‌بیحی}.
.
لەگەڵ ئەوەڵکاری شوێندا :
ئاوەڵکاری شوێن | ەوە | نموونە 1 | نموونەی 2 |
{ تێبـ : دەنگی ( ێ) دەتوانێت جێی ( ەوە) بگرێتەوە بە ئاوەڵکاری شوێن}
:: بەر + ەوە : بەرەوە ، بەرێ
:: پاش+ ەوە : پاشەوە ، پاشێ
:: پێش+ ەوە : پێشەوە ، پێشێ
:: بڕۆرە پێشەوە، مەچۆرە پاشەوە
:: دەر+ ەوە : دەرەوە ، دەرەوە
:: ژوور+ ەوە : ژوورەوە ، ژوورێ
:: ژوورەوە گەرمە، دەرەوە فێنکترە
:: ژێر+ ەوە : ژێرەوە ، ژێرەوە
:: سەر+ ەوە : سەرەوە ، سەرێ
:: ناو+ ەوە : ناوەوە
:: سەرەوە ناخۆشە، ناوەوە خۆشترە
.
لە ڕووی وشەسازییەوە :
کەرەستەی ( ەوە) جێگای ئەندازیاری خۆی هەیە لە ناخی بیردا :
بنج | ئاندن | بکەری نادیار | نیشانەی ڕابردوو | بوو | مەبەست | جێناوی جێگۆڕ | جێناوی جێنەگۆڕ | پاشگری دووبات کردنەوە | ||
دە | نووس | م | ەوە | |||||||
دە | سووت | ێن | م | ەوە | ||||||
دە | سووت | ێن | ر | ێ | م | ەوە | ||||
نووس | ی | بوو | م | ەوە | ||||||
با | نووس | ی | بوو | با | م | ەوە | ||||
نووس | ی | وو | م | ن | ەوە | |||||
نووس | ی | وو | م | ەت | ەوە | |||||
.
پێشگرێکە لە شێوەزاری هەورامی بۆ دووبارەبوونەوە و دووبارەکردنەوە دەگەیەنێت، بەرامبەر بە پاشگری ( ئەوە) لە شێوە زاری کرمانجی ناوەندا.
:: ئەوە ئاخەنای
:: ئەوە ئاردەی
:: ئەوە ئازتەی.
ناوگرێکە لي شێوەزاری هەورامی بۆ دووبارەبوونەوە و دووبارەکردنەوە بەکاردەهێندرێت :
:: پاك ئەوە بی یەی
:: پان ئەوە بی یەی
:: تام ئەوە دای
.
ئه‌وه‌ئامای/eweamay: ك:[هـ] هاتنه‌وه.
ئه‌وه‌ئێس/eweěs: ن:[هـ] دۆزه‌ره‌وه.
ئه‌وه‌ئێسته‌ی/eweěstey: چ:[هـ] دۆزینه‌وه.
ئه‌وه‌تا/eweta: شڕ:[ ئه‌وه+ تا] ئه‌مه‌تا، ئه‌وه‌تانێ، ئه‌وه‌سا، ئه‌وه‌سه.
{ ئه‌وه‌تا گێژێكی گه‌وره ده به‌حرێدا بوو وه‌ها كه گه‌مێ له‌شه‌پۆڵان داده‌پۆشرا…}{ ئینجی[ ل] مه‌تی 20}.
ئه‌وه‌تانێ/ewetanê: شڕ:[ ئه‌وه‌تا+ ئانێ][ باشك، سیمـ] ئەتانێ، ئه‌وه‌تا، ئه‌وه‌سا، ئه‌وه‌سه.
ئه‌وه‌ته‌ی/ewetey: شڕ:[ ئه‌وه+ ته( تا)+ ی] ئه‌وه‌تی، له‌وه‌تی، له‌وه‌ته‌ی، له‌وه‌تا، له‌وكاته‌وه كه…
( ڕسته‌ی دوایی كاته‌كه دیاری ده‌كات).
:: ئه‌وه‌ته‌ی له به‌ندیخانه هاتووته‌ده‌ر كه‌م دوێ( دوو) بووه.
{ تێبـ :
1 – گه‌لێك جاران( له )ی له پێشه‌وه دێت.
