تێ ¹ /tê: ن:[ ڕێز] ناوی چوارەم پیتی كوردی( ت).
.
.
______________
تێ ² /tê: ن:[ نخ][ كرما] بەرتاڤ، بەندەک( باد)، تا، هەودا، یاو : گەرمایی زیادی لەش.
:: نۆبەتێ.
تێدار/têdar: ئانفا:[ تێ+ دار] تادار : كەسێک كە نۆبەتی و یاوی هەیە.
{
بۆ تێدار چاكە سایەی داری بێ
ئەمما ئەویندار سایەی یاری بێ
}{ حەقیقی}.
.
.
_____________
تێ ³ /tê: پێش:[ کباک]
1 – ئەنە، نێو، هەندوڕ : پێشگرێكی كارە كە واتای بەرەو نێووژوور چوون دەدات بەكردار.
لێ.
:: تێیكە : لە ناویكە. تێنان، تێكردن، تێبرین، تێخستن، لەناوكردن.
2 – واتای زۆر و زەخت بە کاروکردەوەیەک دەدات. تێتەپاندن، تێخزاندن، تێهەڵپچان، تێتووڕاندن.
3 – دەكەوێتە بەر پێشگری دیكە و پێشگرێكی تێكەڵاوسازدەكات.
:: تێهەڵ، تێوەر.
4 – [ کباک] دێ، دێت.
تێدا/têda: پێش:[ تێ+ دا] تێڤە، تیا : پێشگری كارایە لە زمانی کوردییدا بەواتای دناڤ، دەنێو یان لەناودا دێت و دەلکێت بە زۆر وشەوەو.
تێدە/têdoľ: پێش:[ کباک] تێدا.
تێڕا/têřa: پێشـ:[ تێ+ ڕا]
1 – پێشگرێكی ئاوێتەی( تێ+ ڕا)یە لەزمانی كوردیدا كە دەلكێت بەكردار و كردارێكی دیكەی لێدروست دەكات.{ زاراوەسازی، ل، 12}
2 – بەس، هەند.
تێڕۆ/têřo: نتـ:[ تێ+ ڕۆ] تێڕا.
تێڤە/têve: ف:[ کباک] دەوێدا، تێدا : وەک هەواڵی خۆی وایە، بەڵام ڕەووشی جیاوازە.
تێک/têk: ئان: تەواو، گشتی.
تێكەولێكە/têkewlêke: نتـ:[ تێكە+و+لێكە] تێكەڵ وپێكەڵ، بشێویی، كێشەكێش : بێ سەروبەری شووێنێك بە چەشنێكی وەها، كە پرسینەوەی تێدا نەبێت.
تێكەولێكەبوون/têkewlêkebûn: كتن:[ تێكەولێكە+ بوون] كەس بەكەش نەبوون، بێ سەروبەرەبوون.
تێكبردن/têkbirin: كتن:[ تێك+ بردن] دوو یا چەند شت دە نێو یەكنان.
تێكبەربوون/têkberbŭn: كتن:[ تێك+بەر+بوون]
1 – دوو یا چەند كەس دەگەڵ یەكتر بەشەڕهاتن.
2 – دوو یا چەند گیاندار دەگەڵ یەكتر بەشەڕهاتن.
3 – تێكەڵ بوونی نێر ومێ بۆ جووت بوون.
تێكبەردان/têkberdan: كتپ:[ تێك+ بەردان]
1 – دوو كەس یا چەند كەس دەگەڵ یەكتر بەشەڕدان.
2 – دوو یا چەند گیاندار دەگەڵ یەك بەشەڕدان.
3 – دوو یا چەند گیانداری نێر و مێ دەباڵ یەكتركردن بۆ جووت بوون و پەڕینە سەریەك.
تێكبەزن/têkbezin: كتن:[ تێك+ بەزن( بەزین)] بەیەكداچوون، بەیەكداماڵین، چوون نێویەكی دووشت، دەپاڵ یەك ڕاچوون، تێكۆەڕین.
تێكچوواندن/têkçuwandin: كتپ:[ تێك+ چوواندن( چوون)] بزڕكاندن، هەڵگەڕاندنی شیرو….
