هەور/hewr: ن:[ کەش] ئەور: ewr( کباک)، ئوور( هـ)، هەوور: کۆیەکە لەھەڵمی ئاو کەوا لەبەشەخوارەکانی ئاتمۆسفێر پێکدێت و بەھۆی ساردی ھەوا لەبەشە ژوورەکان کۆدەبێتەوە دەبێتە ھەور.[ ئینگـ: Cloud].
مژی زۆر بەرزەوەبووگ کە بارانی لێ دەڕژێتەخوار.
عەور : شتێکی زۆر نەرمی کون کونە بۆ دەست و چاوشتن کە بە کەفی سابوومەوە وەکاردەهێندرێت، گۆمی قووڵ : مێرگۆڵەی بچووک لە نواڵی چیادا.
:: بریتییە لەگلبوونەوەیەكی بینراوی زۆر وردی بەشۆكەكانی ئاو یان سەهۆڵی ئاو یان هەردووكیان بەیەكەوەو تیرەی هەر تەنۆچكەیەک لەنێوان 1 تا 100 مایكڕۆن دەبێت(1 مایكرۆن = یەک لەسەر ملیۆنەک بەشی یەک مەتر).
جگە لە بەشۆک( یان دڵۆپە هەرە وردەكانی ئاو)، مادەی دیكەی وەک هەڵمی ئاو و بارستەیەكی مەزنی هەوای وشک و ماددەی شل و ڕەق و تەنانەت تەنۆچکە رەقەکانی دەرچوو لە گازە فڕەدراوە دەستكردەكانیش لە خۆ دەگرێت.
هەور جۆرێكە لە جۆرەكانی( شێ)ی هەوایی و خۆریش بزوێنەری سەرەکی خولی ئاو دروستبوونی هەورەکانە، كاتێک تیشكی خۆر دەستدەكات بە گەرمكردنی ئاوی زەریا و دەریاكان و بەمەش بەشێک لەو ئاوە شلە دەبێتە هەڵم و بەرزدەبێتەوە، پاشان تەوژمەکانی( با)ی بەرزبووەوەی تێربوو بە( هەڵمی ئاو) ئەو بارستانە بەرزدەکاتەوە بۆ ئاستەبەرزەکانی نێو بەرگە هەوای زەوی، کە هەڵبەتە پلەی گەرمیی ئەو نێوەندەش نزمە، بۆیە، ئەو بارستە هەوا پڕبووە بە هەڵم چڕدەبێتەوەو دڵۆپە ئاوییە شلەکان یان بەستووەکان دروست دەکات كە ئەوانیش لەگەڵ تەنۆچکەکانی تۆز و خۆڵ یەكدەگرن و لە كۆتاییدا هەور دروست دەكەن.
بەو پێیەی کەوا چڕیی هەور لە نێوان 10 تا 100 ئەوەندە كەمترە لە چڕیی هەوادا، بۆیە لە ئاسماندا سەردەکەوێت – واتە مەلەدەكات – و تەوژمەکانی با لەلای خۆیەوە دەبێتە پاڵنەر و جووڵەپێكەری ئەو بارستە هەورانە.
:: هەور بە ئاسمانی زۆربەی شارەکانی کوردستانەوە بەدی دەکرێت.
:: هەورەکانی ئاسمان کێشیان بە ملیۆنان تەنە، واتە زۆر قورسن.
:: هەورەبروسكە پێویستی بە هەورە قورسەكانە، كە بە هەورە كەڵەكەبووەكان ناودەبرێن.
{
ئەگەر شەوە و گرمەی هەور و بارانە
ئەگەر بەفرە و شلێوەیە و تۆفانە
}{ هەژار}
هەورەپێژمێری/hewrbîn: نتـ:[ کەش] پێژمێریی هەوری. [ ئینگـ : cloud computing].
هەوربین/hewrbîn: نتـ:[ کەش] [ هەور+ بین( بینین)] هەورپێو. [ ئینگـ : Nephelometer].
هەوربڕ/hewrbiř: نتـ:[ ئەند]
هەورپێو/hewr: نتـ:[ ئەند] هەوربین.
