تیراوێ/tîrawê: ن:[ نخ] تیراوی.
1 ) بریناڕەش، تیراوی، خۆره، كانگرێن، قانقاریا : مردنی شانهی لهش به هۆی نهگهێشتنی خوێن، نەخۆشییەکە کە لە مرۆڤ دەدات بە برینێکی ئەستەم خۆ دەردەخات و هۆیەکەی باسیلێکە کە مرۆڤ ئەم نەخۆشییە لە مەڕ دەگرێتەوە.[ ئینگـ: Gangrene].
کورد ئەڵێ : گیای « ڕکێشە » بنرێ لە برینی « تیراوێ » چاک ئەبێتەوە.{ ڕشتەی مرواری ب 3، ڤەژین}
2 ) ناسۆر : برینێک کە چاک نەبێتەوە و تەشەنەبکات.
3 ) کولکێکی پیسی بێ گرێیە، لەسەر ئێسک یا لەنێو گەروو دێت. چاکبوونەوەی بۆ نیە. کە سارێژیش بێت، هەرهەڵدەداتەوە. ئاوارەی مێخەک ( جەوهەری قەنەفڵ)ی لە نێو برینی تیراوێ بکرێت تا چەندێن جاران دووایە تا چەند مانگێکی وازی لێ دەهێنرێ ئێسکی ڕزیوی لێ جووێ دەبێتەوە و دەبێ دەربهێنرێ.{ گیوی. ل. 269}.
تیراوێدار/tîrawêdar: ئانفا:[ نخ] کەسێک کە تووشی تیراوێ بوو بێت.
{ پیرمحمد چاکێکە لە گوندی بوغدەداغی لە موکریان ؛ نەخۆشی تیراوێدار دەچنە سەری. مریشک سەرئەبڕن و خوێنەکەی دەگەڵ گڵی ئەو چاکە لێکدەدەن و دەیکەنە شەڵتەی برینان}{ بۆ کوردستان. ل. 142}.
.
.
.
.