تەلەفۆن/telefon: ن:[ بیا][ گر: تێلێ: دوور+ فۆن: دەنگ] دووربیست، دووربیسک، دوورەژنەو : دەزگایەک كە پیوەندی گوتوێژی نێوان دوو یا چەند كەسی لێكدوور پێكدەهێنێت و ئیمرۆكە جۆری زۆرە.[ فەر: telephone]
تێبینی |
لەڕێكەوتی 2002.06.15 داهێنانی ئەم دەزگایە درا بە Antonio Meucci لە ساڵی 1861 دایهێنابوو بەناوی telettrofono . بەلام پێشتر وا دەزاندرا كە Alexander Graham Bell ئەم دەزگایەی داهێناوە |
تەلەفۆنكردن/telefonkirdin: كتن:[ تەلەفۆن+ كردن] زەنگلێدان: بەتەلەفۆن پەیوندیی دەگەل كەس یا كەسانێک گرتن. تەلەفۆن بۆکردن[ ئینگـ: Call. Call up].
تەلەفۆن لەسەرداخستن/telefon leser daxistin: كتپ: بەستن: هەڵگرتنی گووشی تەلەفۆن، وەڵام نەدانەوە و دانانەوە یان لە نیوەی قسەكردندا دانانەوەی تەلەسۆن لەبەر ناڕەزایەتی و تووڕەیی.
تەلەفۆنچی/telefonçî: ئانتـ:[ تەلەفۆن+ چی] كەسێک كە بەكاروباری تەلەفۆن ڕادەگات.
تەلەفۆنخانە/telefonxane: نتـ:[ تەلەفۆن +خانە]
1 – یانە و شوێنێک كە هێڵی تەلەفۆن دەفرۆشیێت و بەكاروباری تەلەفۆن ڕادەگات.
2 – شوێن و ژوورێک كە چەند هێڵی تەلەفۆنی هەبێت و خەڵک لەوێوە پەیوەندی بە شوێنی دیكەوە دەگرن.
تەلەفۆنی/telefonî:[ تەلەفۆن+ ئی]
1 – : نچ: هەرچی كە پێوەندی بە تەلەفۆنەوە هەبێت.
:: پەیامی تەلەفۆنی.
2 – : ئاكتـ: بەهۆی تەلەفۆنەوە.
:: بەتەلەفۆن گوتی، كە سبەی دیم.
تەلەفۆنی دەستی/telefonî destî: نتـ: تهلهفۆنی گهڕۆک، تهلهفۆنی بزۆک.[ ئینگـ: mobile phone].
تەلی تەلەفۆنی کارەبا/telî telefonî kareba: نتـ:[ تەل+ ی+ تەلەفۆن+ی+ کارەبا][ ئینگـ: Telî telefûnû kareba]
.
.
.
.