هەوێن/hewên: ن: ئاڤین _ هاڤێن، ئامیان( هـ)، شیردان، مایە، هامێن _ هامێژن، هێوین _ هیوێن.[ ئینگـ: yeast ,ferment].
1 – هێوێن، هەوێن، خومرە بەگشتی دەبێتە هێوێنی پیتێندراوی نێر و مێ.{ نەبەز شۆڕش}
2 – دوای کوڵاندنی شیر، بڕێک لە شیری ئامادەکراو کە پێی دەگووترێت( هەوێن)، دەکڕێتە ناو شیرە کوڵاوەکەوە، شیرەکە سارددەکرێتەوە و شیرەکە دەبێت بە ماست.
3 – لەزمانە ئەوروپییەکان وەک پێشگر یان پشگر بەواتای( ترشان_ ترشێن، ئەنزیم) دەلكێت بەزۆربەی پەیڤەوە بۆ زۆر دەستەواژە و زاراوەی زانستی بەکاردەهێندرێت.[ ئینگـ: zym , zyme , zymo]{ شەوکار، ل، 706}.
4 – هەویرترش.
هەوێنپێو/hewênpêw: نفا:[ هەوێن+ پێو( پێوان)] ئامێرێکە ڕاددەی ترشان دەردەخات.[ ئینگـ: zymometer].
هەوێنپەكخەرە/hewênpekxere: نتـ:[ ئینگـ: yeast avoid]
هەوێنپێكهێن/hewênêkhên: نتـ: ترشێن، ترشێن پێكهێن. [ ئینگـ: zymoplastic]
هەوێندروستکەرە/hewêndirustkere: نتـ:[هەوێن دروست+ کەر( کردن)+ ئە] زیمۆجین: ترشێنزا، ترشێن دروستکەرە : ئەو میکرۆبانەی هەوێن دروست دەکەن.[ ئینگـ: zymogen, zymocute].
هەوێنزان/hewênzan: نتـ:[ هەوێن+ زان( زانین)] زیمۆلۆجیار، ترشێنزان، زانای ترشێنزانی.[ ئینگـ: zymologist]
هەوێنزانی/hewênzanî: نتـ:[ هەوێن+ زان( زانین)+ ی]
1 – زانستێکە لە ترشان کاری ترشێن دەدوێت.[ ئینگـ: zymology]
2 – ئەوەی پەیوەندی هەبێت بە هەوێنزانی یەوە.[ ئینگـ: zymologic]
هەوێنهەڵهاتن/hewênheľhatin: ن: هەوێن ترشان( وەكو هەویر).[ ئینگـ: zymosis]
هەوێنێز/hewênêz: نتـ: زایمێز، کهوڵیز: ترشێنێكە شەكر دەگۆڕێت بۆ کهول و ذووان ئۆکسیدی کاربۆن.[ ئینگـ: zymase]
هەوێنێتی/hewênêtî: ن: ئەنزیمێتی : کاری هەرسی و ترشێنی ترشێنەکان.[ ئینگـ: zymolysis]
هەندێک لە جۆرەکانی هەوێن |
هەوێنی ئەلکهولی/hewênî elkihulî: ن:[ ئینگـ: alcoholic yeast]{ خالد خاڵ، ل، 79}.
هەوێنی پەنیر/hewênî penîr: نتـ:[ هەوێن+ ی+ پەنیر] فرسک، مایان.
هەوێنی پرۆتیندروستکەرە/hewênî pirotîndirustker: ن: هەوێنی پرۆتین دروستکەرە لە سزاو.[ ئینگـ: Saccharomyces fragilis]
هەوێنی خۆراکترشێن/hewênî xoraktirşên: نتـ: هەویر ترش.[ ئینگـ: fermentative yeast]
هەوێنی شیری/hewênî şîr: ن: هەوێنێکە ئەگەر لە شیردا بێت، دەبێتە هۆی ترشاندنی گازی.[ ئینگـ: torula cremoris]
هەوێنی لاکتۆزترشێن/hewênî laktoztirşên: نتـ:[ ئینگـ: lactose fermenting yeast]
ئاووگی هەوێن/auwgî hewên: نتـ: ئاووگی ترشێن [ ئینگـ: yeast extract, yeast juic]
ئاوی هەوێن/awî hewên: نتـ: ئاوی ترشێن : ئاوی بیرە ترشێن [ ئینگـ: yeast water]
پێوەری ترشێنێتی/pêwerî hewên: نتـ: ئامێرێکە بۆ پێوانەی توانای ترشاندنی ترشێن. [ ئینگـ: zymoscope]
خانەی هەوێنی/xaney hewên: نتـ: [ ئینگـ: zymogenic cell]
دەرهێنانی هەوێن/derhênanî hewên: نتـ: دەرهێنانی ترشێن بە کوڵاندن. [ ئینگـ: yeast decoction]
میکرۆبی هەوێن/mîkrobî hewên: نتـ: میکرۆبی ترشان.[ ئینگـ: zymophyte]
.
.
_________________
هەوێن/hewên: ن: لوب، کانگا.
{
دایدەچێنم لە نێو گوڵدانی ڕۆحمدا و
دەیکەم بە هەوێنی شێعرێک،
شیرن، شیرینی هەنگوینی،
کە لەو لێوە شەڕابیانەت
هەر بزەیەکتم
پێشکەش کەی،
}{ قادر عەلیخا}
هەوێنکردن/hewênkirdin: کتپ:
هەوێنی خۆشەویستی/hewênî xoşewîstî: نتـ:[ نەهـ، شکا] خۆسەویستی. { گیوی، ل، 926}.
.
.
.
.