خۆره ¹ /xore: ن:
1 . [ نخ] بریناڕەش، تیراوێ _ تیراوی، قانقاریا، كانگرێن : مردنی شانهی لهش بەهۆی نهگهێشتنی خوێن، نەخۆشییەکە کە لەمرۆڤ دەدات بە برینێکی ئەستەم خۆ دەردەخات و هۆیەکەی باسیلێکە کە مرۆڤ ئەم نەخۆشییە لە مەڕ دەگرێتەوە.[ ئینگـ: Gangrene].
2 . جۆرە برینێكە بەهەر شوێنێكی بگات دای دەوەشێنێت و چابوونەوەی نیە.{ گیو. ل. 374}.
3 . [ زیند] خۆوگە، میکرۆب.[ ئینگـ: microbes]{ بەدران، ل، 118}
4 . [ نخ][ کباک] ژەنگ، خۆرەسەرە، خۆرک، خۆركە، خوورک، خیرک، مافەتە : برینێكی پیسە و زۆر خارشتە و چابوونەوەی دژوارە.
:: خۆرەت لەسەری تەدا.
.
.
___________
– خۆره ² /xore – : پاشگر: پاشگرێکە لەزمانی کوردی لەچاوگی( خواردن)داهاتووە و دەلکێت بەدوای ناوەوە و ناوێکی بکەر دادەهێنێت.
.
.
__________
خۆره ³ /xore: ن:[ ماسی]
.
.
.
.