تۆمار/tomar: ن:[ گر: αίφαργоμоΤ : Tomographia، ع: طومار]

1 . نەخشەكێشان.

2 . پەیرک: دەفتەر فەرمی كۆ بەلگە لێ تێن نڤسین.

3 . كاغەزی و نامەی نووسراو و لوول دراو كە لە كۆن دا باوبوو و پتر شایان بۆ یەكتریان دەنارد یا فەرمانی شا بۆ خەڵكی لەسەر دەنووسرا.

4 . زەبت كردن، تەسجیل كردنی دەنگ و مۆسیقا و نووسراوە.

5 . پرۆتۆکۆل. [ ئینگـ: Minutes].

تۆماركار/tomarkar: نفا:[ تۆمار+ كار( كردن)] [ ئینگـ: Recording clerk].

تۆماركەر/tomarker: نفا:[ تۆمار+كەر(كردن)] ئەو كەسەی پیشەی تۆماركردنە.  

تۆماركردن/tomarkirdin: كتپ:

1 . زەبت كردن، تەسجیل كردن.[ ئینگـ: record]

2 . یادداشت كردن لە نێو دەفتەردا.

تۆمارگە/tomarge: نتـ:[ تۆمار+گە] شوێن و دوكانی زەبت و تۆماركردنی شریت.

 چمکێک لە جۆرەکانی تۆمار

تۆماری ڕووداوەکان/tomarî řûdawekan: نتـ: بوویەر، كرۆنیک، مێژووچکە : ڕووداوەکان بە پێی ریزی مێژووی.[ ئینگـ: Chronicle].

تۆماری داوایی /tomarî dawayî: نتـ:  لیسته‌ی دادگا، تۆماری داوایی (گه‌لیش، کێشه) دادگا.[ ئینگـ: Docket].

تۆماری ژین/tomarî jîn: نتـ: ماوەی ژین، دەفتەری ژین.

تۆماری ژین پێچرانەوە/tomarî jîn pêçiranewe: شڕ:[ ئد] مردن، دەفتەری ژین بەستران.

{

تۆماری ژینی كورتی پێچراوە

ئەو تەنیا ڕۆژە خۆشەی بۆ ماوە

}{ هێمن}.

  

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتى/beřêweberayetî tomarî giştî: نتـ:[ بەڕێوەبەرایەتی+ تۆماری+ گشتى]

.

.

.

.