ئهوو ترشكی/ewutirşkî: نتـ:[ کەش][ كباک] ههورهتریشقه.
باڵەخانەی هەوربڕ/baľexaney hewrbiř: نتـ:[ ئەند]
بێهەور/bêhewir: ئانتـ:[ کەش][ بێ+ هەور] بی ئور( کهـ).
گرمەی هەور/girmey hewr: نتـ:[ کەش]
هەورگەر/hewrger: نتـ: پرۆت( كباك، زا)، كاسەوكوزەكەر، هۆستای ئامانان : كەسێكە دەفرو ئامان لە گلیین دروست بكات.
هەندێ لە جۆرەکانی هەور |
مرۆڤ هەورەکان بەسەر چوار جۆرەکانی بنگەیی دابەش دەکات.
هەوری بلند : (Cirrocumulus ); (), sîrostratus (Cirrostratus) û Ci: sîrus; Cs: sîrustratus; sîrokumulus
هەوری ناوەند : As: altostratus; Ac: altokumulus. : Ewrên ku di çînên esmanî yên navîn de ne: altostratus (Altostratus) û altokumulus (Altocumulus);
هەوری نزم : Ewrên nizm: Cu: kumulus; Sc: stratokumulus; St: stratus: Ewrên ku di çînên esmanî yên nizim de ne: kumulus (Cumulus), stratokumulus (Stratocumulus) û stratus (Stratus);
Ewrên ku bi dirêjahî belavbuyî ne. Ewrên ku di çînên esmanî yên bilind de ne
Ewrên ku ji bingeha xwe bi dirêjahî belavbûyî ne: kumulonîmbus (Cumulonimbus) û nîmbostratus (Nimbostratus). ، Ns: nîmbostratus; Cb: kumulonîmbus
هەورە ئاست بەرزەكان /hewrî: نتـ:[ کەش] هەر یەكە لەو بەشانەش، چەندین لق و جۆری دیكەیان لێ جيا دەبێتەوە..[ ئینگـ : High Altitude Clouds]
هەوری سیروس/hewrî sîrus: نتـ:[ کەش][ کورتەك : Cc] .[ ئینگـ : Cirrus]
هەوری سیرۆستراتۆس/hewrî sîrostratus: نتـ:[ کەش][ کورتەك : Cc] .[ ئینگـ : Cirrostratus]
هەوری ستراتۆكیۆمۆڵۆس/hewrî sîrokumulus: نتـ:[ کەش] [ کورتەك : Cc] .[ ئینگـ : Cirrocumulus]
هەورە ئاست مامناوەندییەكان/hewrî: نتـ:[ کەش] هەر یەكە لەو بەشانەش، چەندین لق و جۆری دیكەیان لێ جيا دەبێتەوە..[ ئینگـ : Mid Altitude Clouds ]
هەورە ئاست نزمەكان/hewrî: نتـ:[ کەش] .هەر یەكە لەو بەشانەش، چەندین لق و جۆری دیكەیان لێ جيا دەبێتەوە.[ ئینگـ : Low Altitude Clouds ]
هەوری ئالتۆكیۆمۆڵۆس/hewrî: نتـ:[ کەش] .[ ئینگـ :Altocumulus]
هەوری ئەندالتوس ئەسپیراتۆس/hewrî: نتـ:[ کەش] یەكێكە لە هەورە هەرە سەرنجڕاكێش و ناوازەكان[ ئینگـ : Undulatus Asperatus] ( شەپۆلە دڕەندەكان).
{ تێبـ : کەشناسی ئاماژە بە ئەوە دەکات ئەمجۆرە هەورە نوێیە و زۆر لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەنجام نەدراوە، و هێما ئەوە دەکات ئەم شێوە هەورە یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٥دا لە نیوزلاندا بینراوە.}
هەوری سەرسامكاری/hewrî: نتـ:[ کەش] جۆرە هەورێکە لە بارودۆخی كەش و هەوایی زۆر تایبەتدا دروست دەبێت، واتە لە هەموو ناوچەكانی جیهاندا دروست نابێت، مەگەر لە حاڵەتی زۆر دەگمەندا، بارودۆخی كەش و هەوایی گونجاوی بۆ بڕەخسێت.[ ئینگـ : The Supercell Cloud] ( شانەی مەزن).
