ئه‌ستوون/estûn: ن:[ ئەند][ پەهلەوی: ستوون] دینگە، ستوون، کاریتە، كۆڵه‌كه‌، هه‌ستوون، هه‌سوون.

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
ستوو‌نه‌ anUts

1 – كۆڵه‌كه : دارێكی ڕاست یا به‌ردێکی درێژە كه‌ وه‌ به‌ر میچی خانوو ده‌درێت.

2 – ئه‌ستونده‌ک، ئه‌ستونه‌ک، چه‌لاگ، تیره‌ک، دیره‌ک : دارێكی ڕاست( یا حه‌یزه‌ران)ه‌وه‌ به‌ر خێوه‌ت و ڕه‌‌شماڵدا ده‌كرێت.

3 – لووله‌ک.[ ئینگـ: Column].

ئه‌ستوونایی/estûnayî: ئاكتـ:[ ئه‌ستوون+ ئایی] ستوون بوون.

ئه‌ستوونه‌زێڕینه‌/estûnezêřîne‌: نتـ:[ ئه‌ستوون+ ئه‌+ زێڕ+ ئین+ ئه‌] كۆلكه‌ زێڕینه‌، كه‌سكه‌ سۆر، كێرستون، په‌ڵكه‌ زێڕینه‌، هه‌ساره‌ زێڕینه‌، زه‌ڕینه‌و سه‌مینه‌، دوێت و كوڕ : كاتێ تیشكی خۆر له‌ دڵۆپه‌ باران ده‌دات و ده‌شكێنه‌وه‌، له‌ ئاسمان په‌یداده‌بێت.

ئه‌ستوونه‌ک/estûnek: نتـ:[ ئه‌ستوون+( د : سوواوه‌)ئه‌ك] ئه‌ستونده‌ک، چڵه‌ – چڵه‌كه‌، چه‌لاگ، ته‌ژه‌، ستوون، تیره‌ك، دیره‌ک: داری كۆڵه‌كه‌ی ڕاست( یان حه‌یزه‌ران)ه‌وه ‌به‌ر خێوه‌ت و ڕه‌‌شماڵ ده‌درێت.

ئه‌ستوونبوون/estûnbûn: كتن:[ ئه‌ستوون+ بوون] كۆبوونه‌وه‌، ئاوسان.

ئه‌ستوونبڕین/estûnbiřîn: كتپ:[ ئه‌ستوون+ بڕین] كۆڵه‌كه‌بڕین.

ئه‌ستوونده‌/estûnde: نتـ:[ هـ][ ئه‌ستوون+ ده] لووله‌، پازه‌ڕ، لووله‌ک، كۆڵه‌كه‌: ئه‌وه‌ی بڵنده‌ له‌ نێوه‌ڕاستی ڕه‌‌شماڵان هه‌ڵده‌درێت.

 تێبینی
 ڕه‌‌شماڵ پێكهاتووه‌ له‌م كه‌ره‌ستانه ‌: ڕه‌‌شماڵ، ئه‌ستووند، ڕسته‌، چیخ، سینگ

ئه‌ستوونده‌ک/estûndek: نتـ:[ ئه‌ستوون+ ده‌ك] ئه‌ستوونه‌ك، چڵه‌ – چڵه‌كه‌، چه‌لاگ، دیره‌گ، ته‌ژه‌، تیره‌ك، سڵ- سڵه‌مه‌

:: چادره‌كه ‌یان له‌سه‌ر نۆ ئه‌ستوونده‌كانه‌.

ئه‌ستوونڕێژی/estûnřêjî: نتـ:[ ئەند] کاریتە کرن( کباک) : کۆمەڵێک ئەستوونی ڕیزکراو و ڕێکخراو بەپێی تیرەکانی.[ ئینگـ: columniation]

ئه‌ستوونگ/estûnig: ن: ئه‌ستوون، ئه‌ستووند.

ئه‌ستوونی/estû: نتـ: به ‌ئه‌ستوون.

ئەستونی ڕوونکردنەوەیی/estûnî řûnkirdineweyî: نتـ: [ ئینگـ: bar diagram(chart)].

ئه‌ستوونی راگڕ/estûřagir: نتـ: كۆنسۆڵ.[ ئینگـ: Bracket].

ئه‌ستوونی قۆڵدار/estû: نتـ: ئەستوونی دەسکدار. [ ئینگـ: column with arm]

ئه‌ستوونی لاكێشه/estûnî lakěše: نتـ: لاكێشه‌یی یان چوارگۆشه‌یی.[ ئینگـ: Pilaster].

ئه‌ستوونی نێوانی په‌یژه‌ی بازنه‌یی/estûnî něwanî peyijey bazineyî: نتـ:[ ئینگـ: Newel].

ئه‌ستوونی بیروڕا/estûnî bîrûřa: نتـ:[ ڕۆژنا] ئەستوونی بۆچوون.[ ئینگـ: Opinion column].
.

.

.

.