بازاڕ/bazař: ن:[ ئاب][ پهـ : ڤاچار] باژار _ باژێر :

1 – جێگای كڕین و فرۆشتنی كەلوپەل و كاڵای جۆراوجۆر. شوێنێكە وەك كۆلان كۆلان كە پر بە دووكانی جۆراوجۆرن بەر ئاواڵان، بەڵام ئەگەرسەرداپۆشراو بێت پێی دەگوترێت : قەیسەری.

2 – مەیدان یان هەر جێگایەكی بەرین لەشاران كە لادێیی یانەی خۆیان دەبن

:: مەیدانی ئارد لە مەهابات

:: مەیدانی ماست فرۆش لە سلێمانی.

3 – هەموو ووردە بازاڕەكانی لە شارێكدا هەبن

:: بازاری شووشە

:: بازاری تاڤكە .

:: سەودای بازار گەرم.

4  – شتەكەی باش دەفرۆشر ێت.

5 – بۆ ئافرەتێک كەداواكاری زۆر بێت.

: بەیەكێک دەگووترێت كە چەنەباز بێت ونەیەڵێت كەس قسەبكات.{ پپ}.

بازار پەسەند/bazař pesend: نفا:[ ئاب][ بازار+ پەسەند] رەواجی بازار، سەوداخۆش.

بازار پڕکردن/bazařpiřkirdin: کتپ:[ ئاب][ بازار+ پڕ+ کردن] زۆربڵاوکردنی کاڵایەک لەناو بازار. 

بازار تیژی/bazař tîjî: ئانتـ:[ ئاب][بازار+تیژی] بازارگەرمی: سەودای زۆرلەبازاردا.

بازار خۆش/bazař xoş: ئانتـ:[ ئاب][بازار+ خۆش] زاراوەیەكە بۆ زۆرفرۆشتن، سەوداخۆش.

بازار خۆشبوون/bazař xoşbûn: كتن:[ ئاب][بازار+خۆش+بوون] لە ڕمێندا بوونی پیشەوكار و كێشیەك، برە و خۆش بوون، بازارگەرم بوون.

:: ئەو ڕۆژانە شایی زۆرە و بازاری چاوە شان زۆرخۆشە.

بازارشكان/bazařşikan: نفا:[ ئاب][ بازار+ شكان] هاتنەخوارەوەی نرخ، لەبرەوكەوتن، لەڕەونەق کەوتن.

{

شەهد و شەكەر ئەی قوربان بازاڕی شكا یەكجار

لەو وەفتەوە وا دەردەكەوێت لەعلی لەبی شیرینت

}{ ئەحمەد موختار}.

بازاركار/bazařkar: نتـ:[ ئاب][ بازار+كار(كردن)] كەسێك لە بازار كاربكات.

بازاركاری/bazařkarî: نچ:[ ئاب][ بازار+كاری(كردن)] بازرگانی : ئەوەی پەیوەندی بە بازاركارەوە هەبێت.

بازاركردن/bazařkirdin: كتپ:[ ئاب][ بازار+ كردن] شتكڕین، نرخ پرسین، سەوداكردن.

بازاركەر/bazarker: نفا:[ ئاب][ بازار+ كەر(كردن)] كەسێك كە زۆر هاتووچۆی بازار دەكات، یان شت بۆ خەلك دەكرێت.

بازاركەساد/bazařkesad: ئانتـ:[ ئاب][ بازار+ كەساد( كسد)] بازارێك كە كڕین و فرۆشتنی تێدا كەم بێت.

بازاركەسادی/bazařkesadî: نچ:[ ئاب][ بازار+ كەساد( كسد)+ی] بازاری مردوو. بازارێك سەودای كەم بێت.

بازاركەساس/bazařkesas: ئانتـ:[ ئاب][ بازار+ كەساس]

1 – بێ بازار، دەرامەت كەم.

2 – ( مجـ) كەس بەلایاندا نایەت و پشتگوێ خراون. كەس گوێیان لێ ناگرێت.

بازاركەساسی/bazařkesasî: نچ:[ ئاب][ بازار + كەساس+ی] بێ بازاری، بێ دەرامەتی.

بازارگان/bazařgan: نتـ:[ بازار+گان] بازرگان.

بازارگەرم/bazařgerm: ئانتـ:[ ئاب][ بازار+ گەرم] بازارخۆش.

بازارگەرمی/bazařgermî: نچ:[ ئاب][ بازار+ گەرمی] بازارخۆشی.

بازاری/bazařî: نچ:[ بازار+ ئی]

1 – جەڵەبی: كاڵای خراپ و بێفەر: كاڵایەكی بەدانستە دروست نەكرابێت.

{

گوڵ ئەمرۆخۆی مقابیل كرد بەڕوخسارت لەلای خەڵقی

بەڵێ هەردەم دڕاو و هەرزە گۆن مەحبوبی بازاری

}{ حریق}.

2 – مرۆڤی سووک هەرزە بەتایبەت ئافرەت.

بازاری ڕەش/bazařî řeş: نتـ:[ ئاب][ بازار+ ی+ ڕەش] بازارێک كە جنسەكانی گرانتر لەبازار دەكڕن و دەفڕۆشن و ئەم جنسانەش لەبازار بە سانایی دەست ناكەون.

بازاری گەرم/bazařî germ: نتـ:[ ئاب][ بازاری+ گەرم] هاتوچۆی زۆری خەڵك بۆشوێنێك. بەتەوسەوە دە گوترێت.

::  حەمەشەل ئیمڕۆ بازاڕەكەی گەرمە.

بازاری هاوبەش/bazařî hawbeş: نتـ، شر:[ ئاب] سازمانی ئابووری ئەوروپی بە ساڵی1958 لەلایەن ئەڵمانیای رۆژئاوا، ئیتالیا، بەلجیك، فەرەنسا، لوێسم بورگ، هۆڵنداوە دروست كراوە، وەئێستا ژمارەی ئەمنداكانی 25 ووڵاتە، وە توركیا دەیەوێت ببێت بەئەندام، یەكێك لەئەستەنگەكانی پێش توركیا كێشەی چارەسەرنەكراوی كوردە.

بەبازار/be bazar: ئانتـ:[ ئاب][ بە+ بازار] دوکاندارێک کە باری فرۆشتنی باش بێت. بازارخۆش.

بەبازاربوون/be bazarbûn: کتن:[ ئاب][ بە+ بازار+ بوون] بازارهەبوون، ڕەواج لەسەرهەبوون.

بەبازارکردن/be bazarkirdin: کتپ:[ ئاب][ بە+ بازار+ کردن] [ ئینگـ : ] 

بێبازار/bêbazar: ئانتـ:[ ئاب][ بێ+ بازار] بازارسست.

بێبازاری/bazarî: نچ:[ ئاب][ بێ+ بازاری] سستی بازار.

.

.

.

.