هەوری كیۆمۆڵۆنیمبۆس – ئەنڤێڵ/hewrî: نتـ:[ کەش] هەر جۆرە هەورێك خاوەن سیفەت و خەسلەت و رواڵەتی تایبەت بە خۆیەتی، بەڵام من وەك روانگەكارێك و وێنەگرێكی هەور لە كوردستاندا، لەناو هەر هەموو جۆرە هەورەكان، (كیۆمۆڵۆنیمبۆس – ئەنڤێڵ) بە (شاجوانی ناوازەی هەورەكانی ئاسمانی كوردستان) ی ناوزەد دەكەم و ئەمڕۆ، پێنجشەممە 31.3.2016 ، لە هەرچوارلای شاری (هەولێردا) چەندین بارستە لەم جۆرە هەورانە ئاسمانیان بە جوانترین شێوە رازاندبۆوە. هەوری (كیۆمۆڵۆنیمبۆس – ئەنڤێڵ / Cumulonimbus Anvil ) گەورەترین و سەیرترین و سەرنجڕاكێشترین و هەندێ جاریش مەترسیدارترین جۆرە، چونكە بەپێی شوێنگەی جوگرافی و سروشتی ئاوو هەوا، لە هەندێ ناوچەو شوێندا ئەم جۆرە هەورانە دروست دەبن و لەهەندێ ناوچەشدا دروست نابن و بەهەمان شێوەش، هەوری دیكەش هەن تا ئێستا لە ئاسمانی كوردستاندا نەبینراون و دەرنەكەوتوون. دەركەوتنی هەوری (كیۆمۆڵۆنیمبۆس – ئەنڤێڵ / Cumulonimbus Anvil ) نیشانەی كەش و هەوایەكی زۆر نائارام و گۆڕانی دڕاماتیكییە، سیمبولێكە بۆ كەش و هەوای بروسك و باران و تەرزەی بە لێزمەو تەوژمی بای بەهێز. ئەمجۆرە هەورە، بە تایبەتی، لە وەرزی (بەهار) دا بە شێوەیەكی بەرچاو لەسەر ناوچەكەماندا دەردەكەوێت..[ ئینگـ : Cumulonimbus Anvil ]
هەوری ماماتۆس/hewrî: نتـ:[ کەش] بارستەیەك لە هەورێكی گێژەڵووكەی باو بروسك و لە كاتژمێر 05:10 باران بارینی بەخوڕ لەنێو سنووری شاری هەولێر دەستیپێكرد. ئەوەی یەگجار زۆر سەرنجڕاكێش بوو، دەركەوتنی بەردەوامی هەوری (ماماتۆس) بوو بۆماوەی نزیكەی 1.5 كاتژمێر، چونكە ئەمجۆرە هەورە زۆر بەكەمی لە ناوچەكەماندا دەردەكەوێ كە خۆیشی لەگەڵ گێژەڵووكەی باران و بروسك و تەرزە پەیدا دەبێ، بەڵام خێرا ون دەبێت. ئەو هەورە سەرەكیانەی كە خودی (ماماتۆس) ی تیایاندا دەردەكەوێت بریتین لە (كیۆمۆڵۆنیمبۆس و ئالتۆكیۆمۆڵۆس و ئاڵتۆستراتۆس و ستراتۆكیۆمۆڵۆس) و هەندێ جاریش لەگەڵ هەوری (سیڕۆس) و (هەوری دروستبووی تەقینەوە گڕكانییەكان) یش پەیدا دەبێت..[ ئینگـ : Mammatus ]
هەوری سەرسامكاری/hewrî: نتـ:[ کەش] .[ ئینگـ : The Supercell Cloud]
توێژهههور/tiwêjehewir: نتـ:[ کەش][ توێژە+ هەور] ستراتوس: ههوری بهربلاوی نزیک به زهوی.[ ئینگـ : Stratus]
ئایا هەور كێشی هەیە؟ ئهگهر ههیبێت چۆن پێوانە دەكرێت؟
بێ گومان هەور خاوەن بارستایی تایبەت بەخۆیەتی و بە (گرام لەسەر یەك مەتر چوار گۆشە) پێوانەدەكرێت، بەڵام هەر هەورەو بەپێی سروشتی پێكهاتەیی خۆی ئاوی تیادایە، واتە، كێشیان جیایەو هەندێ جار دەگاتە (5 گرام لەیەك مەتر چوارگۆشەدا).