تێكچوون/têkçûn: كتن:[ تێك+ چوون]
1 – پەرێشان بوون، پەلیشین، چارەڕەش بوون، شێوان، فەلشین، كڵۆڵبوون: تێكچوون و شپرزەبوونی گیاندارلە ترساندا.
2- بەستران، گیران، دەرگاداخستن.
3 – [ دەروو] پەشۆكاویی، شڵەژان، سەلێشێوان.
4 – تەفروو توونا بوون. [ ئینگـ : Dissolution]
. تێكچوونی خوو/têkçûn xû: نتـ:[ ئینگ: Habit Deterioration].
تێكچوون (خواردن )/têkçûn( xwardin): كتن: بزڕبزڕ بوون، ترشان. بزڕكان: تێك چوونی شیر و ماست و هێندێ شتی تر.
تێكچوو/têkçû: ئانفا، نفا:
1 – بزڕكاو: ماست و شیر و هێندێك شتی دیكە كە تێك چووبێت.
2 – چەواشە، ئاوەژوو، بێسەروبەر، پڕشەوپێشكراو، سەرلێشێواو، شێواو، واژی، ئاواژە، بەلەڤاژێ، هەڵگەراو : گیاندارێك لە ترسا ندا شپرزەبووبێت.
تێكخران/têkxiran: كتپ:[ تێك+ خران( خستن)] دوو یاچەند چشتێكە، كە ببرێتەوە ناو یەكتری.
تێكخراو/têkxiraw: نفا:[ تێك+ خراو( خستن)] دوو یاچەند چشتێكە برابنەوە پاڵ یەكتری.
:: تەختەكانی ڕووی ئەو مێزە باش تێكخراوون.
تێكخستن/têkxistin: كتپ:[ تێك+خستن] سەری دوو چشتان لێك قایمكردن. تێك بردنی دوو یا چەند چشتێك بە ناو یەكتری.
تێكخستنەوە/têkxistinewe: كتپ:[ تێكخستن+ئەوە]
1- لەسەر یەككردنەوەی پارچە.
2- لێك بەستنی دوو سەری ڕێسراو و شریت. تێككردنەوە.
تێكدان/têkdan: كتپ:[ تێك+دان]
1- پەرخاندن، گەوزاندن، خاراندن، پڵیخاندەوە، شێواندن، پەرێشان كردن، پەلیشاندن، چارەڕەشكردن، فەلشاندنن، كڵۆڵكردن.
2 – خراپ كردن، وێران كردن، ڕووخاندن.
3 – دار لەسەر بەرد نەهێشتن، كاوول كردن.
. نێوان تێكدان/něwan têkdan: كتپ:[ نێوان+ تێكدان] لێك زوویر و تووڕەكردن.
تێكدەر/têkder: ئانفا: ئەوەی شت یان نێوانی خەڵك تێكدەدات.
تێكدران/têkdiran: كتپ:[ تێك+دران(دان)] تێكدان.
تێكدراو/têkdiraw: ئانفا: پەشۆكێندراو، شێوێندراو، سەرسووأمێندراو، پەنزهار.
تێكدراوی/têkdirawy: نچ: پەشۆكی، شپرزەیی، پەشێوا ویی، شێواویی، پێشویی، ئاژاوەیی.
تێكردن/têkirdin: كتپ:[ تێ+ كردن]
1 – لەنێوكردن، ڕژانەنێو شتێك.
:: ئاو تێكردنە نێو قابڵەمە.
2 – دەسپەڕلێدان.
:: كەپلەمە كێشان.
3 – كێشان.
:: قەننەیەكی تێكرد
:: ئەمن جگەرەی خۆم تێكردووە.
4 – تێكبەردانی كار و بەرخ لە دایكیان بۆ مژینی.
تێكڕا/têkřa: ئاك:[ تێك+ ڕا] پێكەوە، هەموو، تێگڕا، وێگڕا، پێكڕا، سەراپا، سەرپاك، تەف _ تەڤ، دهەڤ، خڕ.
:: منداڵەكان تێكڕا پیرۆزبایی ساڵی تازەیان لە باوكیان كرد و تێكڕا یەكتریان ماچ كرد.
تێكڕابوون/têkřa: كتن:[ تێك+ڕابوون] لە ناكاوڕابوون و هەستان لەخەو، ڕاست بوونەوە لە خەو.
