ئاوه‌خۆره‌/awexore: نفا:[ ئاو+ ئه‌+ خۆر( خواردن)+ ئه‌][ ڕوو] مه‌غزی دار و دره‌خت كه‌ له ‌ناوه‌ڕاستی دار و پاش توێكڵ و به‌شه‌ سه‌خته‌كه‌ی دێت. هه‌ر له‌ توخمی داره‌، به‌ڵام تۆزێك فشه‌ڵه‌، ئیشی ئه‌وه‌یه‌ ئاوێكی ڕه‌گ و ڕیشه‌ی دره‌خت له‌ زه‌وی هه‌ڵده‌مژێت و لقوپۆی داره‌كه‌ی پێ تێرئاو ده‌كات.

.

.

_____________________________

ئاوه‌خۆره‌/awexore: نفا:[ ئاو+ ئه‌+ خۆر( خواردن)+ ئه‌][ توێ] سورێنچك : ئه‌و ئه‌ندازه‌ خواردنه‌یه‌ له‌ناو ده‌می و لێوی ووڵاغ كه‌ له‌كاتی ئاوخواردنه‌وه‌دا ده‌كه‌وێته‌ ناو ئاوه‌وه‌ .

.

.

____________________________

ئاوه‌خۆره‌/awexore: نفا:[ ئاو+ ئه‌+ خۆر( خواردن)+ ئه‌] [ راو] ڕاوه‌سه‌ركانی : جۆرێك ڕاوه‌كه‌و، گرتنه‌ له ‌سه‌ر كانی و و ئاو ده‌كرێت.

.

.

____________________________

ئاوه‌خۆره‌/awexore: نفا:[ ئاو+ ئه‌+ خۆر( خواردن)+ ئه‌] پینف، بەرداخ، بادەی ئاوێ، بادی ئاوی.

.

.

.

.

.