بۆ نموونە، ئەگەر بارستە هەورێكی ناسكی پەمۆ ئاسای وەك (كیومۆلۆس – Cumulus) وەربگرین، بۆ نموونە، درێژییەكەی (1 كیلۆمەتر بێت) و رێژەی دەگاتە (1 گرام / مەتر چوارگۆشە) ئەوا كێشەكەی دەگاتە (4 ملیۆن كیلۆگرام) یان (4 هەزار تەن)!، بەڵام بۆ هەوری هەرە مەزنی (كیۆمۆڵۆنیمبۆس – Cumulonimbus) كە سەرچاوەی (تەرزەو بروسك و بارانی بەخوڕە) بارستاییەكە یەگجار زۆر زیاترە، چونكە زۆر بە ناوازەیی گەش و نما دەكات باڵایەكەی تا ئاستی (10 كیلۆمەتر) بەرزدەبێتەوە بۆ نێو بەرگە هەوای زەوی و بنكەكەشی پانتاییەك بە سنووری (10 كیلۆمەتر) دادەپۆشێت، بۆیە پێوانەكان ئاماژەیان داوە بە بوونی (785 ملیار مەتر چوارگۆشە) لە هەڵمی ئاو لەنێو یەكێ لەو جۆرە هەورانەدا، كەواتە، كێشی دەگاتە سنووری (4 ملیۆن) تەن!
لێرەدا پرسیارێك دێتە ئاراوەو دەڵێ: ئەگەر هەور خاوەنی ئەو كێش و بارستاییە مەزنە بێت، چۆن ناكەوێتە سەر زەوی و لە ئاسماندا بەو پەڕی ساناییەوە دەڕوات؟
لە وەڵامدا، پسپۆڕان دەڵێن: هەور لە هەڵمی ئاو پێكدێت كە كێشەكەی لە هەوای ووشك سووكترە، بۆیە بەرز دەبێتەوە ئاسمان و لە بەرزاییدا، ئەو هەوایە وشكە هەڵمەكە قەتیس دەكات، بەڵام ئەگەر تا ئاستی زیاتر لەنێو بەرگە هەوادا بەرز ببێتەوە ئەوا پلەی گەرمییەكەی زۆر دادەبەزێت و دڵۆپە هەرە وردەكانی ئاو كە لەسەر شێوەی هەڵمە، دەیبەستێت و دەگۆڕێت بۆ دۆخی رەقیی (واتە دەبێتە كریستاڵی سەهۆڵیی) كە لەو حاڵەتەدا كێشەكەی لە هەوای ووشك زیاترە، بۆیە ناتوانێ چیتر بەرەنگاری هێزی كێشكردنی زەوی ببێتەوە دێتە خوارەوە، جا لەكاتی هاتنە خوارەوەی، (واتە بارینی) ئەو كریستاڵە سەهۆڵییانە بۆ ئاستە نزمەكانی بەرگە هەوا، دووبارە پلەی گەرمییان بەرز دەبێتەوەو دەتوێنەوەو لە كۆتاییدا لەسەر شێوەی (دڵۆپی باران) دەكەونە سەر رووی زەوی.
(پیتاندن) ی هەور لە پێناو (باران بارین) ی دەستكرد
لەنێوان ئاسۆیەكانی جێبەجێكردن و تەگەرەكاندا
ماوەیەكی زۆرە باس لە بوارێكی زۆر سەرنجراكێش و گرنگ دەكرێت لە هەردوو بوارەكانی كەشناسی و فیزیای هەورەكاندا، ئەویش تەكنیكی ناسراو بە (تۆكردن یان پیتاندنی هەور یاخود باران باراندن – Cloud Seeding) كە مێژووی دۆزینەوەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1946 كاتێك كیمیاناسی ئەمریكی (ڤینسینت شایفەر/ 1906 – 1993) بۆ یەكەمجار بنەماكانی ئەو بیرۆكەو پڕۆژەیەی ئاشكراكرد.