:: له‌وه‌ته‌ی.
2 – له‌زمانی ئا‌ڤێستادا( یه‌وه‌ت) واتای( تا وه‌ختێكی، هه‌رچه‌ند) ده‌دات.
ئه‌وه‌ته/ewete: ئان: شتێكه دووری پێ‌نیشان ده‌درێت، ئه‌وه‌تا.
ئه‌وه‌سا/ewesa: ئاك، شڕ:[ ئه‌وه+ سا] ئه‌مه‌یه، ئه‌وه‌تا، ئه‌وه‌سه.
ئه‌وه‌سه/ewese: ئاك، شڕ:[ ئه‌وه+ سه( سا)] ئه‌وه‌سا، ئه‌وه‌تا.
ئه‌وه‌نه/ewene: ئاكتـ:[ ئه‌وه‌نده( د : سوواوه)] ئه‌وه‌نده، ئه‌ونه، به‌قه‌د، بارته‌قا، باته‌قا، ئه‌وچه‌نه، هێنده، ئه‌وقاس.
ئه‌وه‌ند/ewend: ئاكتـ:[ ئه‌و+ هه‌ند( ند)] ئه‌مه‌نده، ئه‌وه‌نه، ئه‌وه چه‌نه، بارته‌قا، به‌قه‌د، هێنده، ئه‌وقاس.
ئه‌وه‌نده/ewende: ئـاكتـ:[ ئه‌وه+ هه‌ند( هێند)+ ئه] گووته‌یه‌كه ئه‌ندازه‌ی شتێكی دیار پێ‌نیشان ده‌درێت.
ئه‌وهه‌نده، ڤیقاس، ئه‌وه‌نده چه‌نده؟.
:: ئه‌وه‌نده ده‌كه‌م نایه‌ته پایه.
{ …ده‌سا من ئه‌وه‌نده له واقیع بێزارم وه‌خته سوێم بێته‌وه بۆ خه‌وێكی خۆش…}{ بله : ژان}.
{ تێبـ : له‌زمانی ئا‌ڤێستادا [ ئه‌ڤه‌ته، ئه‌ڤتهه] به‌واتای ئه‌وه‌نده، هێنده‌زۆر، ئاوا، ئه‌وجۆره، به‌وچه‌شنه هاتووه.
ئه‌وه‌نده‌ی/ewendey: ئاكتـ:[ ئه‌وه‌نده+ ی] به‌هه‌ندی.
ئه‌وه‌ندووسكه/ewendǔske: ئاكتـ:[ ئه‌وه‌نده+ ئووسكه] ئه‌مه‌ندووچكه. زۆركه‌م. نه‌ختێك.
ئه‌وه‌ندۆكه/ewendoke: ئاكتـ:[ ئه‌وه ند+ ۆكه] ئه‌مه‌ندۆكه، ئه‌وه‌ندووكه.
ئه‌وه‌ندووكه/ewendǔke: ئاكتـ:[ ئه‌وه‌ند+ ئووكه] ئه‌مه‌ندووكه.
ئه‌وه‌ی/ewey: ئان:[ ئه‌وه+ ی] ناوی هیمایه بۆ شتێك یان كارێك.
{ ئه‌وه‌ی له مشك بێت هه‌مبانه ده‌بڕێت }{فۆلكلۆر}.
{…. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی من ده‌م هه‌ڵبێنمه‌وه، زابتێكی لاوی كه له گه‌ت له ژووره‌كی ته‌نیشتمه‌وه هاته‌ده‌ر}{ بله : ژان}.
ئه‌وه‌یان/eweyan: نتـ:[ ئه‌وه+ یان] ئه‌ویان. \\ ئه‌میان.
ئه‌وه‌یه/ewe: ئان:[ ئه‌وه+ یه] ئه‌مه‌یه، كه‌مێك بۆ دووره.
ئه‌وه‌تاویا/ewetawiya: چ:[هـ] تاوواویاوه.
ئه‌وه‌تاهی/ewetahî: ئاكتـ:[ خۆ] ئه‌وه‌تێهی.
.
.
_________________
ئەوە/ewe: ن:[ دەنگ] عەوەی سەگ.
.
.
.
.