ئه‌ستوون/estûn: ن:[ ئەند][ پەهلەوی: ستوون] دینگە، ستوون، کاریتە، كۆڵه‌كه، هه‌ستوون، هه‌سوون.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ستوو‌نه | anUts |
1 . كۆڵه‌كه : دارێكی ڕاست یا به‌ردێکی درێژە كه وه به‌ر میچی خانوو ده‌درێت.
2 . ئه‌ستونده‌ک، ئه‌ستونه‌ک، چه‌لاگ، تیره‌ک، دیره‌ک : دارێكی ڕاست( یا حه‌یزه‌ران)ه‌وه به‌ر خێوه‌ت و ڕه‌شماڵدا ده‌كرێت.
3 . لووله‌ک.[ ئینگـ: Column].
ئه‌ستوونایی/estûnayî: ئاكتـ:[ ئه‌ستوون+ ئایی] ستوون بوون.
ئەستونە رونکردنەوەییە جووتەنیەکان/estûne řûnkirdineweyiye cûteniyekan: نتـ:[ بیر][ ئینگـ: double bar graph].
ئه‌ستوونه زێڕینه/estûne zêřîne: نتـ:[ ئه‌ستوون+ ئه+ زێڕ+ ئین+ ئه] كۆلكه زێڕینه، كه‌سكه سۆر، كێرستون، په‌ڵكه زێڕینه، هه‌ساره زێڕینه، زه‌ڕینه‌و سه‌مینه، دوێت و كوڕ : كاتێ تیشكی خۆر له دڵۆپه باران ده‌دات و ده‌شكێنه‌وه، له ئاسمان په‌یداده‌بێت.
ئه‌ستوونه‌ک/estûnek: نتـ:[ ئه‌ستوون+( د : سوواوه)ئه‌ك] ئه‌ستونده‌ک، چڵه – چڵه‌كه، چه‌لاگ، ته‌ژه، ستوون، تیره‌ك، دیره‌ک: داری كۆڵه‌كه‌ی ڕاست( یان حه‌یزه‌ران)ه‌وه به‌ر خێوه‌ت و ڕه‌شماڵ ده‌درێت.
ئه‌ستوونبوون/estûnbûn: كتن:[ ئه‌ستوون+ بوون] كۆبوونه‌وه، ئاوسان.
ئه‌ستوونبڕین/estûnbiřîn: كتپ:[ ئه‌ستوون+ بڕین] كۆڵه‌كه‌بڕین.
ئه‌ستوونده/estûnde: نتـ:[ هـ][ ئه‌ستوون+ ده] لووله، پازه‌ڕ، لووله‌ک، كۆڵه‌كه: ئه‌وه‌ی بڵنده له نێوه‌ڕاستی ڕه‌شماڵان هه‌ڵده‌درێت.
تێبینی |
ڕه‌شماڵ پێكهاتووه له‌م كه‌ره‌ستانه : ڕه‌شماڵ، ئه‌ستووند، ڕسته، چیخ، سینگ |
ئه‌ستوونده‌ک/estûndek: نتـ:[ ئه‌ستوون+ ده‌ك] ئه‌ستوونه‌ك، چڵه – چڵه‌كه، چه‌لاگ، دیره‌گ، ته‌ژه، تیره‌ك، سڵ- سڵه‌مه
:: چادره‌كه یان له‌سه‌ر نۆ ئه‌ستوونده‌كانه.
ئه‌ستوونڕێژی/estûnřêjî: نتـ:[ ئەند] کاریتە کرن( کباک) : کۆمەڵێک ئەستوونی ڕیزکراو و ڕێکخراو بەپێی تیرەکانی.[ ئینگـ: columniation]
ئه‌ستوونگ/estûnig: ن: ئه‌ستوون، ئه‌ستووند.
ئه‌ستوونی/estûnî: نتـ: به ئه‌ستوون.
ئەستونی ڕوونکردنەوەیی/estûnî řûnkirdineweyî: نتـ: [ ئینگـ: bar diagram(chart)].
ئه‌ستوونی راگڕ/estûnî řagir: نتـ: كۆنسۆڵ.[ ئینگـ: Bracket].
ئه‌ستوونی قۆڵدار/estûnî: نتـ: ئەستوونی دەسکدار. [ ئینگـ: column with arm]
ئه‌ستوونی لاكێشه/estûnî lakěše: نتـ: لاكێشه‌یی یان چوارگۆشه‌یی.[ ئینگـ: Pilaster].
ئه‌ستوونی نێوانی په‌یژه‌ی بازنه‌یی/estûnî něwanî peyijey bazineyî: نتـ:[ ئینگـ: Newel].
ئه‌ستوونی بیروڕا/estûnî bîrûřa: نتـ:[ ڕۆژنا] ئەستوونی بۆچوون.[ ئینگـ: Opinion column].
.
.
.
.