باران باراندن بریتییە لە هەوڵێك بۆ گۆڕینی بۆ بڕ یان شێوازی بارینی باران لەنێو هەوردا، ئەویش لە رێگەی پەرش و بڵاوكردنی هەندێ مادەی تایبەت لەنێو بارستەی هەوری چڕوپڕی خاوەن رێژەی شێی زۆر بەرز، بە ئەندازەیەك كە تەنۆچكە زۆر وردەكانی ئەو مادەیەی پەرش دەكرێنە نێو بارستە هەورەكان، بەكاری فیزیایی ناسراو بە (ناوكەكانی چڕبوونەوە) هەڵدەستن، وەك چۆن لە رێگەی تەنۆچكە یەگجار زۆر وردەكانی تۆزو خۆڵ و دوكەڵە هەڵواسراوەكانی هەوا هەمان ئەو پڕۆسەیە، بەڵام بەشێوەیەكی سروشتی خۆی بەڕێوەدەچێت، كە ئەم كردارەی چڕبوونەوەیەش توخمێكی یەگجار زۆر گرنگ و بنەڕەتییە بۆ بارینی باران و بەفر.
لە رووی زانستییەوە ئەو مادەیەی كە بۆ پڕۆسەی كاركردن وەك (ناوكی چڕكردنەوە) بەكاردەهێنرێت بریتین لە (یۆدیدی زیو یان گازی دووانۆكسیدی كاربۆنی بەستوو – كە ناسراوە بە بەفری وشك) و هەندێ جاریش مادەی (پرۆپانی شل) یش بۆ هەمان مەبەست بەكار دەهێنرێت.
باران باراندن پێویستی بە چەندین مەرجی بنەڕەتی هەیە، ئەگینا بێ سوود دەبێت، بۆ نموونە، پێویستە پلەی گەرمیی نێو پەڵە هەورەكە گەیشتبێتە سنووری (سەرووی سارد – فائق البرودە) واتە، دڵۆپەكانی ئاو سنووری سفری سلیزیان رەت دابێت و تەنۆچكەكانی (یۆدیدی زیو) ئەم پرۆسەیە خێراترو زیاتر دەكات و دەبێتە ناوكێكی چڕبوونەوەی زۆرتری ئەو دڵۆپە ئاوە یەگجار زۆر ساردانەدا.
بەهەمان شێوە كاتێك (گازی دووانۆكسیدی كاربۆن لەسەر شێوەی بەفری وشك) دەپرژێنرێتە نێو بارستە هەورە چڕەكان، ئەوا دەستدەكات بە ساردكردنەوەی هەوای نێو هەورەكەو وادەكات دڵۆپەكانی ئاو یەكسەر ببەستن دوای ئەوەی لە دۆخی هەڵمیدابوون، وە ئەم شێوازە پێویستی بە بوونی (ناوكەكانی چڕبوونەوە نییە وەك ئەوەی یۆدیدی زیو پێی هەڵدەستێت)، بەڵكو خۆی لەخۆیدا دەبێتە هۆی ساردبوونەوەیەكی یەگجار زۆرو چڕبوونەوەی هەڵم و زیادبوونی قەبارەی كریستاڵە سەهۆڵییەكان (واتە دڵۆپە بەستووەكانی ئاو) لەنێو هەورەكەدا، بەمەش كێش و قەبارەیان دەگەنە ئەو ئاستە كە نەتوانن بەرەنگاری هێزی كێكشكردنی زەوی بگرن و لە كۆتاییدا دەست بە كەوتن (یان بارین) دەكەن.
