تەزەرو/tezeru: ن:[ باڵ][ كباک][ پهـ : تیتەر، سان: تیتتیری] تەزروو، چوڕ، چوڕپۆڕ، قرقاوڵ : باڵندەیە كە بەقەرای مریشكێک، نێرەكەی هەر لەشێوەی كەڵەباب دەچێت، بەڵام لەجیات پۆپەی گۆشتن كاكۆڵی هەیە و كلكی درێژترە. مێیەكەی ڕەنگ و جوانی نێرەكەی نیە و ڕەنگی تڵخترە، خۆراكیان دان، بەر و زیندەوەری بچووكە، سەرەتای بەهار جووت دەبن. مێیەكە هێلانەی لەسەر زەوی دەكات و دە هێلكەی دەنێتەوە و 24 ڕۆژ لەسەری دەخەوێت. گۆشتیان خۆش و بەتامە و هەر لەبەرئەوە راودەكرێت، بەڵام ئێستا كە ژمارەیان زۆرزۆركەمبووتەوە  لە کوردستان و بەرەو فەوتاندن دەچن.[ Zoo : Phasianus].

{

بالایێ بلند تە دایە سەروان

پابەندی بەلا یە دا تەزەروان

}{ خانی}

یان

{

بوڵبوڵ گوڵشەن بێنام و نەنگی

تەزەرو سەرسەر باغچەی بێڕەنگی

}{مەولەوی}

یان

{

سیمین بەدەن و سەرو قەد و لەنجە تەزەرون

كافر نیگەهـ و رەشک لە بوتخانەیی چینن

}{ نالـی}.

.

.

.

.