تێكڕایی/têkřayî: ئاكتـ:[ تێكڕا+ئیی] بەتێكڕا، بەگشتی، سەرپاكی، تەواوەتی، تێگڕایی.
:: تێكڕایی قسەكانی، قسەیەكی ڕاستی تێدانەبوو.
تێكڕژان/têkřijan: كتپ:[ تێك+ ڕژان] تێكبەزین.
تێكسڕمان/têksiřman: كتن:[ تێك+ سرمان] تێكسرەوان.
تێكسڕماندن/têksiřmandin: كتپ:[ تێكسڕمان+ دن] تێكسرەواندن.
تێكسڕماو/têksiřmaw: ئانفا: دووقووڵای، دووگوردی، كوڵەبنە، كورت و قەڵەو، پڕنۆڵە( ڕۆژ).
تێكسمڕان/ têksimřan: نتـ: قەڵەوی و دارێژراوی گیاندار.
تێكسمڕاو/ têksimřaw: ئانفا: گیانداری تێكسرماو.
تێكشكان/têkişkan: كتن:[ تێك+ شكان]:[ ئینگـ : crash].
1 – بۆڕخواردن، ژێركەوتن، قسەپێنەمان.
2 – تێپەڕین، ڕابردن بەبێ هەست وخشە.
3 – لەنێو یەكتردا شكان و پارچەكانی تێكەڵ بەیەكتربوون.
تێكشكاندن/têkişkandin: كتپ:[ تێكشكان+ دن] شكاندنی شتێك بەسەریەكتریدا.
تێكشكاو/têkişkaw: نفا: لەنێو یەكتریدا شكاو و پارچەكانی تێكەڵ بەیەكتر بووبێت.
تێكڤەدان/têkvedan: كتن:[ كباك] تێكەوەدان.
تێكقرمان/têkqirman: كتن:[ تێك+ قرمان] تێكڕووخان، تێك تەپین.
تێكقرماو/têkqirmaw: ئانفا: تێكڕووخاو ، تێكتەپیو.
تێكقژقژان/têkqijqijan:: بەیەكدا دران و تێك هاڵان، ورووژان و تێكەڵ بوون.
:: ئاپۆرەی خەڵك لەو مەیدانە تێك قژقژابوون.
تێككرنەوە/têkkirdinewe: كتپ:[ تێك+كردن+ئەوە]
1- وەسڵ كردن و پێكەوە لكانی دوو هەودا و ریس و شتی لەم بابەتە، تێكخستنەوە.
2 – پارچەیەك لە پارچەیەكی كورت یا تەسك بكرێتەوە پێی دەڵێن
:: تێككردنەوە.
تێكگیران/têkgîran: كتن:[ تێك+ گیران]
1 – لێكگیربوونی دوو شت یان پتر لەیەكتری.
2 – بەگژیەكداهاتن، بەپیلەهاتن: شەڕ وكێشەیە بە لێكدان یان بە دەمەقاڵە، شووت ومڕ، پیلەبازی.
تێكڵهەڤ/têkľihev: ئانتـ:[ كباك] تێكەڵاو.
تێكلقان/têkliqan: كتن: بەنێویەكداچوون، تێكپەڕین، پێكداچوون.
تێكنان/têknan: كتن:[ تێك+نان] لەپاڵ یەكترنان.
تێكنانەوە/têknanewe: كتن:[ تێكنان+ ئەوە]
1 – لەپاڵ یەكترنانەوە.
2 – خستەوەی شوێنی خۆی پاش هەڵوەشانەوەی وەك كاتژمێر، دادیۆ، كۆمپیووتەر…هتد.
تێكوپەكان/têkǔpekan: نتـ:[ تێك+و+پەكان] كاول، كاوڵ بوون.
تێكوپەكاندن/têkǔpekandin: كتپ: وێران و كاوولكردن، تێكدان.
تێكوپێك/têkǔpěk: نتـ:[تێك+و+پێك] وێران، خراپ، نوغرۆ.
تێكوپێكدان/têkǔpěkdan: كتن:[ تێكوپێك+دان] خراپ كردن، وێران كردن.
:: ماڵەكەی تێكوپێك دا و سەرلەنوێ سازی كردەوە.
تێك وپێكدادان/têkǔpěk dadan: كتپ: وێران كردن.