پەرش وبڵاوكردنەوەی ئەم مادانە لەنێو هەورەكاندا بەهۆی فڕۆكەی تایبەتەوە دەبێت و لەسەر ترۆپكی هەورەكاندا فڕەدەدرێنە خوارەوە، یاخود لەسەر زەوییەوەو لە رێگەی ئامێری وەك پەمپی گەورە ئەو مادانە لەنێو هەوادا سەربەست دەكرێن، بەمەرجێ تەوژمی بای سەركەوتوو لەژێرەوەی هەورەكاندا هەبێت تاوەكو ئەم تەنۆچكانە لە زەوییەوە بەرزبكاتەوە بۆ ناوجەرگەكەی تا پڕۆسەی (چڕكردنەوە) دەستپێبكات.
لەساڵی 2010 و لە (بەرلین) ی پایتەختی (ئەڵمانیا) چەند گوژمەیەكی بەهێزی تیشكی لێزەرو ژێرەوەی سوور لەسەر دەستی چەند پسپۆڕٍێك لەنێو (زانكۆی جنیفا) ەوە ئاڕاستەی هەور كرا، ئەویش لەسەر بنەمای هاندانی دووەم ئۆكسیدی گۆگردو دووەم ئۆكسیدی نایترۆجینی نێو هەوادا تا ببنە ناوك و تەنۆچكەی چڕبوونەوەو ئەنجامدانی پرۆسەی باران باراندن.
لەلایەكی دیكەوە، رێگەیەكی دیكەش هەیە بۆ كرداری باران باراندن، ئەویش رشاندنی هەراوەی یەگجار زۆر وردی ئاوە بەنێو هەور، بە تایبەتیش (كیۆمۆڵۆنیمبۆس) كە زۆر چڕە بە هەڵمی ئاو، ئەویش لە پێناو تێكردنی زیاتری هەوای نێو هەورەكەیە بە هەڵمی ئاو تا دەگاتە ئاستێكی خێرابوونی كرداری چڕبوونەوەی هەڵم و پاشان بارینی باران، بەڵام ئەم پڕۆسەیە پێویستی بە بڕێكی زۆری ئاو هەیە.
یەكێ لەو وڵاتانەی كە زۆر گرنگی دەدات بەو بوارە، (ئیمارات) كە بۆ ئەم مەبەستە پاڵپشتییەكی تەواوی دەزگاو سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوەكانی دەكات، بە تایبەتیش (سەنتەری نیشتیمانیی بۆ روانگە كەشناسی و بوومەلەرزەییەكانی ئیمارات) كە راستەوخۆ سەرپەرشتی لەسەر پڕۆژەی باران باراندندا دەكات، وەك ئەوەی هەوڵ بدات سوود لەو دڵۆپە ئاوانە وەربگرێت كە بە ئاسمانەكەیدا تێدەپەڕن!
بۆ بەراوردكردنیش، رێژەی باران بارین لە وڵاتێكی وەك (ئیمارات) دەگاتە سنووری (78) ملیمەتر لە ساڵێكدا، بەڵام لە (بەریتانیا) دەگاتە سنووری (1220) ملیمەتر.
“بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە، چوار فڕۆكە لە جۆری (بیتشكڕافت كینگ ئێیر – سی 90) بەكار دەهێنین و وەرزی هاوینیش لووتكەی ئەنجامدانی ئەو تاقیكردنەوانەیە بۆ ئێمە، بەڵام مەرج نییە لە هەر پڕۆسەیەكی فڕین ئامانجمان بپێكین، بەڵام زۆرجار سەركەوتنمان وەدەستهێناوەو بەڕاستی هەستێكی زۆر خۆشە كاتێك دەبینین باران دەست بە بارین دەكات و لەنێو ئامێری پەیوەندی بێتەلییەوە گوێمان لە هاواری شادی و خۆشیی هاوەڵانمان دەبێت لەنێو نووسینگەی سەر زەویدا!”
لەسەر زاری، (ماڕك نیومن) ی جێگری سەركردەی فڕۆكەوانەكانی تایبەت بە (سەنتەری نیشتیمانیی بۆ روانگە كەشناسی و بوومەلەرزەیی ئیماراتی).
