کۆما ¹ /koma: ن:[ كباک][ کۆم+ ئا] تیپ.

:: کۆما ئاوییەکانی یۆنان.

:: کۆما جڤاکێن کوردستان : Koma Civakên Kurdistan، ناسراو بە کەجەکە : KCK کە پێشتریش ناوی کۆما کۆمەڵێن کوردستانێ : KKK، ڕێبەری کەجەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلانە وە سەرۆکی جێبەجێکاریشی موراد قەرەیلان، دیموکراسی و کۆنفدرالیزم ئایدۆلۆژیای کەجەکەن.

:: کۆما گەل.

.

.

_____________

کۆما ² /koma: ن:[ بیا][ نخ] متی، نووسن، خەوی قووڵ : بێهۆشیكی سه‌نگین و ناسروشتی به هۆی نه‌خۆشی و هتد.[ ئینگـ: Coma].

بریتییە لە حاڵەتێکی لەدەستانی قووڵی ھۆش، ناتوانێت ئەو کەسەی تووشی بووە لەگەڵ سروشتی دەورووبەری دا کارلێک بکات، وە ناتوانێت وەڵامی کاریگەرییە دەرەکییەکان بداتەوە. بێھۆشی جیا دەکرێتەوە بە شکستھێنانی کاری سیستەمی چالاککەرەوەی ھێڵی بەرزبووەوە (بە ئینگلیزی: ascending reticular activating system / ARAS). ئەو کەسەی کەوتۆتە ژێر کاریگەری بیھۆشییەوە کەسێکی زیندووە، بەڵام نەخەوتووە. شەپۆلی چالاکی مێشکی کەسەکە زۆر جیاوازە لەگەڵ ئەوەی کەسێکی خەوتوو ھەیەتی، دەتوانرێت کەسێک لە خەو بە ئاگا بێنیت، بەڵام ناتوانیت کەسێک لە حاڵەتی بێھۆشی دەربێنیت.

.

.

_____________

کۆما ³ /koma: ن:[ بیا][ زمان] بۆر، فاریزە. (,).[ ئینگـ : Comma].  

.

.

.

.