تێكوتان/têkutan: كتپ:[ تێ+ كوتان]
1 – لێدانی مست، نەقورچ و كاری لەم بابەتە لە كەسێك یان شتێك.
2 – تێنان و تێكردن بە زۆریی، تێبڕین.
تێكوتاندن/têkutandin: كتپ: تێبڕاندن.
تێكوتیان/têkutyan: كتپ:[ ئەردە] تێبڕان، تێبڕیان.
تێكۆش/têkoş: ئانفا:[ تێ+ كۆش( ڕەگی كۆشین)] هەوڵدەر.
تێكۆشان/têkoşan: كتن:[ تێ+كۆشان] تێكۆشین.
تێكۆشەر/têkoşer: ئانفا:[تێ+كۆش+ئەر] هەولدەر، خەباتكار.
تێكۆشین/têkoşîn: كتن:[ تێ+ كۆشین( پهـ: كۆخشیتەن _ توخشییتەن، فار: كوشیدن)] هەوڵدان بۆ پێگەیاندەی مەبەست و كار و ئارێشەیەك، خەباتكردن، تێكۆشان، تەقەلاكردن، شان دانەبەر، ووڵابین( هـ).
تێكۆشی/têkoşî: نچ: هەوڵ وهەڵپە بۆ شتێك.
تێكوەربوون/têkwerbŭn: كتن:[ تێك+وەر+بوون] تێكەڵبوون.
تێكوەردان/têkwerdan: نتـ:[تێك+وەران] زۆرەوان، تێكەڵكردن، لێكدان، تێوەدران، چەنەوەردای( هـ)، گرژاندن
تێكوەردانێ/têkwerdaně: نتـ:[ ڕەوا، هەر][ تێكوەران+ ئێ] زۆرەوانی، زۆرەبانی.
تێكوەردانێ كردن/têkwerdaně kirdin: كتپ:[ تێكوەرانێ+ كردن] زۆرەوانێ گرتن.
تێكوشین/têkuşîn: نتـ:[ تێ+ كوشین ( گووشین)]
1 – تریت كردن، نان لە شۆرباوێ كوشین، دەیۆلایین.
2 – تێچاندن.
3 – دووزمانی كردن.
تێكوشیوو/ têkuşîw: نفا:[ خوار] تریت، تڵیت، نانی لە شۆربا و گووشراو.
تێكهاڵان/têkhaľan: كتن:[ تێك+ هاڵان]
1 – چوونە نێوی یەكی دوو یا چەند شتی درێژ.
{
كەمێك دێتن شووبای زریان
دەسرە و دەسماڵیان تێكهاڵان
}{ سەعید و میر سێوەدین. ل. 272}.
2 – یەكتر دەباوەش گرتن، ئامێزبەیەكتر داگرتن، لە یەك هاڵان. لێكهاڵان.
تێكهاڵاندن/têkhaľandin: كتپ: تێكەلاوكردن.
تێكهاڵاو/têkhaľaw: ئانفا: تێكەڵاو.
تێكهەژیان/têkhejan: كتن:[ تێك+ هەژیان] لێك ئاڵان بەجووڵانەوە.
تێكهەڵاویژتن/têkheľawîjtin: كتن:[ تێك+ هەڵ+ ئاویژتن( ئاوێژتن)]
1 – چپەچپ، چرپەچرپ، تێكەوەدان.
2 – هاتووچۆیەكی ناڕێك و هەمووار.
تێكهەڵچوون/têkheľčǔn: كتن:[ تێك+هەڵ+چوون] پێك هەڵپڕژان و شەڕكردن دەگەڵ یەكتر، بەڕەنگاری یەكتر بوون.
تێكهەڵدان/têkheľdan: كتن:[ تێك+ هەڵ+ دان]
1 – شەڕ دەگەڵ یەككردن و لەیەكتردان بەشەپ و شەق.
2 – شەڕی گیاندار دەگەڵ یەكتر بەشاخ.
3 -[ خوار] تێكەڵ كردنی گەنم و جۆ بۆ باراش.
تێكهەڵشێلان/têkheľşělan: كتن:[ خوار][ تێك+هەڵ+ شێلان] تێكەڵكردن و شێڵانی دوو شت یان زیاتر بەیەكەوە.