وەك نموونەیەک بۆ دەرەنجامەكان، لەساڵی 2010 و لەماوەی چوار رۆژدا، پرۆسەی پیتاندنی هەور دەرەنجامیان هەبووەو باران لەچەند ناوچەیەكی دیاری كراوی ئیماراتدا باری بەجۆرێك ئەو بڕە ئاوەی لێی بەرهەمهات، 9 جار ئەوەندەی ئاوی بەرهەمهاتووی نێو یەكێ لە وێستگەیەكی شیرینكردنەوەی ئاوی سوێری كەنداو بووە كە ئەو وڵاتە بەكاریان دێنێت بۆ دەستەبەركردنی ئاوی شیرین. لەلایەكی دیكەوە، دەرەنجامی لێكۆڵینەوەكانیش دەریانحستووە كەوا كرداری پیتاندنی هەور لە هەندێ حاڵەتدا، بڕی باران بارین بە رێژی 5 تا 70% زیاتر دەكات، ئەمەش بەپێی جۆری هەورەكە.
سەرەڕای ئەو خاڵە دڵخۆشكارانە، كەچی هێشتا چەندین كۆسپ و تەگەرە هەن بوونەتە هۆی سنوورداركردنی پڕۆژەی باران باراندن، لەوانە: |
1 – ئەم تكنۆلۆژیایە تا ئێستاش هەر بە (نوێ) ئەژمار دەكرێت، بۆیە درەنجامەكانی روون نییە.
2 – گرفت و سەختیی لە هەڵسەنگاندنی دەرەنجام و بەرهەمەكەی، كە بەلایەنی كەم پێنج ساڵ كاركردنی تەواوی گەرەكە بۆ دەركەوتنی.
3 – پشتبەستنی تەواوی بەبارودۆخی كەش و هەواو ئەو گۆڕانكارییانەی كە لەخۆیان دەگرن و تەواوی دەرەنجامەكانی باران باراندن پێیانەوە بەندە، بۆیە گۆڕانكاریی لەناكاو، كە بێگومان هەردەم لە ئارادایە، زۆرجار تەواوی پڕۆسەكە دەخاتە نێو گرفتەوە، وەک گۆڕینی ئاڕاستەی باو راپێچكردنی بارستە هەورییەكان و باران بارینەكە بۆ ناوچەیەكی دیكەی دوور لە شوێنی مەبەست.
4 – گرفتی سیاسی نێوان وڵاتان، چونكە هەندێكیان پێویستی زیاتری بە باران و ئاو هەیە لە یەكێكی دیكەو هەندێجاریش وڵاتێك یەكێكی دیكە تۆمەتبار دەكات بە دەستبەسەرداگرتن یان تەنانەت دزین یاخود كارتێكردن لەسەر سەرچاوە سروشتییەكان، لەوانە بڕی هەڵمی ئاوی نێو هەواو هەورەكاندا، وەک ئەوەی بەم دواییە لە بەرزكردنەوەی ساكاڵای وڵاتی(قوبرس) لە دژی(بەریتانیا) هات بەهۆی ئەوەی گوایە ئەو وڵاتەی دوایی هەوڵیداوە بارستە هەورەكانی سەر( قوبرس) دەستكاری بكات!
لە كۆتاییدا ماوەتەوە بڵێین كەوا بە( ویستی خوای گەورە) و لەڕووی شەرعییەوە، هیچ بەربەستێک و قەدەغەكراوێكی تیادا نییە، بەو پێیەی كە هیچ( دەقێكی قورئانی پیرۆز)، چ تایبەت و گشتی نییە كە ئەم جۆرە پڕۆژانە قەدەغەو حەرام بكات، بەمەرجێ كە زیادەڕوی و دەرچوون لەسنووری پیرۆزییەكاندا تیادا نەبێت و زەرەرو زیان بەژینگەو ژیانی ئادەمیزاد هەموو بوونەوەرەكانی بەدواوە نەبێت، چونكە بێ شک و گومان هیچ شتێک لەم گەردوونە لە دەرەوەی دەسەڵاتی بێسنوورو رەهای( خالیقی مەزنی گەردوون)دا نییە، وە ئەو كردارەش دەچێتە نێو چوارچێوەی خستنەژێر دەست(تسخیر) كردنی زەوی و سەرچاوەكانی هەسارەی زەوی بۆ ئادەمیزاد لەلایەن( خوای مەزن) ەوە، كە ئەو خستنەژێر دەستەش، دوای بەندایەتیكردنمان بۆ خالیقمان، پێویستە لە پێناو گەشەپێدانی ژیان و خزمەتگەیاندن و بووژاندنەوەی شارستانی و كەمكردنەوەی ئازارو پڕكردنەوەو دەستەبەركردنی پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیاندا بێت.
|
جۆرە هەورێكە گەیشتۆتە ئاستێكی ئارام لەنێو چینی بەرگە هەوایی ناسراو بە( ستراتۆسفیر) و جۆرێكە لەجۆرەكانی هەوری( كیۆمۆڵۆنیمبۆس – Cumulonimbus).
ئەم بەشە كە ناسراوە بە( ئەنڤێڵ : Anvil) لەسەر ترۆپكی بارستەی هەوری هەرە چالاكبوو و مەزنی كیۆمۆڵۆنیمبۆسەوەیەو بەگەیشتنی بۆ چینی ستراتۆسفێرو لەبەرزایی نێوان 5 تا 14 كیلۆمەتردا، لووتكەی ئەو بارستە هەورە پان دەبێتەوەو شێوەیەكی( فلات) وەردەگرێت. خودی ئەو هەورەی كە بەشی سەرەوەی دەبێتە( ئەنڤێڵ) بریتییە لە گێژەڵووكەیەكی بروسک و بارینی بەخوڕی باران یان تەرزەو سەرچاوەی چەندین توخمی مەترسیدارترە بۆ بوارەكانی وەک فڕین و كشتوكاڵ و بوارەكانی دیكە، چونكە وەک سەرچاوەیەكی بەهێزو گەورەی بروسكی دەرچوو لەهەورەوە بۆ سەرڕووی زەوی دەژمێردرێت، جگە لێكەوتنەوەی لافاوو تەوژمی بەهێزو هەندێجاریش زۆر بەهێزی بارینی تەرزە و هەڵكردنی با، بەتایبەتیش ئەگەر لەنێو ژینگەیەكی كەش و هەوایی زۆر ناجێگیردا گەش و نمابكات.
لەژێر بنكەی ئەو جۆرە هەورانەدا جۆرە بایەک دروست دەبێت كە ناسراوە بە( Downburst) و پاشان پەرەدەسێنێت بۆ قۆناغێكی زۆرمەزنتر كە بە رەشەباو هەوری ناوازەی( سوپەرخانە: Super cell) ناسراوە.
( بەشی ئەنڤێڵ) لەسەرووی هەوری كیۆمۆڵۆنیمبۆس بۆ پانتاییەكی زۆر فراوان لەئاسماندا تەشەنەدەكات و دەگاتە ئاستی سەدان كیلۆمەترو ئەمەش سیفەت و رواڵەتێكی وەک( كوارگ یان تەقینەوەی ناووكی) پێدەبەخشێت.
ئەمجۆرە هەورە بە زۆری لە وەرزی بەهار لەسەر هەرێمی كوردستان و عێراقدا دەردەكەون و بەزۆریش دوای نیوەڕۆ دەردەكەون و بەچەند قۆناغێك پەرە دەسێنن و بەزۆریش تادوای ئاوابوونی خۆر چالاكییەكەی بەردەوام دەبێت و پاشان نامێنێت.
جێگای ئاماژەیە كەوا بەرزیی ئاستی هەورەكە بەگشتی و بە(ئەنڤێڵ) بەتایبەتی لەناوچەكانی ڕووی زەویدا جیاوازن بەجۆرێک. |
1 – ناوچە شێدارەكانی نزیک لە كەمەری زەوی: بەرزایی لوتكەی دەگاتە سنووری 18 كیلۆمەتر.
2 – ناوچەكانی سەرووی هێڵی كەمەر یان(هاوسەنگەكان): بۆ نموونە وەكو وەكو ناوچەی ئێمە، بەرزایی لوتكەی دەگاتە سنووری 14 كیلۆمەتر.
3 – ناوچە جەمسەرییەكان : بەرزایی لوتكەی دەگاتە سنووری 8 كیلۆمەتر.
.
.
.
.