:: تێكهەڵشێڵانی كەرەو شەكر و ئارد و ئاو بۆ كێك دروستكردن.
تێكهەڵنەگووتن/têkheľnegǔtin: كتن:[ تێك+هەڵ+نە+گووتن] تووشی یەكتر هاتن.
تێگەڕان/têgeřan: كتن:1- گەرما یان دووكەڵ یان سەرما لە ژوورێ بە ناو ماڵێكدا گەڕان. 2- پشكنین.
تێگەیاندن/têgeyandin: كتپ:[ تێ+ گەیاندن] تێگهاندن( کباک) :
1 – حاڵیكردنی كەسێك لە مەسەلە و مەبەستێک.
:: مامۆ ستاكەم ئەمڕۆ زۆرجوان دەرسەكەی تێگەیاندم.
2 – حاڵیكردنی كەسێک لە ئیشارە و شتێكی شاراوەی نێوان ئەو كەسانە .
:: لە میوانی خێزانم سەرێكی لێهەتەكاندم و تێیگەیاندن كە وەختی ڕۆیشتنەوەیە.
3 – حاڵیكردن لەمەسەلەیەك نەزاندراو.
:: هەراهەرای خێزانم جیرانەكانی تێگەیاند كە شەڕوكێشەیەكی قورس دەنێوانی ئێمەدا هەیە.
خۆتێگەیاندن/xo têgeyandin: كتن: ئاووڕلێدانەوە و غەم لێخواردن.
خۆتێنەگەیاندن/xo tênegeyandin: كتن:[ خۆ+ تێ+ نە+ گەیاندن] خستنەپشت گووێ.
تێگەیشتن/têgeyiştin: كتن:[ تێ+ گەیشتن] تێگهاشتن _ تێگهیشتن _ تێگهین( کباک)، تێگەیین، فامین.
1- حاڵی بوون لەمەبەست و ئارێشەیەک.
:: تێگەیشتن لە پڵاوخواردنێ خۆشترە!.
2 – پەی پێبردن، زانین.
3 – تێڕوانین. [ ئینگـ : Perception].
تێگەیشتوو/têgeyiştû: نفا:[ تێگەیشتن]
1 – مرۆڤی زانا و زیرەک و ئاقڵ.
2 – تێگەییو: ئاگادار لە ئارێشەكانی رۆژ و ژیان ….
تێگەیشتوویی/têgeyiştûyî: نچ:[ تێگەیشتوو+ئیی]
1 – ئاكامی تێگەیشتن، حاڵی بوون.
2 – دووربینی، بیرتیژی. [ ئینگـ : Insight].
تێگەیین/têgeyîn: كتن:[تێ+گەیین] بڕ: تێگەیشتن.
تێگەییو/têgeyîu: نفا: تێگەیشتوو.
تێگرتن/têgirtin: كتن:[ تێ+ گرتن]
1 – تیر، بەرد یا هەر شتێك بەرەو كەسێك یان نیشانەهاویشتن.
{
لەپاداشی قسەی سەردا، هەمە ئاه و هەناسەی گەرم
كەسێ شێتانە بەردم تێگرێ، من بەرقی تێدەگرم
}{ مەحوی}.
2- قەراردانی شتێك دە نێو شتێكی دیكە دا.
:: دەرك و پەنجەرە دە ماڵ گرتن. وێنە دە تابڵۆگرتن.
3 – داپۆشین و گرتنی دەوروبەری شتێك.
:: بەرگ دە كتێب گرتن، دەستی شكاو دە گێچ گرتن.
تێگرتنەوە/têgirtinewe: كتن:[ تێ+ گرتن+ ئەوە] سەر لە نوێ تێ هەڵكردنەوە، هاویشتنی دووبارە.
تێگرماندن/têgirmandin: كتپ:[ تێ+ گرماندن] لە كەسێك تووڕەبوون و تێخوڕین، بەسەركەسێك دا گرماندن.
تێگڕا/têgřa: ئاك: تێكڕا.
تێگڕایی/têgřayî: ئاكتـ:[ تێگڕا+ئیی] تێكڕایی.
تێگڕان/têgřa: كتن: تێ ئاڵقان، پێوەبوون، تووش بوون، گرفتاربوون.
تێگڕاندن/têgřa: كتپ: تێ ئاڵقاندن.
تێگوشین/têguşîn: كتپ:[ تێ+ گوشین] تێكوشین.
تێگونجان/têguncan: كتن:[تێ+گونجان] لوان، گونجان، تێخونجان.
تێگهاشتن/têgihaştin: كتن:[تێ+ گهاشتن] تێگەیشتن.
تێگهاندن/têgihandin: كتپ:[ كباك][تێ+ گهاندن] تێگەیاندن.
تێگهیشتن/têgihîştin: كتن:[ تێ+ گهیشتن] تێگەیشتن، تێكهاشتن.
تێگهین/têgihîn: كتن:[ كباك][تێ+ گهین] تێگەیشتن، تێگهیشتن، تێكهاشتن.
تێگیران/têgîran: كتن:[ تێ+ گیران]
1- گیركردن دە نێو شوێن و جێگەیەك دا.
2 – ئارێشەیەل بۆ حەل نەكران، وڵام دەست نەكەوتن.
تێگیراویی/têgîrawyî: نتـ:[ تێگیران] ئارێشە و كارێكی سەخت و چەتوون، گیروگرفتی.
تێگیركردن/tê: كتپ:[ تێ+گیر+كردن] گیركردنی چشتێك لە چشتێك، تووشكردن، دووچاركردن.
تێمان/têman: كتن:[ تێ+ مان] دامان، سەرگەردان بووە، پەككەوتن .
تێمانەوە/têmanewe: كتن:[ تێ+مانەوە] دامانەوە. تێدامانەوە، گیركردن لەمەسەلە یەك یا شتێكدا.
تێماو/têmaw: ئانفا:[ مكـ][ تێمان] داماو، لێقـوماو، تەنگاو: كەسێك كە لە حەلـی مەسەلەیەك دا گیری كردووە.
تێمرووكان/têmirûkan: كتن:[ تێ+مرووكان] تێورووكان: بەكۆمەڵ رژانە سەر شتێك و لەدەوری كۆبوونەوە
تێنان/tênan: كتن:[تێ+نان] تێخستن، خستنەنێو، دەنێونان، بردنەژوور، تێ نهاندن، هرزاندن، چشتێك لە نێو چشتێك نان.
:: دەستم دەگیرفانم نابوو !. قامكی دە زاری نا.
تێنەچوون/tênečûn:كتن:[ تێ+ نە+ چوون] ><تێچوون.
تێنەگەیشتن/tênegeyiştinn: كتن: بێمایەبوون، نەزانین، تێنەگەیشتن، پەرتبوون : حالـی نەبوون لەقسە و كێشەیەك.
تێنەگەیشتوو/tênegeyiştû: ئانفا: بێمایە( مجـ)، نەزان، پەرت، گێژ : لەڕاستی دوور، هەڵە، چەوت، نادروست.
تێنووڕاین/tênûařîn: كتن: تێڕووانین.
تێنووسان/tênûsan: كتن:[ تێ+ نووسان] بەقەو شتێكی قایم و چەقیو گرتن و ڕاكێشان.
{ عاشقان تێیدەنووسان، ئەبەدا رمبیان بۆ وەدەرنەدەكەوت}{ بارام و گوڵندام. ل. 107}.
تێنوڕاین/tênwařîn: كتن:[ تێ+ نوڕاین] تێڕوانین.
تێنەوین/tênewîn: كتن:[ تێ+ نەوین] داهاتنەوە و قەوەت دان بۆ هەڵگرتنی شتێكی قورس یان هەڵكەندن.
تێنیشتن/tênîştin: كتپ:[ تێ+ نیشتن] لەكارێكەوەچوون، خەریکبوون، شاندانە بەرفەرمانێک.
تێوورووژان/ têûrûjan: كتن:[ تێ+ وورووژان] تێوەرووژان، گەلەكۆمەكی، هەرەوەز بۆتەماشا، یارمەتی لەشەڕ یان لەكاروبارێكدا.
تێورووكان/têwrûkan: كتن:[ تێ+ ورووكان] تێمرووكان: بەكۆمەڵ رژانە سەر شتێک و لەدەوری كۆبوونەوە.
تێورووكاندن/têwrûkandin: كتپ:[ تێورووكان+ دن] تێوەرووكاندن، تێمرووكاندن.
.
.
.
.